دەستەی بەڕێوەبەری پاژک لەسەر ماڵپەڕەکەی راگەیەندراوێکی بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە کەسایەتی فەرماندەی ئەفسانەیی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب هاوڕێ عەگیددا سەرجەم شەهیدانی شۆڕشەکەمان بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. ١٥ی ئاب وەستانەوەیە بەرامبەر بە نکۆڵی، بەرخودانە لە دژی ستەم و هەروەها ئیرادەی هەبوونە لە دژی جینۆساید. یەکەم فیشەک کە بە پێشەنگایەتی فەرماندەی گەورەمان عەگید لە دژی کۆیلایەتی تەقێنرا، تێکۆشانی ئازادی کوردستانی خوڵقاند، ژنی گەیاندە شۆڕش و لە بناغەوە نەتەوە دەوڵەتە کۆلۆنیالیستییەکان و سیستمە باڵادەستەکانی هەژاند.
هەڵمەتی مێژوویی گەریلا لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا ٣٩ ساڵی تێەڕاند و بە بەرخودانی گەورەوە پێیناوەتە ٤٠ەمین ساڵیادیەوە. لە ماوەی ٣٩ ساڵدا باشتر درک بە گرنگییە مێژووییەکەی دەکرێت و پێویستی ئەو هەڵمەتە زیاتر رووندەبێتەوە. لە لە ٣٩یەمین ساڵدا ئەو گورزانەی کە گەریلاکانی ئازادی لە چیاکانی کوردستان لە چەتەکانی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیتی کۆلۆنیالیستیان دا و چالاکییەکانی پێشوازی لە ١٥ی ئاب بە بریارداری و پێداگری لەسەر سەرخستنی سای چلەمین بەردەوامە. سڵاو لەو بەرخودانە گەورەیەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین، کە بە گیانی ژیانەوەی ١٥ی ئاب رێگەیان لە دوژمن گرتووە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە ئەزمونی ٣٩ ساڵەی گەریلایی، بزوتنەوەی گەریلایان نوێ کردەوە، دەوڵەمەندیان کرد و لە دژی هەموو چەشنە تەکنەلۆژیایەک شەڕی بێ پێودانگی سەردەم بە شێوەیەکی بێوچان خۆڕاگری دەکەن، هیوای ئازادی بۆ مرۆڤایەتی.
بە تێکۆشانی ئازادیمان کە بە هەڵمەتی گەریلاییەوە پێدەنێتە ٤٠ەمین ساڵیادیەوە، یاد و میراتی دەیان هەزار شەهیدمان رەگی لە کوردستان داکوتاوە. ئەوەی وشیاری ئازادی بە ژنانی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخشیوە، رۆشنگەری بۆ کردوون و شانی ژێرباری شۆڕی کۆمەڵایەتی داوە، هێڵی ١٥ی ئابە. گیان و ئیرادەی ١٥ی ئاب لە کوردستان هەڵوێستی ژیانێکی نوێی ئازادە. ١٥ی ئاب هەڵوێستی ئازادی ژنان، گەنجان و گەلانی خۆڕاگرە.
وەک چۆن هەڵمەتی ١٥ی ئاب رۆڵێکی مێژوویی گێڕا، بەرخودانی ئەمڕۆی گەریلاش لە رووی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی گەلانەوە هەمان رۆڵی هەیە. گەریلای گیانباز، گەلی گیانبازی ئافراندووە، بەرخودان لە سەنگەرەکانی گەریلاوە گواسترایەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و گەل بووە کۆڵەکەی سەرەکی شۆڕش. راستی گەل کە بە پێشەنگایەتی گەریلا دەجەنگێت، کوردستانی کردە خانە راستی رۆژهەڵاتی کوردستان جیهان، ئەو ژن و گەلانەی لە دژی سیستمی سەرمایەداری، فاشیزم، نەتەوەپەرستی، رەگەزپەرستی و کۆلۆنیالیزم خۆڕاگری دەکەن، کۆیکردنەوە وبەیەکی گەیاندن. روباری سەرەکی شارستانی دیموکراتیک جارێکی دیکە لەسەر شانۆی مێژوو خرۆشایەوە. ئەو تێکۆشانێک کە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان سەدەکە دەکاتە سەردەمی ئازادی و دیموکراسی، زیاتر بەهێز بووە. لە دژی دەسەڵاتداری نەتەوە دەوڵەت و سەرمایەداری، بەخت و شانسی سەرکەوتنی گەلان لە هەموو کات زیاتر بووە. ئێمە لەو سەردەمەداین کە رێبەر ئاپۆ بە وتنی 'ژیانەوە تەواو بووە، نۆرەی رزگارییە' پێناسەی کردووە. ئاستی هێرشەکان چەندە دژواریش بن، بە بڕیارداری تێکۆشان و بڕوای ئازادی بەرخودان دەکرێت، لەسەر بنەمای شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل رێکخستنبوون و چالکی دەکرێت و هێزە قڕکەرە فاشیستەکان شکست دەدرێن. هەربۆیە ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیمان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بگەیەنینە سەرکەوتن.
ئێمە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە گەلەکەمان و سەرجەم هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین".
هـ . ب