ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری سۆسیۆ پۆلەتیک: لە ساڵێکدا ٣٨٥ ژن کوژراون

ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری سۆسیۆ پۆلەتیک ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٨٥ ژن کوژراون، ٣١٠ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی گۆڕەپانی سۆسیۆ پۆلەتیک ئاماری خۆی پەیوەست بە توندوتیژی لەسەر ژن لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاوکردەوە. دیاریکراوە کە ئامارەکە لەسەر زانیاریەکانی ژن نیوز، پلاتفۆرمی تاوانی ژنان بوەستێنن، بیانێت، ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەنت سایاچ و زۆرێک لە تۆڕەکانی چاپەمەنی هەرێمی و نێونەتەوەیی ئامادەکراوە.

دەستینشانکراوە کە ٣٩،٣٪ ی ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی بونەوەتەوە، ٢٢٪ یان کوژراون، ١٧،٧٪ یان بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، ٦،٢٪ یان هەڕەشەیان لێکراوە، ٣،٣٪ یان ڕوبەڕوی هەراسانکردن بوونەتەوە، ٦٢٪ ڕوبەڕوی توندوتیژیەک بوونەوەتەوە کە برینداربوون، ١،٥٪ ڕوبەڕوی هێراشی ڕەگەزپەرستی بونەتەوە. "ئیستغلالکردنی منداڵان"یش وەک سەدا ٧،٣ ڕاگەیاندرا. لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەمە گوتراوە: "لە قوربانیان ٦٦٨ کەس ڕوبەڕوی توندی و برینداکردن بوونەتەوە، ٣٨٥ کەس کوژراون، ٣١٠ کەسیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، ١٢٨ منداڵیش ئیستغلال کراون، ١٠٩ کەس ڕوبەڕوی هەڕەشە بونەتەوە، ٥٧ کەس ڕوبەڕوی هەراسانکردن بونەوەتەوە، ٤٦ کەس بەقورسی بریندارکراون، ٢٦ کەسیش توشی هێرشی ڕەگەزپەرستی بوون".

بەپێی ئامارەکە، زۆرینەی پیاوانی دەستدرێژیکەر کەسانی نزیک و ناسراون.