پاژک: هەڤاڵ بەروار هەموو ساتێکی بە سەرکەوتن ڕازاندەوە
کوردیناسیۆنی پاژک، فەرماندە بەرواری بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند: "هەموو بەربەستەکانی تێپەڕاند و هەموو ساتێکی کردە ساتی سەرکەوتن."
کوردیناسیۆنی پاژک، فەرماندە بەرواری بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند: "هەموو بەربەستەکانی تێپەڕاند و هەموو ساتێکی کردە ساتی سەرکەوتن."
کوردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان(پاژک)، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەهیدبوونی فەرماندەی یەژاستاری هەرێمی سەرحەد و ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار، هەڤاڵ بەروار (سەیران چۆماک) بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە پارتی ژنانی ئازادی کوردستان پاژک، شەهیدانی بەرخۆدانی 15 ی ئاب کە بە هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئابەوە دەستی پێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە و هەروەها شەهیدانی سەردەمە جیاجیاکان کە لە شەڕی خۆپارستنەوە شەهید بوون، بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە.
لە کەسایەتیی فەرماندەی هەرێمی سەرحەدی یەژاستار و هەروەها ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار هەڤاڵ بەروار (سەیران چۆماک) بە ڕێزدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی ژنان و گەلی کورد بەرز ڕادەگرین و بە رێز و پێزانینەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم ئەوان دادەنەوێنین.
تێکۆشانی گەریلا ئەمساڵ پشتی ئاکەپە-مەهەپەی شکاند
کوردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بەوەشدا کە تێکۆشانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، ئەمساڵ زیاتر پشتی ئاکەپە و مەهەپەی شکاندووە و وتی: "ئەو گورزانەی گەریلاکانی یەژا ستار لە سوپای فاشیستی تورکیایان داوە، سوپای تورکی تووشی شۆک کردووە. شارەزایی لە تاکتیکی پێشکەوتووە، یەکێک لە پێشینە مێژووییەکانی پرۆسەکەیە. لە لایەک شکستپێهێنانی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر، لە لایەکی دیکەوە، شارەزایی تاکتیکی، لە بەرامبەر هێرشەکان و چەکی کیمیایی، بەرخۆدانی گەریلا بە تەکنیک جێگەی خۆی لە مێژووی شکۆمەندی گەلی کورددا کردووتەوە. ئەو تێکۆشانەی گەریلا هەنگاوی ئازادی زۆر لە سەرکەوتن نزیک دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لە دۆخێکی هەڵوەشانەوەدایە، هەروەها پەدەکەی کێشاوەتە ناو هاوپەیمانییە گڵاوەکەیەوە و لە دژی پەکەکە شەڕی پێدەکات و وتی: "پەدەکە بە هاوکاری دوژمنی کوردان هیچ ناوبانگێکی باشی نەماوە و لەبەر چاوی گەلی کوردستانەوە ڕێزی خۆی لەدەستداوە. بێگومان ئەمە لە سایەی هەڵوێستی بەرخۆدێرانەی وەک هەڤاڵ بەروارەوە ئاشکرا بووە."
فەرماندە بەروار هەموو ساتێکی گۆڕی بۆ ساتی سەرکەووتن
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوامە:
"هەڤاڵ بەروار بە هەڵوێستی ژنی ئازاد، بە باوەڕێک کە بەرخۆدان دەبێتە سەرکەووتن و سەرکەوتنیش ژیانی ئازاد لەگەڵ خۆیدا دێنێت هەتا کۆتا سات لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن تێکۆشا و بووە نمونەی جوانی ژن لە کاتی شەڕدا، جوانی دەبێتە ئازادی، ئازادی دەبێتە خۆشەویستی. هەڤاڵ بەروار لە شەڕ و ژیانی خۆیدا پیشانیدا کە ژیان سات بە ساتە و لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی سیستەمی دەسەڵاتداری، چەوساندنەوە و داگیرکاری لە کاتێکدا کە دڵ و بیری مرۆڤ بۆ ئازادی کاردەکات، دەتوانێت لە هەر ساتێکدا بە مۆراڵ، جۆش، باوەڕی و سەرکەوتووبێت. هەڤاڵ بەروار حەقیقەتی ئەم هەست و ڕامانە جوانانەی لە تێکۆشانی گەریلایی و لە فەرماندەی یەژا ستاردا دەرخست.
لە ڕووی تێگەشتن لە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە، بەجێبەجێکردنی ئەو ستراتیژە بە دەوڵەمەندییەوە، ڕێباز و تەکتیکەکان، شێوازێکی لێزانانەی پیشاندا. ساڵانی دوورودرێژ لە گۆڕەپانی سەرحەد فەرماندەیی شەڕی کرد و ڕەنجێکی گەورەی دا. بە خۆشەویستی بۆ گەل، بە خۆشەویستی هەڤاڵانییەوە و خۆشەویستی بۆ ڕێبەرێتییەوە هەموو ئەو کێشانەی دەهاتە ڕێگە چارەسەر دەکرد، ئاستەنگییەکانی تێپەڕدەکرد، هەموو ساتێکی دەگۆڕا بە ساتی سەرکەووتن."
کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بەوەدا ڕۆحی ١٥ی ئاب لەمڕۆژدا لە چیاکانی کوردستاندا داستانەکان دەئافرێنێت و وتی: "ئەو ژن و پیاوانەی بە دوای ژیانێکی ئازددا دەگەڕێن، بە رۆحی عەگیدەوە خۆیان ڕازاندووەتەوە و ڕێگە بە داگیرکاری نادەن. هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، بۆتان، سەرحەد، لە تەواوی گۆڕەپانەکانی پاراستنی مەدیا و لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێرییەوە گەورە دەبێ، بە بەڵێنی ئازادییەوە بەرەوسەرکەوتن دەچێت.
بەم باوەڕەوە پێویستە گەلی کوردستان لە ژن و گەنجان، لە حەوت هەتا حەفتا ساڵی بەشداری ناو شەڕی سەرکەووتن ببن و جێگەی خۆیان لە تۆڵەسەندنەوەی مێژوویدا بگرن. بە بڕیارداری مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ و بە تۆڵەکردنەوەی شەهیدانمانەوە بە حورمەت و بە سوربوون لە ژیانی ئازاددا، فاشیزم و داگیرکاری بە کۆتابهێنین، کوردستان لە خیانەت و نۆکەرایەتی پاککەینەوە و ژیانی گەلێکی ئازاد، وڵاتێکی ئازاد و مرۆڤایەتییەکی ئازاد بگەیەنین بە سەرکەووتن.
لە کەسێتی هەڤاڵ بەرواردا بۆ تەواوی شەهیدان بەنرخمان، بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان و وەڵامدانەوەی ڕەنج و هەنگاوی شکۆداری ئەوان نوێدەکەینەوە."