پاژک: لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕێدا گەشە بە بەرخۆدان بدەن

کۆردیناسیۆنی پاژک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دوایکرد لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخۆدان گەش بکەن، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەربکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی پاژکدا ڕاگەیاندراوە پیلانگێڕی بە ڕێگەیی نوێ بەردەوامە و ئاماژەی بە هێڕشە داگیرکارییەکان کراوە. پاژک بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم داوای خۆ بەڕێکخستنی کرد و وتی: "ڕێگەکە ئەوەیە کە لە دژی پلانی قڕکردن لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخۆدان گەشتربکرێت و ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەربکرێت".

ڕاگەیاندراوەکەی پەژاک بەم شێوەیە:

"لە کەسێتی شەهیدان 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' گڕیان لە جەستەیی خۆیان بەردا و چالاکی ڕێگەی تێکۆشانیان ڕوناککردەوە، لە کەسێتی شەهیداندا کە لە بەرامبەر پیلانگێڕییدا فیداکارییان بڵندترکرد ئاخین موش لەیلا سورخوێن، سارا ڕوکەن، ئەرداڵ، ڕۆژهات و هەموو شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و حورمەتەوە یاددەکەینەوە، جارێکیتر هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەین. لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا هێزی دیموکراتیک و ئازادیخواز لە بەرامبەر پیلانگێڕی بەرخۆدان دەکەن، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی سیاسی کورد' کە بە پێشەنگایەتی ژنان، گەل، مرۆڤایەتی جیهان، ژنان و دایکان، مانگرتوانی دادپەروەری ئەنجام دەدرێت، دیسانەوە سڵاو لە هاوڕێیانی پاژک-پەکەکە دەکەین لەزیندانەکاندا. هەروەها تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان یەژا ستار-هەپەگە کە لە بەرامبەر پیلانگێڕی لە چیاکانی کوردستان بە بێ ماندووبوون شەڕ و تێکۆشان دەکەن، سوپایی داگیرکەری تورک تێکدەشکێنن و سەلمێنەری سەرکەوتنی ئیرادەی ئاپۆیی نیشان دەدەن، پیرۆزدەکەین.

ژنان و گەل لە دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات هەموو کات لە ناو تێکۆشاندا بوون، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن بە پاساویی ژیان و وەک ئیرادی خۆیان دەیپارێزن. بە گۆڕانکاری هۆشیاری و پراکتیکی چالاکی شۆڕشگێڕی بەشداری هەڵمەتی ئازادی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ دەبن. پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەیی ژن ژیان ئازادی بڵاودەکەنەوە. ئازادی گەلی کورد بە چارەنووسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن بەیەک. پاشە ڕۆژی دیموکراتیکی گەلانی ڕۆژهەڵات بە پێکهێنانی چارەسەری کوردستانێکی دیموکراتیک-خۆسەر پێکدێت. تێکۆشانی ئازادی ژن، وەک سیستەمێکی جیهانی نوێ لە سەر بنەمای پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژندا، دەرفەتی کۆنفیدراڵیزمی  دیموکراتیک دەئافرێنێت. داخوازی سیستەمێکی نوێی جڤاکی ژن و گەلان، تێکۆشانی جڤاکی دەخولقێنێ. هێزی بەرژەوەندی خوازی نێونەتەوەی کە ئەم پێشکەوتنانە دەبینن، دەوڵەت-نەتەوەی هەرێمی ستاتۆپەرست و داگیرکەر ستراتیژی جەخت لە پیلانگێڕی دەکەنەوە. پیلانگێڕی نێونەتەوەی کە لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ەوە دەستپێکرد و بە دیلگرتنی رێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوبات لە ئیمراڵی سیستەماتیک، بە پلانی نوێ هەر بەردەوامە.

سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی لە دەرەوەی یاسایە و سیستەمی دیلگرتنی کە هەڵگری ستاتۆیەکی تایبەتە و لە نمونەی نیە. پلانێکی زۆر مەترسیدارە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ.لە ٣٥ مانگی کۆتاییدا هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نیە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت، بەو مانایە دێت کە تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ لە مەترسیدایە. سیستەمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدەن گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی ڕەوا و ئاسایی بکەن.، ئەمەش ئەوە دەرخات کە پیلانگێڕی گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار.

پێداگری لە سیاست و گۆشەگیری پیلانگێڕی، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵکوژیی لە کوردستان، بۆ زاڵبوونە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە جیهاندا بۆ بێ بەدیل هێشتنەوەی گەلە، سیستەمی سەرمایەدارییان خستەوە سەرپێ و بە شەڕی دابەشبوونی هەژموونخوازی دیزاینیان کردەوە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە وێرانکاری و چەوسانەوە بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنێت. دەسەڵاتداری ئەردۆغان هەوڵدەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە لەسەر ستراتیژی سەربازی سەرمایەگوزاری بکات، لە سەروی هەمویانەوە لە عێراق، ئێراندا هەوڵدەدات دەوڵەتانی هەرێمەکە بەشێوەیەکی چالاک بەشدار بە پلانی خوێناوی خۆی بکات و نوێنەرایەتی هێزەکانی پیلانگێڕ دەکات بە هاوکاریی پەدەکە، لە ٢٥هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیدا لە پلانی پێکهێنانی پلانی نوێی لەناوبردنن. ئامانجێتی بەشێوەیەکی سەربازی تەڤگەری پەکەکە و کوردی ئازاد لەنابەرێت، بنەمای ئەم ستراتیژە لە ناوبردنە، لە سەر داوای بوونی سیاسی-سەربازی کورد لە قڕکردندایە و بەبێ بەربەست سەروەری بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەست بهێنێت. لە سوریا، عێراق-باشوری کوردستان بنکە سەربازییەکانی خۆی زیاد دەکات، هەوڵدەدات ئامانجەکانی خۆی بەجوڵەی داگیرکاری نوێ بە خەیاڵی پێکهێنانی عوسمانی نوێ پێک بهێنێت. لە قەیران و قڕکاری شەڕی سێهەمی جیهانیدا سود وەردەگرێت و هەوڵدەدات پلانی پیلانگێڕی کۆمەڵکوژی دروستبکات. دەسەڵاتداری ئەردۆغانی فاشیست، لەم ماوانەی دوایدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە عێراقدا چاوپێکەوتنی سەربازی زیادکردووە، ئەمەش جدێتی دۆخە پیشان دەدات.

ڕژێمی فاشیستی تورک خۆی دەستپێرێت بە ناتۆ و هێزە ئەوروپییەکان و بەم شێوەیە پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری دەکات. ئەم تێڕوانینە تورکیای بەرەوە فاشیزم بردوە و دیکتاتۆری ئەردۆ‌غانی دروستکردوە.

ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت ئەم پلان و ستراتیژە گڵاوانە بێ کاریگەر دەبێت. بە مانای بێ کاریگەرکردنی پیلانگێڕی دێت، سەقامگیری، ئاشتی، ئاسایشی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئایندەی دیموکراسی زۆر گرنگە. تا سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی نەشکێنرێت، تورکیا بە ئەندازەی نوکە دەرزیەک گۆڕانکاری تێدا ڕوونادات. لە ئێستادا، لە سیستەمی ٢٥ ساڵەی گۆشگیریدا خاڵێکی ڕاستی کە تورکیا پێگەشتوە؛ قڕکردنی کۆمەڵگا و هەڵوەشاندنەوەی ئابوریە. گەر سیاسەتێکی ڕزگارکەر نەڕەخسێت، کۆمەڵگا زیاتر گەندەڵی دەیگرێتەوە. هەموو کۆمەڵگا کە خاوەنی ڕاستەقینەی سیاسەتن، پێویستیان بە لەنابردنی بەربەستەکانی فاشیزمە، ڕێگای ئەم کارەش بریتیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان و ڕێکخستن لە هەموو بوارەکاندا، لە دژی پلانی پیلانگێڕی لە هەموو گۆڕەپانێکدا ڕێکخستنی بەرخۆدان و پێکهێنانی ئازادی جەستەی ڕیبەر ئاپۆیە.

ژنان، بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' بە شۆڕشی ژنان بەشداری پرۆسەکە دەبن. کاتێک کە هەڵمەتی ژن ژیان ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان گۆڕا بۆ سەرهەڵدانی جڤاکی، هەموو جۆرە پلانێکی پیلانگێڕی بی کاریگەر دەبێت. هەر کەسێک ئەم راستیە دەبینێت بە شێوەیەکی بە هێز بەشداری هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبن و تێکۆشان مەزن دەکەنەوە. لە بوارەی سەربازی، سیاسی، دیبلۆماسی، یاسایی و هەموو ڕەهەندەکانەوە بەردەوام تێکۆشان پێشدەکەوێت. چالاکیەکانی کە لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێت گەیشتوون بە قۆناغێکی نوێ. ئەوەی پلانی پیلانگێڕی لەناودەبات، بەرخۆدان و سەرهەڵدانی گەلە، داوا دەکەین لە ژنان، گەنجان و هەموولایەک کە ئەرکەکانی سەرشانی خۆیان بەشێوەیەکی کاریگەر جێبەجێبکەن و بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری ڕێپێوانی مەزنی ئازادی ١٧ی شوباتی شاری کۆڵن ببن.

ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی هەموو مرۆڤێکە کە بیگەیەنێت بە هەموو لایەک بۆ دروستکردن  ئازادی لە هەموو شوێنێک، ڕێکخستن لە دەوری بیرۆکەکانی، هەنگاونان بەرەو چالاکییەکان، بەرزکردنەوەی دژە سیستەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی-هەرێمی-نێودەوڵەتی، بۆ بنیاتنانی سروشتیترین سیستەمی تێکۆشان بۆ ژنان و گەلان، بۆ بنیاتنانی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک، لە ئەنجامدا هێزە پیلانگێڕەکان شکست دەهێنن، سەرکەوتن بۆ ژنان و گەلەکەمانە".