سالمانەر: بە تێکۆشان بەرپەرچی هێرشەکان دەدەینەوە

ئەندامی ئەنجومەنی ژنای هەدەپە زەینەب نیلگون سالمانەر رایگەیاند کە هێرشەکانی سەر ژنان بەردەوام دەبن و وتیشی، لە دژی هێرشەکان بە تێکۆشان وەڵام دەدەنەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە زەینەب نیلگون سالمانەر رایگەیاند، کە ئەوان لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا لە قۆناغی خۆنوێکردنەوەن و ئەوەشی خستەڕوو کە دەستبەرداری ئەو مافانە نابن کە بە تێکۆشان بەدەستیان هێناون.

لە ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) زەینەب نتلگون سالمانەر قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد کە پۆپۆلیزمی راستڕەو کە لە جیهاندا پارێزگاری لە پیاوساری دەکات، بە هەموو توانایەوە لە دژی رەگەزی کۆمەڵایەتی دەستی بە شەڕکردووە. سالمانەر ئەوەشی خستەڕوو، "لەمڕۆدا ئەگەر لە ئیتالیا 'خودا، وەڵات، بنەماڵە' کە بناغەکەی بۆ سەردەمی موسولینی فاشیست دەگەڕێتەوە، هێشا پێشوازی لێدەکرێت؛ ئەگەر خواستی ئەو کۆنسێرڤاتانەی لەم دواییەدا لەهەڵبژاردنی سوید سەرکەوتن و هاتنە سەر حوکم رێگریکردن و کۆتاییهێنانە بە سیاسەتی دەرەوەی فیمینیست؛ ئەگەر لە رژێمە توتالیتەرەکانی وەک تورکیا، هەنگاریا و پۆڵەندا واژۆی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ پێشێل دەکەن، ئەگەر هەوڵ هەیە بۆ سەندنەوەی مافی لەباربردنی منداڵ لە ژنان، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ئەوە بە رێکەوت نییە. لە هەڵبژاردنی ئایاردا هەموومان پێکەوە بەو ئەزمونەدا تێپەڕین کە چۆن لە سەر مافی ژیان یاخود ژنان بازرگانی ئەنجامدرا. وتەی ئەقڵیەتی هاوبەشی کۆلۆنیالیست وەک 'ئێمە ژنان بەخێو دەکەین' یاخود 'ئایەتی ٦٢٨٤' لەو قۆناغانە دابڕاو نین".

سالمانەر ئەوەشی خستەڕوو کە هاوپەیمانی کۆلۆنیالیستی لەلایەن ئاکەپەوە دروستکراوە، لە دژی تێکۆشانی ژنان کە گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەن، سیاسەتی توندوتیژی خۆی قوڵتر دەکات.

تێکۆشان لە پێناو ماف و ئازادییە

سالمانەر ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان وەک ژنانی هەدەپەیی و پارتی چەپی سەوز لەپێناو ئازادی و یەکسانیدا پێیانناوەتە پرۆسە و قۆناغێکی خۆنوێکردنەوە و بەم جۆرە بەردەوامبوو: "من دەمەوێت سەرنج رابکێشم بۆ ئەوەی ئەوەی کە ئێمە دەستبەرداری ئەو مافانە نابین کە بە قوربانیدانی سەختی تێکۆشانەوە بەدەستمان هێناون. دەزانین کە سیاسەتی شەڕ توندوتیژی بۆ سەر ژنان جۆن بەڕێوەدەجن، سیاسەتی شەڕی تایبەت لەسەر ژنان جۆن بەڕێوەدەچێت، ئێمە دەژین، لەبەر ئەوە رێگای بونیادنانی ژنانی نوێی ئازاد و پاراستنی ئاشتی لەبەرامبەر هاوپەیمانییە کۆلۆنیالیستەکان، بە هەموو جیاوازییەکانەوە رێکخستنی تێکۆشانێکی هاوبەشە. ئەو بەرخودانەی لە ناوخۆ و دەرەوە بەیەکمان گەیاندووە، تا ئازادی هاتنەدی ژنان و گەلان بەردەوام دەبێت".

هـ . ب