پۆلیسی عێراق هەڵیکوتایەسەر بینای شارەوانی گرزەرکی شەنگال

پۆلیسی عێراق هەڵیکوتایەسەر بینای شارەوانی گرزەرکی شەنگال و بە جێگیرکردنی هێزێک دەستی بەسەردا گرتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسی عێراق هەڵیکوتاوەتەسەر شارەوانی گرزەرکی شەنگال کە کە  ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٥ەوە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە بۆ خزمەتکردنی گەل دامەزرێنراوە. لە ئێستادا بینای شارەوانییەکە لەلایەن پۆلیسی عێراقەوە داگیرکراوە و ڕێگەنادەن بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی.

زانراوە هێزەکانی پۆلیسی عێراق بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگە و پاساوێک، کاتێک کرێکارانی شارەوانییەکە لە پشوودا بوون، هێزەکانی بردووەتەسەر بینای شارەوانییەکە و لەوێ جێگیری کردوون. بۆ تێگەشتن لە بابەتەکە چەندین هەوڵ لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و بەرپرسانی شارەوانییەوە دراوە، بەڵام هەموو وەڵامی پۆلیس ئەوەیە، بڕیارییان پێکراوە لەوێ جێگیربن و دەستبەسەر بینای شارەوانییەکەدا بگرن.