هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

سومەیە بۆز: بۆ بە کۆمەڵایەتیکردنی ئاشتی لە گۆڕەپانەکان دەبین

پەرلەمانتاری دەم پارتی سومیە بۆز گوتی: "لە ٨ی ئادار بۆ بە کۆمەڵاتیکردنی ئاشتی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان دەبن."

پەرلەمانتاری دەم پارتی سومیە بۆز ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و شێوازەکانی تێکۆشان دەگۆڕێت و جەختی کردەوە لە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ژنان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن.

پەرلەمانتاری دەم پارتی سومیە بۆز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت ئیدی پڕۆسەکە بپەڕێتەوە بۆ ڕێگەی سیاسەتی دیموکراتیک، لە ئاستی نێونەتەوەییدا هێڵی تێکۆشان و ڕێىازی نوێ بهێنرێتەئاراوە.

سومیە بۆز ئاماژەی بەوەشدا پێویستە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاتبنرێت، بنەمای ئەم کارەش پێویستە لە ئەنجوومەن بە بەشداری هەموو پارتەکان ئەنجام بدرێت.

تێکۆشان دەگۆڕێت

سومیە بۆ بە بیری هێنایەوە کە ڕێبەر ئاپۆ بە دەیان ساڵ لە لێگەڕینی زەمینەی یاسایی و ئاشتییدایە و گوتی: "ئەم بانگەوازە، بانگەوازێکی نوێ نییە، بەڵام چوارچێوەکەی هەندێک ڕوونتر بووە. بە مانیفێستۆیەک دەستنیشانکرا. ئەقڵی دەوڵەتی نکۆڵیکەر بە ڕێگەی تێکۆشان گەشتە نوقتەیەک و ڕێ و ڕێبازی تێکۆشان لە ئێستاوە دەگۆڕدرێت."

هۆشیاری بەرپرسیارێتی بەهێز بوو

سومیە بۆز ئاماژەی بەوەدا لە هەنگاوی سەرەتادا ئۆپۆزسیۆن خاوەندارێتی لە بانگەوازە کرد، بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد، لە ئێستاوە دەبێت دەسەڵاتداری هەنگاوێکی ڕوون بنێت و گوتی: "ئەردۆگان ڕاگەیاندراوێکی دا و ئاماژەی بەوەدا دەربازی قۆناغێکی نوێ بوون، بەڵام ئەوانەی ڕوودەدات لە گۆڕەپانەکاندا پێچەوانەی ئەو قسانەیە. دەسەلاتداری بۆ ئاشتیی پێویستە هەنگاوی بوێرانە بنێت."

ژنان دەتوانن ئاشتیی کۆمەلگەی ئەنجام بدەن

سومیە بۆز ٨ی ئاداری بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند  ژنان لە بونیاتنانی ئاشتییدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی ڕابەری دەکەن و گوتی: "کەسایەتی ئازاد دەتوانێت کۆمەڵگەی ئازادی بونیاتبنات و ژنانی ئازاد وەک پێشەنگی ئەم کۆمەڵگە دەتوانن کۆمەڵگەیبوون هەندێک بە هێزتر بکەن."

ژنان ئاشتیی دەبپارێزن

سومیە بۆز ئاماژەی بەوەدا ئەمساڵ لە نێو دۆخێکی مێژووییدا پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن، ژنان لە هەمووکات زیاتر لە ڕیزەکانی تێکۆشاندان و لە بونیاتنانی ئاشتییدا بە ڕۆڵی خۆیان ڕادەپەڕن. هەروەها دووپاتی کردەوە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان بن و گوتی: "بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەم خاوەندارێتی لە فەلسەفەی 'ژن، ژیان ئازادی' بکەن، ببن بە دەنگی ئاشتیی و گۆڕەپانەکانی ٨ی ئادار بکەن بە گۆڕەپانی تێکۆشانی ژنان، کرێکار و پاراستنی ئاشتیی."