به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژك) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاژك و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه ده‌لال نورحه‌ق (ئه‌سما ئارات) و زیلان قامیشلۆ (گوڵستان عوسمان) كه له گه‌ڵ ئه‌ودا شه‌هیدبوو، له سێهه‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا به بیریهێنیاه‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پاژك به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاژك، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق و هاوڕێی گه‌نجی بزوتنه‌وه‌كه‌مان زیلان قامیشلۆ له سێهه‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا به رێز و پێزانینه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه.
له ساڵی ١٩٨٣ و به قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی پارته‌كه‌مان، له ئه‌وروپا تێكۆشانی گه‌لی كورد تان و پۆی ته‌نی و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی سازكرد و ژنان وشیار بوونه‌وه.
هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له ساڵی ١٩٨٩ به‌شداری له پارته‌كه‌ماندا كرد. رێپێوانی ئازادی داستانیی تا شه‌هیدبوونی به بێ كه‌موكورتی به‌ڕێوه‌برد. هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق له ٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٩ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ری گه‌نجی هێڵی ئازادی زیلان قامیشلۆ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی‌دا شه‌هید بوون.
٣٣ ساڵ تێكۆشان
هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق به ره‌نجی ٣٣ ساڵه بووه یه‌ك له پێشه‌نگه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی ئازادی ژنان، پارتی و تێكۆشانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان. به په‌یوه‌ستبوونی به به رێبه‌ر ئاپۆ و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی به‌رده‌وام بووه جه‌نگاوه‌رێكی پێشه‌نگ و نمونه. وه‌ك ژنێكی شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگ هه‌موو كات له رۆیشتنی بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كانی سه‌ركه‌وتنی به بنه‌ما ده‌گرت. له ئه‌وروپا له رێكخستن كردن و دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتی ژنانی وڵاتپارێزی كوردستان (یه‌ژه‌وه‌كه)دا كه له مێژووماندا خاوه‌ن رۆڵێكی گرنگه، به‌شداری كرد و بۆ خه‌باتێكی مێژوویی سه‌رتایه‌كی دامه‌زراند و له هه‌ر ساتێكی به‌ره‌وپێشچوونیدا رۆڵێكی كاریگه‌ری گێڕا. وه‌ك چۆن له ئه‌وروپا له رێكخستنكردنی ژناندا و به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشاندا رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی گرته‌ئه‌ستۆ، له هه‌ر چوار به‌شی كوردستانیش له رێكخستنی كۆمه‌ڵگادا به هه‌مان جۆش و خرۆشه شۆڕشگێڕیه‌وه به‌شداری كرد و ئه‌و وره و خرۆشه‌ی له هه‌موو شوێنێك بڵاوكرده‌وه. له زیندانه‌كانی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی تورك و ئێران‌دا به‌دیل گیرا، له كه‌سایه‌تی خۆیدا ناسنامه‌ی ژنی ئاپۆگه‌ری وێنا كرد و بووه نوێنه‌ری كولتوری ئاپۆگه‌ری له زیندانه‌كاندا. له به‌رامبه‌ر گوشار و سته‌م و توندوتیژیی سه‌ری دانه‌نه‌واند، به راستی ژنێك كه سه‌رله‌نوێ خۆی ئافراندووه‌ته‌وه، به ناسنامه‌ی جه‌نگاوه‌ری ئاوێته له‌گه‌ڵ پارتی راستی به‌دیلگیرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. كاتێك رووی كرده چیاكانی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا دیداری زۆرگه‌وره‌ی كرد، بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان و تێكۆشانه‌كه به لێبورده‌یی، ره‌نج و به‌رخودانێكی بێهاوتا به‌ره‌وپێش برد. وه‌ك فه‌رمانده، هه‌ڤاڵێكی له ناخه‌وه و جه‌نگاوه‌رێك كه به خۆشه‌ویستیه‌وه له هه‌موو كات و قۆناغێكدا به جۆش و خرۆشه‌وه ئه‌ركه‌كانی شۆڕشی جێبه‌جێ كرد. هه‌ڤاڵی هه‌موو جه‌نگاوه‌رانی پارتی بوو، پێشه‌نگ بوو، بۆ ژنان و گه‌له‌كه‌مان رێنیشانده‌رێكی بێ وێنه‌بوو. وه‌ك ژنێكی پێشه‌نگی شۆڕشگێڕ له‌لایه‌ن گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان، ژنان و كادرره‌كانی پارته‌كه‌مانه‌وه ده‌ناسرا و به بڕواوه تێكۆشانی ده‌كرد. په‌یوه‌ندی ژن و خاك، په‌یوه‌ندی خاك و وڵاتپارێز له كه‌سایه‌تی خۆیدا گۆڕی بۆ ناسنامه‌ی شۆڕشگێڕی و به‌و راستیه‌ی ژنیش تۆڵه‌ی له دوژمن كرده‌وه.
كۆیلایه‌تی ژن و راستی كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر گه‌لی كوردی قه‌بوڵ نه‌كرد
هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق، كۆمه‌ڵكوژی له‌سه كۆمه‌ڵگای عه‌له‌وی، سیاسی كۆچبه‌ری به‌ره‌و ئه‌وروپا، كۆیلایه‌تی ژن و راستی پاكتاوكردنی له‌سه‌ر گه‌لی كورد له كه‌سایه‌تی خۆیدا به هه‌ڵوێستێكی مێژوویی هه‌ڵگێڕایه‌وه. له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی له‌ناوبردن و قڕكردن هه‌ڤاڵان قاسم ئه‌نگین، ئه‌نگین سینجاره‌كان و ده‌لال نورحه‌قه‌كان سه‌ریان دانه‌خست، له رێگه‌ی رزگاری گه‌له‌كه‌كان و ژناندا هه‌ر یه‌ك له‌وان بوونه یاده‌وه‌رییه‌كی ئازادی. له دژی تواندنه‌وه‌ی كولتوری، بێ وڵاتكردنی كۆمه‌ڵگای عه‌له‌وه‌یمان و له دژی دوركه‌وتنه‌وه له ناسنامه‌ی كوردستایه‌تی به رۆحی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد له ته‌واوی كوردستان خه‌باتی كرد. به هه‌ڵوێستی خۆی بووه پێشه‌نگ و شۆڕشگێڕی گه‌ل. له گۆڕه‌پانه‌كان خه‌باتی به‌ڕێوه‌برد، زاناكردن و رێكخستنكردنی ژنانی بۆ خۆی وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی به بنه‌ما دانا. یه‌كگرتن و هه‌ڤاڵێتی ژنانی له‌گه‌ڵ جوانترین هه‌سته‌كان به‌ره‌و پێش برد و به‌و هه‌ڵوێسته‌ی بووه قاره‌مانی گه‌ل. وه‌ك هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی تر له رۆژئاوای كوردستان به بڕیاردارییه‌وه به‌شداری له قۆناغی شۆڕشدا كرد. به خۆشه‌ویستییه‌كی قوڵه‌وه خه‌باتی دامه‌زراند و بناغه‌ی كۆمه‌ڵگای داڕشت، بڕوامه‌ندبوونی به ژن، خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل، په‌یوه‌ستبوونی به گه‌لانی له‌گه‌ڵ زانابوونی خۆی تێكه‌ڵكرد و له شۆڕشی ژنانی رۆژئاوادا به‌های به نرخی له پاش خۆی به‌جێهێشت.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ریی پارتی، له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاستی تێكۆشانی بیردۆزی به‌رزكرده‌وه، زانابوون له‌سه‌ر ئازادی به‌ره‌وپێشبرد و بووه چالاكوانی حه‌قیقه‌ت و راستی. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كانی ناوه‌ندیی پاژك جێبه‌جێ بكات به‌رده‌وام به هه‌ستیارییه‌كی زۆر مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خاوه‌نداری له ئه‌ركه‌كانی ده‌كرد. به بڕوای ژنان خاوه‌نداری له ناسنامه‌ی پاژك و گه‌یشتن به ئاستی پارتیبوون هێزی له بن نه‌هاتووه، پێودانه‌گانی به پارتیبوونی به‌رده‌وام به بنه‌ما گرت.
هه‌رچه‌نده ئێمه به هۆی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵی بێ هاوتامان، جه‌نگاوه‌ری پێشه‌نگی تێكۆشان، به‌رخودێری دۆزی گه‌له‌كه‌مان و ژنان هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق له خه‌مێكی قوڵداین، به‌ڵام ئێمه هه‌موو كات خاوه‌نداری له میراتی تێكۆشانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، وه‌ك رۆحی شه‌ڕكردنی خۆمان و زانستی ئیراده‌ی خۆمان به زیندویی رایده‌گرین.
له منداڵیه‌وه تا ساتی شه‌هیدبوون هێمای په‌كه‌كه‌ی پاراست
هه‌ڤاڵی گه‌نجمان زیلان قامیشلۆ له ساڵی ٢٠١٥ به‌شداری له ریزه‌كانی ئازادی كردبوو. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕشی رۆژئاوا له ریزه‌كانی یه‌په‌ژه‌دا له به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی دژوارترین شه‌ڕه‌كاندا به‌شداربوو و تێكۆشانی كرد. به‌و زانابوونه‌وه خاوه‌نداری له ئه‌ركه‌كانی كرد و به تامه‌زرۆییه‌كی زۆره‌وه تێكۆشا. له ته‌مه‌نی كه‌می خۆیدا په‌یوه‌ستبوونی گه‌لی رۆژئاوا به رێبه‌ر ئاپۆی ناسی و له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێزدا گه‌وره‌بوو، گه‌یشته واتای هه‌بوونی خۆی و به بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه ناسنامه‌ی پێده‌به‌خشێت. هێشتا له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بوو كه هێمایه‌كی په‌كه‌كه كه به دیاری پێیاندابوو تا ساتی شه‌هیدبوونی لاینه‌برد. په‌یوه‌ستبوونی رۆحی ئه‌و به هێڵی پارتی و پراكتیكی تێكۆشانی زۆر به‌هێزبوو. به به‌شداری خۆی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆ هه‌ڤاڵانی بووه نمونه‌یه‌كی په‌یوه‌ست بوون و به‌شداری راست له ناو پارتیدا. له ساڵی ٢٢٠١٨ كاتێك روویكرده چیاكانی كوردستان، به دڵخۆشی گه‌ریلایه‌تیه‌وه ژیا و به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی به‌ره‌وپێشچوون. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جارێكی تر هه‌ڤاڵمان زیلان قامیشلۆ به بیردێنینه‌وه و ئێمه هه‌رگیز پێكه‌نینه بڕ له هیواكه‌ی، دڵپاكی و زه‌حمه‌تكێشانه‌كه‌ی و زیره‌كیه‌كه‌ی، خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤه‌كان، چاوه‌پڕ له هیواكانی، خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ كوردستان، هه‌ستی ئه‌و بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه، كه‌سایه‌تی شه‌ڕكه‌ری ئه‌و له یاد ناكه‌ین. سه‌رباری ته‌مه‌نی كه‌می خۆی شانی دایه به‌ر به‌رپرسیارێتی دۆزی كوردستان. له به‌رامبه‌ر ئه‌م راستیه‌دا ئێمه‌به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه دۆزی تێكۆشانی ئازادی ژنان گه‌وره بكه‌ین و هه‌موو ئاواته‌كانی ئه‌و به زیندویی رابگرین.
له پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا و باكوری كوردستان هه‌موو هێزه‌كانی گه‌ریلامان، له به‌رامبه‌ر هێرشه پاكتاوكارییه هه‌مولایه‌نه‌كان به‌رخودانێكی بیچهاوتا ده‌خه‌نه پێشه‌وه و سه‌ر له‌نوێ مێژوو ده‌نوسنه‌وه. شه‌ڕی سه‌ره‌كی گه‌ریلاكانی ئازادیمان سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شه‌هیدانمانه. ئه‌مڕۆ به ئیراده‌ی تێكۆشانی ده‌لاله‌كان و زیلان قامیشلۆكان له هه‌موو شوێنێكی كوردستان له لوله‌ی چه‌كی هره گه‌ریلایه‌كدا ده‌بێته توڕه‌یی و ده‌ته‌قێت. هه‌ر جه‌نگاوه‌رێكی پارتی له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان به گیانبازی به‌شدار ده‌بێت و هێڵی سه‌ركه‌وتن به بنه‌ما ده‌گرێت، له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق و زیلان قامیشلۆدا جارێكی تر شه‌هدانی شۆڕش به‌ڕێزه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه. راستی شه‌هیدان، له پێشه‌وه بۆ ژنان، گه‌نجانی كوردستان و هه‌موو گه‌له‌كه‌مان، بانگه‌وازی ئێمه بۆ رووخاندنی رژێمی فاشیزم، دواكه‌وتوو، ره‌گه‌زپه‌رست و شه‌ڕی تایبه‌تی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شوێنێك له هێڵی شه‌هیداندا وه‌ڵامێكی گه‌وره به داگیركه‌ری و دوژمنی خوێنمژ ده‌ده‌نه‌وه".
هـ . ب