هه‌ر شۆڕش و جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكه هزری و سیاسی و ئایدیۆلۆژیاكه‌ی به‌هێزبێ و خاوه‌ن رێنمای و رێنیشانده‌ری بابه‌تیانه‌بێ، ئه‌وا بێگومان ده‌گا به‌سه‌ركه‌وتن. ئه‌و پێناسه كلاسیكه‌ی جاران بۆ شۆڕشی گه‌لان ناكرێ دووباره بكه‌ینه‌وه، واتا هه‌موو بزاڤه چه‌كداری و رادیكاڵه‌كان ئه‌وان به‌ته‌نها به‌شۆڕش ده‌ژمێردرێن، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریش ته‌نها له داواكاری هه‌ندێك مافی سه‌ره‌تای هاوڵاتیاندا ده‌مێنێته‌وه و دوای ماوه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌نجام هه‌ركه‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چێ.
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ر و دیكتاتۆر و تیۆكراتی ئیسلامی ئێران، ماوه‌ی 43 ساڵه به‌ناوی شۆڕشی ئیسلامی، هه‌رچی چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم و زۆرداری هه‌یه كردوویه‌تی، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ژنان و نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی تری ئێران. واتا رژێمێك 43 ساڵه له‌سه‌ركاره كه دوژمنی ئازادی و دیموكراتی و مافی نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌كانه، ئه‌مه‌ش هۆكاربووه كه سه‌رجه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ژنان و گه‌نجان له ئێران ناڕازیبن.
دوژمنایه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر ژن، ژیان، ئازادی وایكردووه، تا ئێستا به هه‌زاران ژنی كوشتوه‌و به هه‌زارانیشی فڕێیداونه‌ته كونجی زیندانه‌كان، چونكه یاساكانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێران هیچ ماف و ئازادیه‌كی بۆ ژنان تێدا نییه، ده‌یه‌وێ به زه‌بری یاسا و به زۆرداری ژن وه‌ك كۆیله‌یه‌كی ماڵی كرا‌و بێده‌نگ بكات. هه‌موو كوشتن و ده‌ستدرێژی و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر ژنانی ره‌وا كردووه، جا ئه‌وه‌ی به‌ناوی ناموس و شه‌ره‌ف، ئه‌وه‌ی به‌ناوی لادان له یاساكانی شه‌رع و ئاین، ئه‌وه‌ی به‌ناوی زه‌عیفه و ده‌نه‌دانی پیاوان و ناو ناتۆره‌ی جیاواز.
له‌لایه‌كیتر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئاره‌زووه سێكسیه بۆگه‌ن و پیسه‌كانی، ژنان وه‌كو كه‌رسته‌یه‌كی خۆ به‌تاڵ كردنه‌وه به‌كار دێنن، نمونه‌ش زۆر به ئاسایی فره ژنی و زه‌واجی سیغه، ئه‌و یاریانه‌ن كه به جه‌سته‌ی ژن ده‌كات. هه‌رچه‌نده ژنان زۆرجار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشانداوه و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام جارێكی‌تر ژنان به ره‌جم كردن و قامچی لێدان بێده‌نگ كراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ژن كوشتن و ئه‌شكه‌نجه كردن و ده‌ستدرێژیه‌ك هۆكاره‌كه‌ی سیاسیه، پیاوان ئه‌و كارانه ئه‌نجامده‌ده‌ن، چونكه ده‌سه‌ڵات رێگای پێداون و پشتگیریان ده‌كات. راسته به‌ناوی ناموس و شه‌ره‌ف ده‌كرێت، به‌ڵام ناموس و شه‌ره‌فی پیاو ئه‌وه‌نده بچوككراوه‌ته‌وه، کە لە هەندێک بەشی جەستەى ژن دا کۆیان کردووەتەوە. بۆیه پێویسته ئه‌وه بزانرێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌پشت ئه‌و یاسا ئاینیانه نه‌بێ، بێگومان له‌مێژبوو ژنان ده‌یانتوانی به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن. واتا ئه‌و رژێمه‌ی كه دژی ژن و ژیان و ئازادیه، ئیدی كۆده‌كانی ئاشكرابووه.
شه‌هید كردنی ژینا ئه‌مینی سه‌قزی له شاری تاران به‌ده‌ستی پۆلیسه‌كانی دژه ژن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، هه‌مانكات بۆته سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی شۆڕش، چونكه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه ده‌زانن كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێران له‌كه‌سایه‌تی ژینا و هه‌موو ژنانی تر له‌بنه‌مادا له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، بۆیه ناڕهزایهتیهكهش له‌چوارچێوه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید ژینا و یان خه‌ڵكی سه‌قز و ژناندا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆته هۆكاری خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ئێران.
رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت " شۆڕش له‌ئان و ساتێك دا دروست ده‌بێ" واتا شۆڕش پرسی چركه ساته هه‌ستیاره‌كانه، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م حه‌فته‌یی دوای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ئیدی له كاردانه‌وه و رق و توڕه‌ی ده‌رباز ده‌بێ بۆ شۆڕشی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری. ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به دوو دروشمی زۆر سه‌رنج راكێش و پڕ واتا و خاوه‌ن ره‌گ و ریشه‌ی هزری و فه‌لسه‌فی، ئه‌ویش "شه‌هید نامرێ و ژن، ژیان، ئازادی"یە.
راسته گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵات ماوه‌ی سه‌د ساڵه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دوو رژێمی په‌هله‌وی و ئیسلامی خوێن و رۆح و گیان ئه‌به‌خشێ و شه‌هید پێشكه‌شی كاروانی ئازادی ده‌كات، بۆیه ئه‌بێ دروشمی شه‌هید نامرێ له به‌ر گوێچكه‌ی خه‌ڵك ئاسایی بێ. به‌ڵام جاری یه‌كه‌مه بۆ شه‌هید بوونی ژنێك به‌ده‌ستی پۆلیسه دژه ژنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بگوترێته‌وه. به‌مانایه‌كیتر به‌پێشه‌نگایه‌تی گه‌لی كورد، گه‌لانی ئێران دروشمی شۆڕشی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌و دروشمه‌ش ئه‌مڕۆ ژن و پیاو، گه‌نج و پیر، فارس و كورد، ئازه‌ری، به‌لوچ و عه‌ره‌ب پێكه‌وه ده‌یڵێنه‌وه. بهواتایهكیتر ئیدی ژنان پێشه‌نگی شۆڕشی نوێی رۆژهه‌ڵات و ئێرانن.
دروشمی ژن ، ژیان ، ئازادی، بێگومان به‌رهه‌می هزری رێبه‌ر ئاپۆیه، رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رگرینامه‌ی سۆسیۆلۆژیای ئازادی وه‌ك جوانترین دروشمی پێشكه‌ش به شۆڕشی ژنان كردووه له سه‌ده‌ی 21. ژنانی كورد و دۆستانیان چ له كوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شانازیه‌وه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێ پیاوه‌كانیان ده‌یڵێنه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری پێشه‌نگایه‌تی هزر و رێكخستنی رێبه‌ر ئاپۆیه بۆ پێشه‌نگایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵگه. دیسان رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌شی به‌جێكردوه كه ژنان پێشه‌نگی شۆڕشن له سه‌ده‌ی 21 دا، واتا وه‌ك چۆن كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له سه‌ده‌ی 20 پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشه‌كانیان ده‌كرد، به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ده‌ی 21 ژنان پێشه‌نگایه‌تی شۆڕش ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی 42 ساڵه ئاشنایه به هزر و فه‌لسه‌فه و رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ، له‌وباره‌یه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1999مان وه‌بیره، كاتێك خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات له‌دژی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركه‌وتوو و ته‌نها له شاری سنه زیاتر له 30 شه‌هیدی پێشكه‌ش كرد. له‌ماوه‌ی 23 ساڵی رابردووش ژنان و كوڕانی رۆژهه‌ڵات و ئێران پۆل پۆل به‌شداری شۆڕشی كوردستان بوونه‌و خۆیان له رێكخستنه‌كانی په‌ژاك و كۆدار و كهژاردا به‌ڕێكخستن كردووه، له‌و پێناوه‌شدا به‌سه‌دانیان گیانیان به‌خشیوه‌و به سه‌دانیش له زیندانه‌كانن. هه‌روه‌ها ده‌بینین له‌وپێناوه‌ش ئاریه‌ن تیڤی وه‌ك راگه‌یاندنی رۆژهه‌ڵات، پێشه‌نگایه‌تی بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، به‌ته‌نها شۆڕشی لایه‌نێكی سیاسی نییه، هه‌مانكات خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها ناڕه‌زایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان چینێك یان ره‌گه‌زێك نین، به‌ڵكو سه‌رجه‌م گه‌لانی رۆژهه‌ڵات و ئێران به‌بێ جیاوازی پێی هه‌ڵساون، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه شۆڕشه‌كه زیاتر جه‌ماوه‌ری و بهرفرهوانبێ، پێویسته هێشتا زیاتر گشتگیرتر ببێ، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئێرانێكی دیموكراتی كه‌تێدا ئازادی ژن و ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. واتا به‌بێ ساردبوونه‌وه‌و ته‌نها تۆڵسه‌ندنه‌وه نا، به‌ڵكو له‌پێناو به‌ده‌ستخستی داواكاری خۆپیشانده‌ران كه كورت كراوه‌ته‌وه له دروشمه سه‌ره‌كیه‌كه‌یان كه ژن، ژیان، ئازادیه پێویسته به‌رده‌وامبێ و بگات به‌سه‌ركه‌وتن.
ژ.ت