پاژک: بە هەڵوێستی هەڤاڵ سارا تاریکی رووناک دەکەینەوە

پاژک، ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری گەورە بۆ لێپرسینەوەی مێژوویی زۆرن و وتی:"لە بەرامبەر ئەو عەقڵیەتەی کە هەوڵی ئاساییکردنەوە و لەبیرکردنی کۆمەڵکوژی پاریس دەدات، بەدیلی چی دەبێت باببێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەماهەنگی پاژک لە ماڵپەڕی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"ساڵی ٢٠٢٤ دەکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی ژنان". هیچ هێز و پیلانێک ناتوانێت ڕێگامان لێ بگرێت".

بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ساڵیادی شەهیدبوونی ١٢ــەهەمین ڕەمزی بەرخۆدانی تێکۆشانەکەمان ساکینە جانسز، ڕۆژبین و ڕۆناهی لە کادیرە شوڕشگێڕەکانی بزووتنەوەی ژنانمانەوە بە ڕێز و حورمەتەوە یادیان دەکەینەوە". ئەم هەڤاڵانەمان لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس بە پیلانێکی نامرۆڤانە شەهید کران. لە کەسایەتی یەکێک لە پێشەنگەکانمان، ئەڤین-ئەمینە کارا، کە لە دووەم کۆمەڵکوژی پاریسدا شەهید بوون، ئێمە هونەرمەندی کورد میر پەروەر و وڵاتپارێزی ئازیزمان عەبدولڕەحمان کزڵ بە ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە، بەڵێنی لێپرسینەوە لە بکەرانی کۆمەڵکوژیەکە دووبارە دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین کە بەدڵنیاییەوە ئەم پیلانە تاریکە دژ بە پێشەنگەکانی تێکۆشانەکەمان رووناک دەکەینەوە. سەری ڕێز بۆ یادی شەهیدان دادەنوێنین و جارێکی دیکە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزار دەکەین.

ئێمە هێشتا ئازاری کوشتنی ئەندامی دامەزرێنەری پارتیمان پەکەکە، پێشەنگ و مێژووی زیندووی تێکۆشانی ژنانمان، سارا ساکینە، ڕۆژبین و ڕۆناهیمان لە دڵدا مابوو، دووهەمین کۆمەڵکوژی پاریس ڕوویدا. لە ساڵی ٢٠١٣ــەوە گەل و ژنانی کورد لە گۆڕەپانەکاندا بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس و بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکان تێکۆشان دەکەن.

لە جیاتی ئەوەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا تیشک بخەنە سەر کۆمەڵکوژی نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورک، زەمینەیان بۆ دووەم کۆمەڵکوژی پاریس لە ٢٣ی کانوونی یەکەم ڕەخساند. هەموو شتێک ئاشکرایە فایلەکان ڕوونن، بەڵام بڕیاری نهێنی لەسەر دۆسیەکە دراوە، داوا کراوە مامەڵەی گڵاو و پەیوەندییەکانی سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکە بشاردرێنەوە.

هەوڵدەدەن دەست هەڵگری دۆسیەکان بین

ساکینە جانسز کە لە پێکهێنان و قۆناغی گروپی پارتیماندا ڕۆڵی هەبووە، فیدان دۆغان کە لەبەشی دیپلۆماسیدا خاون ڕۆڵ بووە و یەکێک لە پێشەنگەکانی گەنجان لەیلا شایلەمز کۆمەڵکوژ دەکرێن ئەمە بەڕێکەوت نەبووە بەڵكوو هەڵبژێردراون. لە کاتێکدا کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پڕوسەی چارەسەری گفتوگۆ دەکرا، سێ ژن کە نوێنەرایەتی تێکۆشان بۆ ئازادیی ژنانیان دەکرد کرانە ئامانج. ڕێبەر ئاپۆ بە 'گەورەترین پڕۆژەی من' ناوی بردووە، بە تایبەت هەڵبژاردنی ساکینە جانسز کە لە ڕێگەی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆیەوە بووە هێما و ڕەمزی ژنێکی ئازادە، دەکرێتە ئامانجی ئەم پیلانە و ئامانج لێدان بوو لە بەهێزترین لایەنی نزیکی ڕێبەر ئاپۆ . هەڤاڵ ساکینە لە ساڵانی سەرەتای تێکۆشانەوە تا بە پارتی بوون و بەشداری و گۆڕینی پارادایم و دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک ڕۆڵێکی کارای هەبوو، هەڤاڵ ساکینە بەبێ دوودڵی لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆیشت و بەردەوام باوەڕی بە پەرەپێدانی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک بوو. ئەم کۆمەڵکوژییە بە یەکجاری پڕوسەی چارەسەری دیموکراتیکی تێکدا و بەم شێوەیە بڕیار درا کە سیاسەتی ئینکار-لەناوبردن بە لە هەموو بوارێکدا جێبەجێ بکرێت. ئەگەر مرۆڤ وریا بێت، لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ، سیاسەتی کوشتن- نکۆڵیکردن بە بەفراوانی بەڕێوە دەچێت. لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری دەستی پێکرد و ئەو میتۆدانەی کە لە یاساکانی تورکیا و نێودەوڵەتییەکاندا وبوونی نییە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەوانەی پلانیان و کۆمەڵکوژی پاریسیان ئەنجامدا ئاشکرا ناکرێن، بکوژەکە لابرا. بەم شێوەیە هەوڵدرا بکرانی ڕووداوەکە لەبیری گەل نەمێنێ.

لە کوردستانیش فاشیزم لە دژی ژنانی پێشەنگ و گەلەکەمان بە هەمان سیاسەت بە خێراییەوە بەردەوامە. ژنانی خۆڕاگر شەهید دەکرێن، بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر پیرۆزییەکانی کورد و چەکی قەدەغەکراو دژی گەریلا بەکاردەهێنرێت. لە بەرامبەر ئەمەدا هەمان هێزە پیلانگێڕەکان خۆیان کەڕ و کوێر دەکەن. دەیانەوێت بەم عەقڵیەتە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئاسایی و لەبیر بکرێن. بە هەرچییەک بێت، شەڕی ئێمە لەدژی ئەو عەقڵیەتە بەردەوام دەبێت. بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی ئەم کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک و لایەنگرانی ئاشکرا بکرێن و لەبەرامبەر مێژوودا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، تێکۆشانمان بەبەردەوامی لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام دەبێت.

کوشتنی بکوژی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس (یان بێسەروشوێنکردنی) نابێتە هۆی داپۆشینی دۆسیەکە. لە بەڵگەنامەکان دەرکەوتووە کە ئەنجامدەری ئەم کۆمەڵکوژییە ئەندامی هەواڵگری دەوڵەتی تورکە و بە هاوکاریی دامەزراوە و هێزە جیاوازەکان بە شێوەیەکی ڕێکخستنی ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجام داوە. هەوڵی دادگای فەرەنسا بۆ داخستنی دۆسیەکە، نیشاندەری هاوکارییەکانیەتی لەم کۆمەڵکوژییە.

ئێمە وەک پاژک، ئەم کۆمەڵکوژییە لەبیر ناکەین و ناهێڵین لەبیر بکرێت. گەلی کورد، ژنان و دۆستەکانی بە دڵنیاییەوە بە تێکۆشانیان ڕاستیەکانی پشت ئەم تاریکە ڕوون دەکەنەوە.

ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵکوژی پاریسی بە 'کۆمەڵکوژی دووەمی دێرسیم' پێناسە نەکردووە. چونکە لە کەسایەتی هاوڕێمان سارا، ڕێبەرایەتیمان، تێکۆشانی بۆ ئازادی ژنانی کوردستان و بەهاکانی کراوەتە ئامانج. لە سەردەمێکدا کە بزووتنەوەی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات تێکۆشانی زۆر کاریگەر لە دژی سیستەمی پیاوسالاری بەڕێوە دەبات، ئەم کۆمەڵکوژییە بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو تێکۆشانە ئەنجامدرا. لە کاتێکدا کە ژنانی کورد لەگەڵ ژنانی جیهان پەیوەندییان دروستکردبوو و بە تێکۆشانیان جۆشێکی دروست کردبوو، دووهەمین کۆمەڵکوژی پاریس لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لەسەر هەمان ئامانجی گڵاو ئەنجامدرا.

سارا واتە بانگهێشتکردن بۆ تێکۆشان

کۆمەڵکوژییەکانی پاریس توڕەیی قووڵی لای ژنان، گەل و دۆستەکانمان دروستکرد. هەڤاڵمان سارا کە مێژووی زیندووی تێکۆشانمانە، بە هەڵوێستی لە دژی ئەشکەنجەدەران، بووەتە داستانی گەلەکەمان. تفی لە ڕووخساری نەیارانی کرد و تا کۆتایی پێداگری لەسەر تێکۆشان بوو. جەسارەت و ئیرادەی لە مێژووماندا بە پیتی زێڕین نووسراوە. بە نوێنەرایەتیکردنی بەهاکانی بەسێ و زەریفەکان و سەدان ژن کە لەو پێناوەدا ڕەنجیان داوە، بووەتە بەهای ئازادی هەم بۆ گەلی کوردستان و هەم بۆ ژنان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەمزێکی گشتیە. ئەوەندەی ژیانی کە بووەتە بابەتی داستانەکان، بووەتە سەرچاوەیەکی نەمر کە هەموو ژنان بە شەهیدبوونی لەدەور یەک کۆدەکاتەوە. پێشەنگێکی ئەفسانەیی بوو کە ژیانی خۆی لە پێناو تێکۆشانی حەقیقەتدا بەخشی و لەبەرامبەر ستەمی ستەمکاران سەری دانەنواند. ئەم ڕاستییەیە خاڵی وەرچەرخانی تێکۆشانی ئێمەیە بۆ ئازادی ژنان.

بەم مانایە حەقیقەتی سارا-ساکینە جانسز بۆەتە جەوهەری ئیرادەی بەهێز و پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ئازادیی ژنان و ئازادی گەلی کورد. بۆیە ساکینە جانسز واتە ژیان و ئازادی! واتە تێکۆشان بۆ بنیاتنانی ژیانێکی نوێ بە هۆشیاری ژنان لە سەر خاکی خوداوەندەکان بە شکۆمەندانەترین شێوە. هەزاران ژن کە ئەم میراتەیان بۆماوەتەوە، بە هەمان ڕۆح و پێداگرییەوە لە چیاکانی کوردستان تێدەکۆشن و لە دەشت و شار و هەموو جیهان تێکۆشانیان بەرز دەکەنەوە.

سارا-ساکینە جانسز، کە بوو بە ڕاهێبی بەرخۆدان، بانگەوازێکە بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن. بانگەوازییەکە بۆ تێکۆشان و ڕێکخستن لەسەر بنەمای ژیان و ئازادی، وەک سارا تێکۆشان، ئازایانە بۆ ئازادی لە بەرامبەر فاشیزم و شەڕکردن بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد لە سەر خاکی خوداوەندەکان، ڕوانگەی سەرەکیمانە بۆ تێکۆشان. بە دڵنیاییەوە بە پشتیوانی شۆڕشگێرانی ئاپۆیی هەڤاڵ سارا هەموو تاریکی و پیلانگێڕییەکان تێکدەشکێنین. بەرخۆدان و ئیرادەی بەهەیبەتی سارا، ڕۆژبین، ئەڤین، رۆناهی، سێڤێ، فاتمە و پاکیزیەکان، بۆ ئێمە، واتای بانگهێشتکردنە بۆ تێکۆشانێکی بەهێزتر. له سەر ئەم بنەمایە هەموو ئەو  ژنانەی لە بەرامبەر فاشیزم و دەسەڵاتداری پیاو داخوازییان ئازادییە، به ڕۆحی سەفەربەرییەوە دەست بە تێکۆشان بکەن. بۆ لێپرسینەوەیەکی مێژوویی هۆکاری گەورەمان لەبەردەستە. بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین و تاجی سەرکەوتن لەسەر خەونی هەڤاڵانمان دابنێین، لە هەموو کاتێک بەهێزتر و بە ڕێکخستنی تر تێدەکۆشین.

ئێمە هەموو هێزی خۆمان بۆ پاراستنی میراتی شەهیدانمان کە بە ڕۆحی بەهێزی ئاپۆیی بنیاتیان ناوە تێدەکۆشین. بەم ئیرادەیە ساڵی ٢٠٢٤ دەکەینە ساڵێک کە پێشکەوتنی گەورە لە پێناو ئازادییدا بەدەست بهێنرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بێت. هیچ هێز و پیلانێک ناتوانێت لە بەردەممان ڕێگر بێت. وەک هەڤاڵ سارا لە زیندانی ئامەد تفی لە ڕوخساری دڕندەیی و خیانەتی ستەمکاران کرد، بە بەرخۆدانی خۆی شکستی بە دوژمن هێنا سەردەکەوین! سەرکەوتن و ئازادی بە دڵنیاییەوە بۆ گەلی خۆڕاگر دەبێت، فاشیزم و عەقڵییەتی پیلانگێڕی مەحکوومی لەناو چوونن".