تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی( تاژێ) بە بۆنەی جەژنی چوارشەممە سور پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای پەیامەکەدا وەبیرهێنراوەتەوە کە سەرەڕای ٧٣فەرمانیش کۆمەڵگەی ئێزدی چاند، باوەڕی، مێژوو و دینی خۆیان پاراستووە و ئاماژە بە دەور و نەخشی ژنانی ئێزدی کرا.
لە پەیامەکەی تاژێدا هاتووە، " جەژن و پیرۆزییەکانی ئێزدییەکان نیشانەی خۆزا و گەردوونە. هەر جەژن خاوەن فەلسەفەی خۆزایی، گەردوونی و ژیانییە. چوارشەمە سوری نیسان یەکیک لە جەژنەکانی کۆمەڵگەی ئێزدییە کە نیشانەی دامەزراندنی گەردوونە. چوارشەمەی سور سەرساڵی کۆمەڵگەی ئێزدییە."
لە پەیامەکەی تاژێ هاتووە کە بۆ پاراستنی چاند، باوەڕی و مێژووی خۆێ ، ژنان ئێزدی بە پیشەنگایەتی تاژێ و یەژەشە خۆیان بەرێکخستن کردووە و هەتاکوو کۆتایی بە ئەرکی پاراستنی چاندەکەیان ڕابن.
لە کۆتایی پەیامەکەی تاژێدا جەژنی جوارشەمە سور لە تەواوی ئێزدییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پیرۆزکرا وئەم بانگەوازیە ئاراستەی ئەوان کرا:
" لە چ شوێنێک هەن با بن، دەبێت کۆمەڵگەی ئێمە چاند، باوەڕی و جەوهەری ئێزدایەتی بپارێزێت. لە دژی هەرجۆرە هێرشێک ئاگادار بن، یەکدەنگی و یەکێتی خۆتان پێکبهێنن."
ک-ش