رۆژنامەوان ئەڤریم کەپەنەک دەستگیرکرا

سەرنوسەری بنیات ئەڤریم کەپەنەک بە شێوەی کەلەپچەکراو دەستبەسەرکرا.

سەرنوسەری بنیات ئەڤریم کەپەنەک ئەمڕۆ لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵەکەیدا لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا. پۆلیسەکان ویستیان ماڵەکەی بپشکنن، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتی کەپەنەک و هاوڕێکانی، بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە داوای ئامادەبوونی پارێزەر و ئەنجومەنی گەڕەکە کرا. پۆلیسەکان کە بۆ پشکنینی ماڵەکە چاوەڕێی هاتنی پارێزەریان نەکرد، لەگەڵ گەیشتنی ئەنجومەنی گەڕەکەکە دەستیان بە پشکنین کرد. لە پشکنینەکەدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند سەرجەم کەلوپەلە ئەلیکترۆنی و پەیوەندییەکانی کەپەنەک دەستیان بەسەردا گیرا.

ئەڤریم کەپەنەک بە شێووەی کەلەپچەکراو دەستگیرکرا. راگەیەندرا کە دوای پشکنینی تەندروستی ئەڤریم گواستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی تەقسیم ئیستەنبوڵ.

هـ . ب