سزای دیسیپلین بەسەر یوکسەکداغ و ١٣ ژنی دیکەدا سەپێنرا

بەڕێوەبەری زیندانی کاندرا، بەهۆی ئەوەی ناڕەزاییان لە بەرانبەر کوشتنی غەریبە گەزەر نیشانداوە، سزای دیسیپلینی بەسەر فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ١٣ ژنی دیکەدا سەپاند.

بەڕێوەبەری زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ئەکێ کاندرا، بەهۆی ئەوەی ناڕەزاییان لە بەرانبەر کوشتنی غەریبە گەزەر نیشانداوە، سزای دیسیپلینی بەسەر فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئەدیبە شاهین، گولسەرەن یڵدرم و ئایسەل توغلوک و بە گشتی ١٤ ژندا سەپاند.

یوکسەکداغ لەبارەی کوشتنی گەزەردا وتبووی، پێویستە مردنی گەزەر لێکۆلینەوەی لەسەر بکرێت و بەرپرسیارەکان دەستگیر و سزابدرێن.

کوردی وەک تاوان دەبینن

ئەو ژنانەی کە تاوانبارکراون، رایانگەیاندبوو کە بە کوردی وتەکانیان پێویستە وەربگیرێت. بەڵام بەڕێوەبەری زیندان داوای ژنانی قەبوڵ نەکرد. بەڕێوەبەری ڕێکخستن قسەکردن بە کوردی وەک ' بانگەشەی ڕێکخستن' لەقەڵەمدا. بەم شێوەیە داوای ژنانی وەک تاوان بینی.

هەروەها ناڕەزایی ژنانی پێکەوە لە بەرانبەر مردنی گەزەر وەک تاوان بینرا. بەڕێوەبەری ڕێکخستن ئەوەی وەک ' یەکگرتنی ڕێکخراوەیی' لەقەڵەمدا و رایگەیاند، پێویسیە سزایان بەسەردا بسەپێنرێت. دواتر لیژنەی دیسیپلینی زیندانەکە سزای بێبەشکردنی هەموو ئامێرێکی راگەیاندنی بەسەر ١٤ ژندا سەپاند. بەهۆی کێشەی تەندروستی سزاکە بەسەر ئایسەل توغلوک نەسەپێنرا. دواتر پارێزەران لە دادگادا سکاڵایان تۆمار کرد و داوایان کرد، سزاکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

ف.ق