پەیوەست بەو ١٩ ژنە ئێزدییەیی لە موسڵ سوتێندران تاژێ نامەی بۆ بەغدا و نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

کۆمیتەی دیبلۆماسی تاژێ بۆ دیاریکردنی ناسنامەی ١٩ ژنی ئێزدی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە موسڵ لە لایەن داعشەوە بە زیندوێتی سوتێندران و دانان بەو کارە دڕندەیە وەک ژنکوژی، نامەی بۆ بەغدا و دامەزراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

نامەی تاژێ

کۆمیتەی دیبلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) پەیوەست بەو ١٩ ژنە ئێزدییەیی لەساڵی ٢٠١٦دا لە موسڵ سوتێندران، نامەی بۆ سیما باهۆوسی ئەندامی بەڕێوەبەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆفیسی ژنێڤی پەیوەندەییەکانی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، عەبدولەتیف ڕەشیدی سەرۆککۆماری عێراق، ئەنتۆنیۆ گۆتێریسی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگتووەکان، د. حەمید نەعیمی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و دیا کەریمی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کەسانی بێسەروشوێن کرا و پارستنیان نارد.

تاژێ لە نامەکەییدا سەرنجی خستووەتەسەر کۆمەڵکووژی-فەرمانی ٧٤هەمینی سەر گەلی ئێزدی و ئاماژەی بەوەداوە وێڕای ئەوەی بە هەزاران ئێزدی بە تایبەت ژن و منداڵ لە لایەن داعشەوە چ لە دەستدرێژی، چ بازرگارنیکردن پێیانەوە و چ لە کۆمەڵکووژ کردنیان، هێشتا چارەنووسی هەزارانی دیکەش نادیارە و گوتی: "لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٦دا لە مانگی ڕەمەزاندا چەتەکانی داعش ١٩ ژنی ئێزدییان بە دڕندەترین شێوە بە سوتاندنیان لە قەفەسی ئاسننیندا کۆمەڵکووژ کرد، تەنها لەبەرئەوەی ئەو ژنانە دەستییان بە کولتووری خۆیانەوە گرت و ملکەچی کۆیلایەتی جارییە نەبوون، ڕەتییان کردەوە ڕۆژوو بگرن و دەستبەرداری باوەڕی ئێزدیایەتی ببن."

بێدەنگی بەرانبەر کۆمەڵکووژییەکە

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وێڕای ئەوەی ئەم تاوانە دڕندەیەیی چەتەکانی داعش بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجام دران و گەواهیدەری کۆمەڵکووژییەکەش هەیە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی ژنان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر ئەم دڕندایەتییەی داعشدا لە بێدەنگییدان و هاتووە: "تا ئێستا ناسنامەی ئەو ١٩ ژنە ئێزدییە ئاشکرا نەکراوە و هیچ لێکۆلێنەوە و بەدواداچوونێک بۆ کۆمەڵکووژییەکە نەکراوە."

خستنەڕووی داواکاری

تاژێ لە کۆتایی نامەکەیەدا دەسنیشانی کردووە بۆئەوەی ئەم کۆمەڵکووژییە دڕندەییە بێ لێپرسینەوە و شاراوە نەمێنێتەوە پێویستە پەرە بە تێکۆشانی دادپەروەری و دیموکراسی بدرێت و ئەم داواکارییانەی خستووەڕوو:

- پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئاشکراکردن و دیاریکردنی ناسنامەی ئەو ١٩ ژنە ئێزدییە.

- دەبێت ئەم کۆمەڵکووژییە وەک 'ژنکوژی' دانی پێدابنرێت.