"ساڵی رابردوو ٣١٥ ژن لە تورکیا کوژراون"

پلاتفۆڕمی بەرەنگاربوونەوەی کوستنی ژنان رایگەیاند، کە ساڵی رابردوو لە تورکیا ٣١٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٢٤٨ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

پلاتفۆڕمی بەرەنگاربوونەوەی کوشتنی ژنان (کەجەدەپە) لە نوێترین راپۆرتیدا ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئاشکرا کرد. بە گوێرەی ئامارەکان ساڵی رابردوو ٣١٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، هەروەها ٢٤٨ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەڕوو، کە لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا کە ئامارەکانی کوشتنی ژنان تۆمار کراون، تەنیا لەو ساڵەیدا کە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ واژۆکرابوو، ژمارەی گوشتنی ژنان رووی لە دابەزینکردبوو. ئەوەش هاتووە کە دوای کشانەوە لەو پەیماننامەیە رێژەی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنیان هەڵکشاوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە زۆرترین ژمارەی ژنان لە ئیستەنبوڵ، ئیزمیر و ئەنقەرە کوژراون و لە کۆی ئەو ٣١٥ ژنەی کوژراون، هەشتیان بەهۆی ئەشکەنجەوە ژیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب