ڕوکەن ئاکچا: ٨ی ئادار دەبێت ببێتە ڕۆژی دەستپێکی تێکۆشانی نوێ

هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا ئاماژەی بەوەدا ژنان کورد لە جیهان، بە تایبەت لە ڕۆژهەلاتی ناوین تاوەکو ئاشتیی و دادپەروەری بە دی دێت، لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان لە تێکۆشان بەردەوامن.

بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لەگەڵ هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانی ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕوکەن ئاکچا سەبارەت بە تێکۆشانی مێژووی تەڤگەری ژنانی کورد و کارەکانی بۆ تەڤگەری ژنانی جیهان قسەمان کرد.

هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا ئاماژەی بەوەدا ٨ی ئادار ڕۆژی بەرخۆدان و ئازادی ژنانی کرێکارە، بۆ ژنانی کوردیش ئەمڕۆ ڕۆژی تێکۆشانێکی مێژووییە و گوتی: "وەک ژن لە تێکۆشان لە دژی سیستەمی سەرمایەداری و داگیرکاری، لە ڕیزەکانی پێشەوە شوێنمان گرت و قوربانیمان دا. ژنانی کورد بە پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، خۆیان پێشخست. ئەم پارادایمە نەک تەنها بۆ ژنانی کورد، بۆ ژنانی هەموو جیهان بوو بە سەرچاوەی ئیلهامێکی مەزن".

'ژن، ژیان، ئازادی ئیدی شێوازی ژیانی گەردونییە'

ڕوکەن ئاکچا ئاماژەی بەوەدا ژنانی کورد بوون بە خاوەن هێزێک نەک تەنها لە کوردستان، لە هەموو جیهان پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژنان دەکەن و گوتی: "فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی' ئیدی بووە بە سیمبولی بەرخۆدانی گەردونی ژنان. دەبێت ژنان نەک تەنها وەک شوناس، وەک هێزی جەوهەری کۆمەڵگەش خۆیان بە ڕێکخستن بکەن. مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا، بە دیلێکی ڕوون پێشکەش بە تەڤگەرەکانی ژنانی جیهان دەکات. وەک ژنانی کورد لە تێکۆشانی ئازادییدا قوربانی زۆرمان داوە. بە هەزران هاورێمان شەهیدبوون. هێزە فاشیستەکان و کۆنەپارێزەکان بۆ ئەوەی ئیرادەی ژنان تەسلیم بکەن هەموو جۆرە هێرشێکیان ئەنجام دا، بەڵام ئێمە ژنان سەر لە بەردەم فشار نەوی ناکەین، بە هێزتربووین، تێکۆشانمان فراوانتر کرد".

بەرخۆدانی ژنان لە زیندانەکان

ڕوکەن ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ چەندین جار ئەمەی دەربڕیوە تاوەکو ژن ئازاد نەبێت، کۆمەلگە ئازاد نابێت، گوتی: "ژنۆلۆژیا لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدرا، تێکۆشانی ژنان تەنها وەک لێگەڕینی ماف نا، وەک بناغەی سەرەکی گۆڕانکاری کۆمەڵگە هەڵدەسەنگێنێت. بەرخۆدانی ژنانی زیندانی سەلماندی کە لە نێو هەلومەرجی زۆر سەختیشدا ئازادی و ئیرادە تەسلیم ناکرێت. بەم بۆنەیەوە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە هەموو هاورێکانم و ژنان لە زیندانەکان پیرۆز دەکەم و سڵاویان لێ دەکەم.

ئەمڕۆ ژنانی کورد، لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان بە شێوەیەکی بە هێز و بوێرانە لە تێکۆشان بەردەوامن. هەربۆیە بانگەوازی فراوانکردنی ڕێکخستن و تێکۆشانمان دەکەین. ٨ی ئادار تەنها ڕۆژی پیرۆزکردن نیە، دەبێت ببێت بە ڕۆژی دەستپێکردنی سەرکەوتن و تێکۆشانی نوێ. ژن، ژیان، ئازادی".