ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پاژك رایگه‌یاند، "دروشمی ژن، ژیان، ئازادی كه مانیفیستۆی سیستمی دیموكراتیكی نوێ و ژیانی ئازاده، له كوردستانه‌وه به‌رزكرایه‌وه، له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نگیدایه".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پاژك به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه ژینا ئه‌مینی، شلێر ره‌سوڵ و سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌هیدانه‌ی شۆڕش كه له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لدا ژیاینان له‌ده‌ستداوه به رێز و پێزانینه‌وه به بیریان ده‌هێنینه‌وه و رژێمی دیكتاتۆری ژنان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. گوشتنی ژن شتێكی نوێ نییه. شیرین عه‌لمهولی و سه‌دان شۆڕشگێڕی كورد، ژن و پیاوی سیاسه‌تمه‌دار له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره‌دراون و به سه‌دانیش له زینداندان.
رژێمی ئێران كه سیستمێكی ره‌گه‌زپه‌رست، باوكسالار و سته‌مكاره، نه‌ك هر به كرده‌وه سیاسیه‌كانی كێشه‌یه، به‌ڵكوو وه‌ك كۆی سیستمه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی كێشه‌یه. دوژمنی ژنه، دوژمنی ئازادی و دیموكراسیه. ئه‌و هێرشانه‌ی له كه‌سایه‌تی ژناندا ده‌كرێن، له به‌رامبه‌ر ته‌واوی كوردان و گه‌له‌كه‌مان له ئێرانه. ئه‌و ژن و گه‌لانه‌ی دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی به درشمی ژن، ژیان، ئازادی هه‌ڵساونه‌ته سه‌ر پێ، به به‌رخودانی هه‌مه‌لایه‌نه بنه‌ماكانی سیستمه‌كه ده‌خه‌نه ژێر پرسیار و داوای گۆڕانكاری دیموكراتیك ده‌كه‌ن. ئێمه سڵاو له هه‌ڵوێست و ئیراده‌ی ئازادی ژن و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی-ئێرانی ده‌كه‌ین.
دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' مانیفیستۆی دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراتیكه
گه‌لانی كورد، فارس، ئازه‌ری و به‌لوچ به تێگه‌یشتن له‌وه‌ی 'ئازادی ژن، ئازادی ژیانه' به پێشه‌نگایه‌تی ژنان هه‌ڵساونه‌ته سه‌رپێ، خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌ن كه خۆیان بڕیار له چاره‌نوسی دیموكراتیكی خۆیان بده‌ن. سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی گه به خێرایی بڵاوبوونه‌وه، له ئاستێكی به‌رزی مێژوویی و بهنرخدان. ئه‌وه‌ی رووده‌دات، شۆڕشی ژنه، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی پێكهاتنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیه. سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی گه‌ل له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سه‌رتاسه‌ری ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه، له دژی رژێمی ئیسلامی دیكتاتۆری ئێران، راپه‌ری ئازادییه. دروشمه‌كانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'مردن بۆ دیكتاتۆر' كه له ئێران ده‌وترێنه‌وه، هه‌نگاوێكی مێژوویی ئازادییه. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' كه له تێگه‌یشتنی 'كوشتنی ژن كوشتنی كۆمه‌ڵگا و ژیانه' سه‌رچاوه ده‌گرێت، مانیفیستۆی دامه‌زراندنی سیتسمێكی نوێی دیموكراتیكه كه ئه‌وه‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه.
قۆناغی ئازادی دەستیپێکرد
قۆناغی ئازادی دەستیپێکردووە و گەڕانەوەی نییە. بزوتنەوەی گەلیی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان دەستیپێکردووە، هەتا دەگاتە ئەنجام بەردەوام دەبێت. لە ئێران بە راپەڕینی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان قۆناغیئازادی و دیموکراسی دەستیپێکردووە. کات کاتی ئەوەیە کە بە شۆڕشی ژنان، شۆڕشی دیموکراتیکی ئێران مسۆگەر بکرێت. لە دژی هێرشی رژێمی داپڵۆسێنەر، بنەڕەتیترین شت بەرخودانی تا سەرکەوتنە. هەر بۆیە زۆر گرنگە گۆڕەپانەکە چۆڵ نەکرێت، بەرخودان گوڕی پێبدرێت و بگەشێنرێتەوە.
هاواری ئازادی کە لە ئێرانەوە بەرزکرایەوە، لە ئێستاوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەنگی داوەتەوە. ئەو ژنانەی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو راپەڕینە شۆڕشگێڕییە وەک شۆڕشی خۆیان دەبینن، ئیلهامی لێوەردەگرن و بەرەو شۆڕشی نوێ هەنگاو دەنێن. لە هەرشوێنێک بێت، ژنان بە بڕیار و پێداگرن کە بەرامبەر بە رژێمە رەگەزپەرستە دیکتاتۆر و قەوارەپارێزەکان پێکەوە ئاڵای تێکۆشان بەرزبکەنەوە و سەدەی ٢١ بکەنە سەدەی ژنان. لەبەر ئەوە ئێمە بانگەواز لە ژنان و گەلانمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین کە بە هێزەوە لەگەڵ شۆڕشی ژنان لە ئێران یەک بگرن، گوڕ بە چالاکییەکان بدەن و درێژەیان پێبدەن. لەسەر ناوی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) ئێمە لەگەڵ ژنانداین، ئێمە لەگەڵ گەلی خۆمان‌داین. ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تەنیا نین.
جۆش و خرۆشی ئازادیی گەلەکانمان و ژنانی رۆژهەڵاتی-ئێرانی بە تەواوی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە. خاوەنداری لەوە کە لە رۆژهەڵات و باکور دەکرێت، هەڵوێستی وڵاتپارێزانە و ئازادیخوازانەیە. یەک لەوناوچانە کە زیاتر پێویستی بەوەیە کە ژنان لەگەڵ ژیان، ژیان لەگەڵ ئازادی یەکبگرن، باشووری کوردستانە. داوا لە ژنانی باشوری کوردستان دەکەین، کە بە بەهێزی خاوەنداری لە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن، ببنە دەنگی ئەوان، بڕژێنە رووباری دیموکراسی و ئازادییەوە، بە هەڵوێستی یەکێتیی ژنان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".
هـ . ب