ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە زەرین روکەن قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
روکەن لە کەسایەتی شەهید زەینەب کناجی (زیلان) دا شەهیدانی بە بیرهێنایەوە و تی، "ئێمە بە پێداگرییەوە زیلانەکان کە خۆشەویستی و ئەوینی خۆیان بۆ ئازادی گۆڕی بۆ هێزی شەڕ و ژیان بەشداری لە هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی ئێمە شۆڕشی ژن بەرێوەدەبەین' دەکەین. لە کەسایەتی هاوڕێیانماندا کە لەم پێناوەدا خۆڕاگرییان کرد، شەهیدبوون، دەبێت بزانرێت کە ئەو تێکۆشانەی دەکرێت لێپرسینەوەیەکی مێژووییە لە شارستانیەتی باڵادەست. لە ساڵیادی چالاکی گەورەی ژنەخوداوەند زیلاندا من رێپێوانی سەرکەوتنی کوردایەتی و ژن پیرۆز دەکەم".
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا:
"لەسەر ئەو رێگە مێژووییەی هاوڕێ زیلان رووناکی کردەوە، ئەو هاوڕێانەی لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، هەفتانین و خواکورک خۆڕاگری دەکەن، گیانی ئاپۆیی و هێڵی زیلان نوێنەرایەتی دەکەن. هەربۆیە هێڵ و پێوانەکان بەرجستەن، گۆڕدراون بۆ شەڕ بە شێوازی گیانبازی و ژیانی ئازاد. بە جۆش و خرۆشی شۆڕش، بە گەرمی شەڕ و مانگی حوزەیران سڵاو لەو گەریلایانەی یەژاستار و هەپەگە دەکەم کە بە قارەمانی شەڕ دەکەن و دوژمن شکست دەدەن.
شەهیدانی گەورەی بزوتنەوەی ئازادی ژنان هاوڕێ زیلان –زەینەب کناجی، سەرهەڵدان-سەما یوجە و گوڵان- فلیز یەرلیکایا، لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش شەهید زیلان پەپولە بە خۆشەویستی و رێز و پێزانینەوە بەبیریان دەهێنمەوە. هەروەه هاوڕێیانمان کە لە زاپ، مەتینا، هەفتانین لە سەر خەتی زیلان شەڕیان کرد و شەهیدبوون لە کەسایەتی مزگین رۆناهی، شارستان، گوڵجیا، لەیلا ئامەد، راپەڕین ئامەد، بێریڤان زیلان، زیلان کۆنیا بە رێزەوە بەبیردەهێنمەوە. لە سەر هێڵی رێبەرایەتی و بە گیانی پەکەکە و پاژک خاوەنداری لە شەهیدانمان دەکەین و دەبینە رێبوار و شوێنکەوتووی ئەوان.
ژیان بە رێبازی زیلان چالاکی گەورەی هەڵوێستی ئازادیمانە. مانیفیستۆی ژیانی ئازاد و نەخشەی رێگەی ئێمەیە. ئەو کەسایەت و هەڵوێستانەی بوونە موڵکی مێژوو، مێژوو دەنوسنەوە، نمونەیان کەم بووە. بوونە پێوانە. تێگەیشتنی راست لەوان، تێگەیشتن لە بەها، هۆشمەندیی ئازادی ئەو راستیەی کە ئەوان نوێنەرایەتی دەکەن، جێبەجێکردنیی، رێکردن لەسەر رێچکەی ئەوان لەمڕۆدا لەلایەن ئەو مرۆڤانەوە ئەنجام دەدرێت کە لە سەر بنەمای فەلسەفەی ئاپۆیی دەجەنگن، پێشەنگایەتی بونیادنان دەکەن. ئەوانەن کە لە هەموو شوێنێکی جیهان فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' رێکدەخەن، شۆڕشی ژنان بەرێکخستن دەکەن. رێبەرمان لە کەسایەتی زیلاندا ئاستی ئازادی، شارەزایی سەربازی و تاکتیکی، قوڵبوونەوەی ئایدۆلۆژیکی چەندین جار هەڵسەنگاند، شرۆڤەی کرد و خۆی وەک شەڕڤانی بزوتنەوەی ژنان، شەڕڤان لە ژێر فەرماندەیی زیلاندا پێناسە کرد و بۆ ئەوەی ئەوە هێڵی زیلان ببێتە موڵکی بزوتنەوە و ئازادی ژن هەموو کارێکی پێویستی کرد و بۆ جێبەجێکردنی هێڵی شەهید، بەهایەکی گەورەیدا.
لە کەسایەتی هاوڕێ زیلان و شەهید زیلان پەپولەدا کە لە ساڵیادی شەهیدبوونی زیلاندا لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدبوو، ئێمە دەبینین کە فەلسەفەی ئاپۆیی چەندە بە بەهێزی درکی پێکراوە و تێگەیشتنی لەسەر سازکراوە. فەلسەفەیەک تا لێی تێنەگەن، ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت. راستی زیلانبوون ئەمڕۆ بووەتە پێودانگی بزوتنەوەی ئازادیمان.
پێوانی تێکۆشان و ژیان بە گوێرەی هێڵی زیلان راستی گوڵچیا، لەیلا ئامەد، خەباتکار، راپەڕین ئامەد، بێریڤان زیلان، شەهید زیلان پەپولە و رەیحانەکانە. ئەو هێڵەیە کە فەرماندە پێشەنگەکانمان ئافراندوویانە. رێبازێکی ژیان، شەڕ و سەرکەوتنە. بەهێزترین وەڵامە لەبەرامبەر راستی کۆمەڵکوژی کە بە سەر گەلەکەمان و ئێمەدا دەسەپێندرێت.
هاوڕێ زیلان ساڵی ١٩٩٦ لەبەرامبەر پیلانگێری و هەوڵی تیرۆکردن لە دژی رێبەرمان و لە کەسایەتی رێبەریشماندا لە دژی بزوتنەوەی ئازادیمان، لە ٣٠ حوزەیراندا لە دێرسیم چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، وەڵامی بە قۆناغەکە و بە رێبەرایەتی دایەوە. هەڤاڵ زیلان لە نامەکەیدا وتی، 'من دەمەوێت ببمە هێمای داوای ئازادی گەلەکەم. لە دژی سیاسەتی ئیمپریالیزم بۆ کۆیلەکردنی ژنان، دەمەوێت بۆمبێک بە خۆمدا بتەقێنمەوە، نیشانی بدەم کە رق و توڕەییم گەورەیە'. دەڵێت 'دەمەوێت ببمە هێمای ژیانەوە ژنانی کوردستان' و دەبێتە هێمای ژیانەوەی ژنانی کوردستان. بە چالاکییەکەی خۆی نیشانی دەدات کە ژیانیش بە بەرخودان دەتوانرێت بە دەستبهێنرێت. لە هەموو روویەکەوە پەیام دەداتە جەنگاوەرانی شەڕکەر و ژنانی شۆڕشگێڕ لە کوردستان. لە راستیدا دەگۆڕدرێت بۆ بانگەوازێک. لە ناو ژیان، شەڕ، تێکۆشاندا یەکگرتنی ئازادی نیشان دەدات.
بونیادنانی ژیان بە جوانی، راستی و باشی بە دەست مرۆڤەکانە. وتنی 'من دەمەوێت ببمە خاوەند ژیانێکی پڕواتا و چالاکی گەورە' ئەوە دەخاتە بەرچاو کە پەیوەندییەکی پتەوی لەنێوان ژیان و چالاکیدا داناوە، پاراستنی هەبوونیش بە واتادارکردن، کولتور و ئەخلاقەوە دەبەستێتەوە. هەر بۆیە لە رووی ئافراندنی کۆمەڵگای سیاسی و ئەخلاقی، ئاستی تێگەیشتن لە هێزی جەنگاوەر و کادر نیشان دەدات. هێزی هەبوونی پاڕادایمی نوێ، هۆشمەندی و پێکهێنانی ئازادی لە کەسایەتی خۆیدایە. لەهەمان کاتدا خۆی کردە چالاکی، سەرنجی بۆ سەر پیلانگێڕی لە دژی رێبەرایەتی، لە دژی ئۆپراسیۆنی سڕینەوە لە بەرمابەر گەریلا، نوێبوونەوەی تاکتیکی جێبەجێ کرد و نیشانیدا کە کاتێک جەنگاوەرێکی ژنی کورد خۆی بگەیەنێت هزری ئازادی، کاتێک بووە ئیرادە ئەو کاتە دەگۆڕدرێت بۆ چ هێزێک. ئەوەی لە راستی زیلاندا دەبێت درکی پێبکرێت خواستی ئازادی و گەڕانە بە دوای ژیانی ئازاددا. ئاستی ئازادی چالاکییەکەی هاوڕێ زیلان، بەرزی خواست و گرێدراوبوونی ئەو بە ئامانجەکەیەوە دەردەخات. هەربۆیە هاوڕێ زیلان مانیفیستۆی هێڵی بەپارتیبوون، ئاستی هەرەبەرزی هۆشمەندی ئازادی و ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنە. بزوتنەوەی ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنانی کوردی بە زیلانبوو، بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاو دەنێت. لەو رێپێوانەدا راستی دەوڵەتی پیاو سالار دەهەژێنێت. لە کەسایەتی زیلاندا گەریلا ژنەکانی کورد مێژوویان نوسیەوە.
هەربۆیە هاوڕێ سەما کە لە ١٧ی حوزەیراندا شەهیدبوو، لە سەر هێڵی زیلان گەورەبوو، بووە گیانباز. بەرخودان بە رێبازی سەما جێبەجێکردنی ئایدۆلۆژیای ئازادیمانە. دوای ئەوەی رێبەرمان ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنی راگەیاند، نیشانیدا کە هەم دەتوانن خاوەنداری لە ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنی رێبەر ئاپۆ بکەن، هەمیش لەسەر هێڵی زیلان کەسایەتی ژنی ئازاد کە بووەتە مانیفیستۆ، بخوڵقێندرێت. خۆشەویستی و داخوازی خۆی بۆ ئازادی و رێبەرایەتی گۆڕی بۆ ئاگری نەورۆز و بە وتنی 'لە ٨ی ئادارەوە تا ٢١ی ئادار دەمەوێت ببمە پرسێک لە ئاگر' گڕی لە جەستەی خۆی بەردا. هەڤاڵ سەما سیاسەتی دیلگرتن و راستی دیلگرتنی دوژمنی زوو درک پێکرد و بووە یەک لەو هەزاران هاوڕێیانەی ئازادیان کە لە سەر هێڵی مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، محەمەد خەیری و چوارەکان رێیکرد و گورزی لە دوژمن وەشاند. گەیشتە بەرزترین ئاستی تیۆریک، رێکخستنی-ئایدۆلۆژیک کە هەموو شەڕڤانێکی ئازادی دەیانەوێت بگەنە ئەو ئاستە. سەلماندی کەدەبێت ببێتە هی خۆی، بگاتە خۆی، بە درک پێکردن و تێگەیشتن بچێتە سەر رێگای راستی. جگە لە خۆشەویستی رێبەرایەتی و دڵسۆزی بۆی لە دڵی دا جێگەی بۆ هیچ شتێکی دیکە نەدەکردەوە. ئەو هاوارە ئێستا لە چیاکانی کوردستان گورزی گەورە لە دوژمن دەدات. هێڵی گیانبازی هەزاران زیلان، لە رێپێوانی ئازادی مزگێنی سەرکەوتن دەدات،. بەرجستەبوونی هەڵوێستی ئازادی دەنگدەداتەوە، هەستیاری ژن، ئەوین ئەو بۆ ئازادی رێکخستنبوون و بڕوای بە سەرکەوتن نیشان دەدات. هەربۆیە هاوڕێ پیاوەکانمان لە تێکۆشانی ئازادی، لە هێزی رێکخستن، لە ژنانی ئازاد و جوانبوو کاریگەربوون، تێکۆشانی ئەوان خاوەن واتایەکی مێژووییە. لە دژی سیستم و ئەقڵیەتی پیاوسالار، تێکۆشانی ژنان و پیاوانی ئازاد بێگومان دەبێتە مایەی ئازادبوونی ژیان. ئەم هێڵی ئازادییە ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان گۆڕدراوە بۆ رۆژی ژیانەوەی ژنی ئازاد و مێژووی شەهیدانمان. لەناوئاخنی ژیانی لە سەر هێڵی هاوڕێ زیلاندا، لە ئافرێنەری راستی جەنگاوەری و قوڵبوونەوەی تیۆریک-ئایدۆلۆژیکی هەڤاڵ سەمادا پێشەنگایەتی کردووە. هاوڕێ گوڵان کە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ تیرۆر کرا، ناسنامەی ژنی جەنگاوەری پێشنگە کە لە قۆناغی پاکتاودا سازشی لە سەر هێڵی رێبەرایەتی و ئازادی نەکرد. لەشەڕی ئێمە لەسەر ئەو هێڵە، لە هەڵوێستی پەیوەندی و مامەڵەکردندا بەردەوام بووە خاوەنی مامەڵەیەکی یەکلاکەرەوە.
درێژەی هەیە..