سلێمانی، ڕەژاک بەشداری لە خولێکی پێگەیاندنی ژنانی پێشەنگی کرد
لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لەژێر ناونیشانی (پەرەپێدان بەتواناکانی ژنان و ڕوانێکی فراوان بۆ پرسەکان) بەشدارییان لە ۆرک شۆپێک کرد.
لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لەژێر ناونیشانی (پەرەپێدان بەتواناکانی ژنان و ڕوانێکی فراوان بۆ پرسەکان) بەشدارییان لە ۆرک شۆپێک کرد.
لەهۆڵی لقی سلێمانی بەدروشمی "پەرەپێدان بەتواناکانی ژنان و ڕوانێکی فراوان بۆ پرسەکان" لقی سلێمانی ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان بە مەبەستی پەرەپێدان بەتواناکانی ژنان ۆرک شۆپێکیان سازکرد، لە ۆرک شۆپەکەدا ژمارەیەک ژنانی پارت و ڕێکخراوەکان وچالاکەوانانی بواری ژنان لەنێوانیشاندا ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) بەشداربوون.
جێگای باسە، خولی ۆرک شۆپەکە بەسەرپەرشتی پارێزەر ئەشواق نجیب بەڕێوەچوو، کە بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم ۆرک شۆپە، پێگەیاندنی ژنان بوو کە هەوڵبدەن ببنە ژنێکی کاراو پێشەنگ لەنێو بوارەکانی خۆیاندا.
زەکیە ڕەحیم ئەندامی لقی سلێمانی ڕێکخراوەکە باسی لەو سوود و کاریگەریانە کرد کە لەم جۆرە چالاکیانەدا هەیە، ووتی "دوای هەر کۆڕو کۆبونەوەیەک ئێمەی ژن کاردانەوەمان لەسەر خودی خۆمان و چواردەورمان دەبێت".
هەر لەدرێژەی قسەکانیدا نەرمین ئەندامی لقی سلێمانی ئەو ڕێکخراوە، باسی لە رەوشی ژنان کرد گەر لەدوای هەر ۆرک شۆپێک یاخود سمینارێک لەسەر پرسی ژنان دەتوانین کار لەسەر دۆزی ژن بکرێت بەهەماهەنگی.
دوای بەئەنجام گەیاندنی دوو ڕۆژی ۆرک شۆپەکە و لەکۆتایدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ژنانی ئامادەبووان دابەش کرا.