یادی سەما یوجە لەسەر گۆڕەکەی بەرزڕاگیرا
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ئاگری نەجلا دەمیر لە ٢٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەما یوجە گوتی: "سەما یوجە، بە قارەمانێتییەکەی بووە نموونەی ژنی کورد".
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ئاگری نەجلا دەمیر لە ٢٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەما یوجە گوتی: "سەما یوجە، بە قارەمانێتییەکەی بووە نموونەی ژنی کورد".
لە ٢١ ئازاری ١٩٩٨، سەما یوجا لە زیندانی چاناکالی ئاگری لە جەستەی بەردا دژی سیاسەتی قڕکەری دەوڵەت دەرهەق بە گەلی کورد. لە ٢٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە، بنەماڵەی یوجە و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ئاگری نەجلا دەمیر و بەڕێوەبەرانی هەدەپە بەشداری مەراسیمەکە بوون.
دەمیر گوتی: "ژنانی گەنج سەما دەکەنە نموونەی خۆیان، وێنەی لە زۆربەی ماڵەکاندایە، بە قارەمانێتییەکەی بۆتە نموونەی هەمووان".