لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "فریال سلێمان خالید (زەلال زاگرۆس) زیاتر لە ٣٠ ساڵ بۆ ئازادی ژن و گەلی کورد تێکۆشا. هێرشە قڕکەرەکەی کەرکوک تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد ڕاناوەستێنێت".
سەکەبە جەختی کردۆتەوە دەوڵەتی تورک بەشێوەیەکی سیستەماتیک ژنانی کوردی شۆڕشگێڕ دەکاتە ئامانج و بەم دواییانەش ژنە تێکۆشەری کورد فریال سلێمانی کردە ئامانج، کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بۆ ئازادی ژن و گەلەکەی تێکۆشا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر خەبات و تێکۆشانی شەهید لە پارچەکانی کوردستان و بەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها ڕۆڵی پێشەنگانەی لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و عەرەب و مەسیحییەکان. دواجاریش لە باشوری کوردستان درێژەی بە خەباتی بزووتنەوەی ژنان دا و لە ١٨ ی کانوونی دووەم لە کەرکوک شەهیدکرا.
لەکۆتاییدا هاتووە: "هێرشە قڕکەرەکەی کەرکوک هەوڵێکی ترە بۆ سەرکوتکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد. زەلال زاگرۆس هاوکات هاوڕێی ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا)یە کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆرکرا".