سەرجەردەوانێک هەوڵیدا ژنێک بکوژێت
سەرجەردەوانێک بەناوی سەڵاحەدین ئۆمای هەوڵیدا ژنەکەی بکوژێت، کوڕە ١٣ ساڵەکەی لەپێناو پاراستنی دایکی تەقەی لە باوکی کرد و برینداری کرد.
سەرجەردەوانێک بەناوی سەڵاحەدین ئۆمای هەوڵیدا ژنەکەی بکوژێت، کوڕە ١٣ ساڵەکەی لەپێناو پاراستنی دایکی تەقەی لە باوکی کرد و برینداری کرد.
دوێنێ شەو، ئاغای گوندی حەیدەریەی شارۆچکەی گەلێ لە ئامەد و سەرجەردوان بەناوی سەڵاحەدین ئۆمای، هەوڵیدا ژنەکەی (E. U) بکوژێت، بەگوێرەی زانیارییەکان ئۆمای بەردەوام توندوتیژ بووە بەرامبەر ژنەکەی، بە چەقۆ هێرشی دەکردە سەری.
هاوکات مناڵە ١٣ ساڵەکەی تەقەی لە باوکی کرد و برینداری کرد لەپێناو پاراستنی دایکی، بەهۆیەوە ئۆمای ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و لە ئێستەشدا ژنەکەی (E.U) لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
سەربازانی تورک گەیشتنە گوندەکە و کوڕە (M. U) تەمەن ١٣ ساڵەکەیان دەستگیرکرد و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، لە دوێنێوە، سەربازانی تورک گەمارۆی گوندەکەیان داوە.