راگەیەندراوی کەژەکە لە سەر ١٥ی شوبات: بە رۆحی سەفەربەری بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن

دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای کرد کە بە رۆحی سەفەربەری بەشداری لە چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بکرێت.

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە تێکۆشانی ئازادی 'رەوت ورێپێوانێکی ئاسایی نییە؛ رێپێوانی ژیانی ئازاد، دیموکراتیک و یەکسانە". لە راگەیەندراوەکەدا داواکراوە بە رۆحی سەفەربەری بەشداری لە هەموو چالاکییەکان بە تایبەتی خۆپیشاندانی گەورەی کۆڵن بکرێت.

'یادی هەموو شەهیدان بەرز دەنرخێنین'

"لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا، لە کەسایەتی ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی پەکەکە هاوڕێ ڤیان سۆران کە وتبووی' ژیان لەگەڵ سیستمی ئیمراڵی ئەستەمە'، هەموو شەهیدانمان کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بە دەوری رێبەر ئاپۆوە بوونە دیوارێک لە ئاگر، بە رێزەوە یاد دەکەینەوە.

 سڵاو لە چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان، ئەو دایکانەمان کە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان و هەروەها سەرجەم بەشداربووانی رێپێوانەکانی ئازادی دەکەین، بەرخودانی ژنان، گەلەکەمان و دۆستانمان پیرۆز دەکەین کە لە دژی پیلانگێڕیی لە کوردستان دەستیپێکرد و بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە و ٢٥ ساڵە بەردەوامە.

جارێکی دیکە ئەو دەوڵەتانەی بەشدارییان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا کرد، شەرمەزاریان دەکەین و رایدەگەیەنین کە لەبەردەم گەلان، لەبەردەم مێژوودا بەردەوام دادگایی و سەرکۆنە دکرێن و بەو تاوانە چەپەڵەوە یادیان دەکرێتەوە.

پیلانگێڕیی لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانییەوە ئەنجامدرا

هێزی سەرەکی کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەنجامدا، سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی بوو. ئامانجی ئەوان ئەوەبوو کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا کۆتایی بە بزوتنەوەی ئازادی کورد بهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە کوردستان دەستوەردان ئەنجام بدەن.

بۆ ئەوەی جیهان بەدەستبهێنن، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکەن لە ناوخۆیاندا شەری گەورەی بەرژەوەندییەکان بەڕێوەدەبەن و گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن بە قوربانی بۆ بەرژەوەندییە چەپەڵەکانی خۆیان.

لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییە چەپەڵە کە رۆژێک قڕکردنی کوردان و ژنان، رێبەر ئاپۆ چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی خستووەتەڕوو، کە بۆ گەل و ژنانی کورد بووەتە رێگەی سەرکەوتنی تێکۆشانی هەبوون و ئازادی. دەستنیشانی کرد کە رێگەی سەرەکی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک پشت ئەستورە بە شۆڕشی ئازادی ژنان و شۆڕشی ئیکۆلۆژیک.

بە ئافراندنی هێزێکی بەو جۆرەی چارەسەری، راستی هێزی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامدا دەریخست کە دوژمنی ئازادی، دیموکراسی، ژنان و گەلانە و ئەو هێزانەی ویستیان ئەو و لە کەسایەتی ئەودا کۆمەڵگەی دیموکراتیک دادگایی بکەن، خودی خۆیان دادگایی و شەرمەزار کران.

بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ پووچەڵکرایەوە

لەناو سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵیدا کە دەیانگوت "وردە وردە دەیکوژین، لەناوی دەبەین"، ڕێبەر ئاپۆ پارادایمەکەی گۆڕی و "لەدایکبوونی سێیەم"ـی پێکهێنا. لەو شوێنانەی کە دەگوترا فیکری لێ نابێ، ڕێبەر ئاپۆ فیکری نوێی ئافراند کە بووە هیوای جیهان و دەنگی ژیانی ئازادی گەیاندە هەموو جیهان کە هێزە هەژموونخوازەکان دەیانویست نەیهێڵن. بۆیە پێویستە جارێکی تر ئاماژە بەوە بکرێت کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبازی تێکۆشانی ئیمراڵی پووچەڵکرایەوە.

لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەی کە لەڕێگەیەوە دەویسترا ڕۆژی مرۆڤایەتی تاریک بکات، ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی مەزنی بەرپاکرد، ئاستی ڕێبەرێتی نەتەوەیی گەیاندە ئاستی ڕێبەرێتی جیهانی. بوو بە ڕێبەری بندەستان و ژنان و مرۆڤایەتی و گەلان. ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان ژنی کردە هێز و ڕێگای ڕزگاری.

لە دژی ئەم سیستەمەدا کە ژن بێ ناسنامە و بێبەها کردووە، کردوویەتی بە کاڵایەک بۆ کڕین و فرۆشتن، لە بەهاکانی دوورخراوەتەوە، لەناو دیواری ماڵەکەیدا قەتیسی کردووە، یان لەناو سنووری دەوڵەتەکاندا قەتیسی کردووە، لەڕێگەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنەوە دیواری ئەم ژیانی زیندانییەی ڕووخاند کە وەک چارەنووس دەسەپێنرا.

پێویستە تێکۆشان دژی گۆشەگیری بەهێز بکرێت

لە بەرامبەر ئەو هێزانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە بۆ پێشکەوتن و بەردەوامیی خۆیان ژن وەک موڵکی گرنگی خۆیان دەبینن، پارادایمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە دەرگای ژیانێکی ئازاد کە ژنان بەرەو ڕووی هەنگاو دەنێن. ئەو سیستەمەی کە لەڕێگەی کاراکتەری سەردەستی پیاو و ژنی کۆیلە بەردەوامی هەیە، بەرامبەر پارادایمی ژیانی ئازادمان شکست دەهێنێت. بۆیە لە سەدەی ٢١ هەمیندا کە ئێمە بە سەدەی ژن پێناسەی دەکەین، باشتر دەبینین کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ڕاستیدا پیلانگێڕییەکە لە دژی هەموو ئەو ژنانەی کە بەدوای ژیانێکی ئازاددا دەگەڕێن. بۆ ئەمەش پێویستە ژنان بەو هۆشیارییەی کە پیلانگێڕی و گۆشەگیری دژی ئەوانە، تێکۆشانی خۆیان لە پیلانگێڕی و گۆشەگیری بڵندتر بکەنەوە. هاوشان لەگەڵ  ئەوەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ئەوانە، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە بە ڕۆحی سەرفەربەرییەوە بەشداربن و ڕێکخستنی خۆیان بەهێزتر بکەن.

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان بە ڕۆحی سەفەربەری

بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان و بەتایبەت ژنان و گەنجان و ڕای گشتی دیموکراتیک و دۆستانی خۆمان دەکەین بۆ شکاندنی دیوارەکانی دیلگرتنی ئیمراڵی کە واتای قڕکردنی ژن و سرووشت و مرۆڤایەتییە، دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداری چالاکییەکان بکەن.

با گوێ بدەینە بانگەوازی شەهید سورخوێن سەرحەد لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلوک کە گوتی "ئەم ڕێپێوانە ڕێپێوانێکی ئاسایی نییە، لە کەسێتی ئێمەدا مێژوو و میللەتێکە کە ساڵانێکە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن ڕێپێوان دەکات". ئەم ڕێپێوانە ڕێپێوانێکی ئاسایی نییە و بە هۆشیارییەوە وەک ڕێپێوان بەرەو ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و یەکسان نیشانی دەدەین. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری هەموو چالاکییەکان دەکەین، بەتایبەت ڕێپێوانەکەی کۆڵن. لەسەر بناغەی ئازادی ژنان، دامەزراندنی سیستەمە کۆنفیدراڵ و دیموکراتیک و ئازادیپارێزەکەمان پێش دەخەین و بە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆڕەپانێک هێزی ڕێکخستمان پتەوتر دەکەین".