مەجلیسی ژنانی دەم پارتی: بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد، بەشداری تێکۆشانی هاوبەش بکەن

مەجلیسی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند: "بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین تاوەکو پێکەوە سەربکەوین، پێکەوە بچینە پێش و ژیانی ئازاد بونیاد بنێین، بەشداری تێکۆشانی هاوبەش ببن".

مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد. لە ئەنجامنامەکەدا تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و مانگرتن لە خواردن و بانگەوازکرا بۆ خۆبەڕێوەبردنی هاوبەش و بونیادنانی ژیانی ئازاد و تێکۆشانی هاوبەش کرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ١٥ ی کانوونی یەکەم لە ئەنقەرە کۆبووییەوە. دووجار چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان ئەنجامدرا، پێشهاتە سیاسییەکان و بەتایبەت چالاکی مانگانە و سیاسەتی هەڵبژاردنی هەرێمی لە ٣١ ی ئاداری ٢٠٢٤ و خەباتی ڕێکخراوەیی و خەباتی مەجلیسەکان بوون بە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە".

لە ئەنجامنامەکەدا، ئاماژە بە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین و سیاسەتی شەڕ لە هەرێمەکەدا کرا، دووپاتکرایەوە، هێرشی قڕکردن گۆڕاوە بۆ قڕکردنی ژنان.

دووپاتکراوەتەوە، ئەو هاوپەیمانییەی پیاوان کە لە هەڵبژاردنی نیساندا پێکهات، دەسکەوتەکانی ژنان وەک هەڕەشەیەک دەبینێت، لە بودجەی ٢٠٢٤ دا هیچ حسابێک بۆ ژن نەکراوە. لە کارگەوە تا قوتابخانە، لە هەموو گۆڕەپانێک سیاسەتی ڕەگەزپەرستی حکومەت بەردەوامە.

هەروەها تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی، گوتراوە: "گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کە موخاتەبی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە، تا دێت گرانتر دەبێت. داوای چارەسەرکردنی دادپەروەرانە و شکۆدارانەی پرسی کورد، لەڕێگەی پشتگوێخستن و نکۆڵی و هێرشەوە وەڵام دەدرێتەوە. زیندانییە نەخۆشەکان بۆ مردن جێهێڵراون. یان بە تابووتەوە دەردەکرێن و بە مردوویی دێنەدەر. زیندانیان لە زۆربەی زیندانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی وی، مانگرتن لە خواردنیان دەست پێ کردووە".

هەروەها سڵاو لە زیندانیانی دۆزی کۆبانێ کرا، دووپاتکرایەوە، هاوڕێ ژنەکانیان لە دادگادا دەوڵەت و سیستەم شەرمەزار دەکەن.

دووپاتی دەکەنەوە، وەک مەجلیسی ژنان دەیانەوێت لە هەموو گۆڕەپانێکدا بانگی یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری بەرز بکەنەوە. بەنیازن لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکاندا هێڵی ئازادی ژن پێکبهێنن. ڕایدەگەیەنن، یەک لە ڕێگەکانی تێکۆشان دژی زیهنیەت و زمان و شیواز و نزیکایەتی پیاوان، بەهێزکردنی سیاسەتی ژنانە. هەروەها ڕایدەگەیەنن، ئەزموون و ئیرادەی تێکۆشان و هێڵی ئازادی ژنان، بناغەی ئەو تێکۆشانەیە.

بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەن، سەر بۆ دەسەڵاتی پیاوان دانەنەوێنن، لە هەموو هەلومەرجێکدا داوای یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری بکەن، دەڵێن: "با پێکەوە تێبکۆشین و پێکەوە سەربکەوین. ئێمە دەڵێین، کاتی دەم پارتییە، کاتی ژنانە، کاتی ئازادییە. بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین، تاوەکو پێکەوە سەربکەوین، پێکەوە بەڕێوە ببەین، ژیانی ئازاد بونیاد بنێین، بەشداری تێکۆشانی هاوبەش بکەن".