سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندان بە سەر پارێزەرێکی کورددا سەپێندرا

گوشارەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامن. لەو چوارچێوەدا سزای شەش ساڵ و ٧ مانگ زیندان بە سەر پارێزەر و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان گوڵاڵە وەتەندوستدا سەپێندرا.

سیاسەتی گوشار، سەرکوت، زیندان و لە سێدارەدانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە.

دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە لە دژی رژێم"، "زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی" و "ئەندامێتی لە هێزە بەرهەڵستکارەکان" سزای ٦ ساڵ و ٧ و مانگ و ٢٠ رۆژ زیندان بەسەر پارێزەر و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان گوڵاڵە وەتەندوستدا سەپێندرا.

گوڵاڵە وەتەندوست یەک لە پاڕێزەرە ناسراوەکانی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە هەمان کاتدا پارێزەر و داکۆکیکاری مافەکانی ژنانە.

هـ . ب