تاژێ لە شەنگال خێمەی چالاکی هەڵدا

بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەنتەری شاری شەنگال خێمەی چالاکی هەڵدا.

بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە سەنتەری شاری شەنگال بە دروشمی 'کەس ناتوانێت خۆری ئێمە تاریک بکات' خێمەی هەڵدا. هەروەها لەبەردەم خێمەی چالاکیەکە یەکێتی گەنجانی ئێزدی سەکۆیەکیان بۆ خستنەڕووی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دانا.

خێمەی چالاکیەکە کە بۆ ماوەی  سێ رۆژ بەردەوام هەڵدەدرێت، لە رۆژی یەکەمدا ئەنجومەنی گوهبەل، زۆرئاڤا و ناوەندی شەنگال سەردانیان کرد.  هەموو رۆژێک ئەنجومەنەکانی گوند و شارۆچکەکان سەردانی خێمەی چالاکیەکە دەکەن.

خێمەی چالاکیەکە هەموو رۆژێک کاتژمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی دەکرێتەوە، تا ئێوارە بە ئامادەبوونی ئەنجومەن، دامەزراوە و رێکخراوەکانی شەنگال گفتوگۆی تێدا بەڕێوەدەچێت، وتە لەبارەی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساز دەکرێت و پەیام دەخوێندرێنەوە.

هـ . ب