یاسای ژنان دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری دروستکراوە-١

یاسای ژنان لە ساڵی ٢٠١٤دروستکراوە. یاساکە لە ٢٧ ماددە پێکهاتووە، مافەکانی ژنان دەپارێزێت و مسۆگەری دەکات. هەروەها گۆڕین و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا دەخوڵقێنێ.

بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان ڕۆڵی کارایان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا گرتەدەست، هەنگاوی گرنگیان لە تێکۆشان بۆ یەکسانی ڕەگەزی و ئازادی هەڵگرتووە. بە بەشداری چالاکانە لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبەریدا خاوەن قسەی خۆیان بوون و خۆیان بەڕێوەبردووە. لە هەمان کاتدا چالاکانە بەشدارییان لە بواری ئابوریدا کرد و کاروباری خۆیان یەکخستووە و ئازادی ئابورییان بە دەست هێناوە. ئەو ژنانەی کە دەستکەوتی گرنگیان لە بواری پەروەردە و کەلتووریدا مافی یەکسانیان بەدەستهێناوە و مافی چالاکی دینی و کولتووری ئازادیان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا بەدەستهێناوە. ڕۆژی ٨ی ئاداری ٢٠١١بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار، ماڵی ژنان بۆ یەکەمجار لە قامیشلۆ کرایەوە. ماڵی ژنان یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکان و وەک هەنگاوی یەکەم دەبینرێت. یاسای ژنان کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی 2014 بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار پەسەندکرا، مافەکانی ژنان مسۆگەر دەکات و دەیپارێزێت. کێشەکانی کۆمەڵگا بەبێ پشت بەستن بێ عەقڵییەتی باڵادەستی پپاو چارەسەر دەکات، و دادپەروەری و یەکسانی لە کۆمەڵگادا دەخوڵقێنێت. ئەمە یەکەم هەنگاو بوو بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان.

پارێزەر ئاینور پاشا، کە بەشداری لە وتووێژەکانی یاسای ژنان کردووە، لە بەشی یەکەمی دۆسیەکەدا باسی لە سەر وتووێژەکانی یاسای ژنان کرد، پەسەندکردن و جێبەجێکردنی لە یەکەم ڕۆژەوە تا یاسای بنەماڵە.

ئاینور ڕوونی کردەوە کە لەو کاتەدا یاسای ژنان پێویستییەک بووە و دەڵێت:"بۆچی شۆڕشی ژنان؟ ژنان لە هەموو بوارێکی شۆڕشدا شۆڕشێکی نوێیان خوڵقاند. هەروەها لە بوارەکانی سەربازی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری شۆڕشدا. بە پێچەوانەی داب و نەریتی کۆمەڵگا یان پرەنسیپە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆیشت و لە گۆڕانکارییەکاندا ڕۆڵی نواند. ئەو ژنانەی لە ڕووی سەربازی، دیپلۆماسی و سیاسییەوە پێشەنگایەتیان دەکرد، دەبوو لە لایەنی کۆمەڵایەتیدا ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن. داب و نەریتێک کە کۆمەڵگا دروستی کردبوو، کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان دانابوو. بۆیە لە ساڵی ٢٠١٤دا ژنان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی هەرێمی ژنانی کۆنگرەی ستار (ئەوکاتە یەکێتی ستار بوو) لە ناو پارتە سیاسییە سەربەخۆکاندا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ئەو یاسایانەی کە مافی ژنان لە بنەماڵە و کۆمەڵگا دەپارێزن، بخوڵقێنن و مسۆگەری بکەن.

دوای تێکۆشانێکی گەورە پەسەند کرا

ئاینور لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی ژنان بە ئیرادەی ئازادی خۆیان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا بەشدار بن، لە پێناو بەدەستهێنان و پاراستنی ئەم بەشدارییە، پێویست بە یاسایەکی ژنان هەبوو و وتی:" بۆ پاساوهێنانەوە و دەستکەوتەکانی ژنان وتووێژی بەرفراوان کرا. لە ئەنجامدا بڕیاری دروستکردنی یاسای ژنان درا. بەو یاسایە، مافی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان پێناسە کران. یاسای ژنان لە ٢٧ خاڵ پێکهاتووە، دەبوو لە لایەن ئەنجومەنی گەلەوە قبوڵ بکرێت هەتا لە لایەن کۆمەڵگاوە وەربگیرێت. لەو کاتەدا تەنیا کانتۆنەکانی جزیرە، عەفرین و کۆبانێ هەبوون.

لەو سەردەمەدا کە شۆڕش تازە دەستی پێکردبوو، عەقڵیەتی پیاوسالاری، عەشایەری بەسەر ئەنجومەنی گەلدا زاڵ بوو، بۆ ماوەی ڕۆژێک تەواو باسی یاسای ژنان کرا. یاساکە قبوڵ نەکرا و هەوڵدانەکان سەرکەوتوو نەبوون. قبووڵ نەدەکرا ژنان بە ناوی خۆیانەوە بڕیار بدەن و سیستەمی هاوسەرۆکایەتیان هەبێت. بە پێی پێوەرەکانی کۆمەڵگا نابینرا. یاسای ژنان کە پەسەند نەکرا، لەلایەن بزووتنەوەی ژنانەوە لە کۆمۆنەکانەوە بۆ ئەنجومەنەکان، لەوێشەوە بۆ کانتۆنەکان گفتوگۆی زۆری لەسەر کرا بۆ ئەوەی کۆمەڵگا تێبگات. دوای گفتوگۆیەکی بەرفراوان، یاسای ژنان بۆ جاری دووەم پێشکەش بە ئەنجومەنەکانی گەل کرا و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە شارەکانی جزیر، عەفرین و کۆبانێ پەسەند کرا.

'بۆ یەکەم تاقیکردنەوە زەحمەتی زۆرمان کێشا'

ئاینور پاشا وتی:'لەو سەردەمە و ئێستاش عەقڵیەتی باڵادەستی پیاوسالار، لەگەڵ خاڵەکانی فرەژنی، یەکسانی ژن و پیاو 'هاوسەرگیری' منداڵان کە بە تاوان دادەنرێت، دژایەتی دەکات.

ئاینور پاشا ئاماژەی بەوەشدا کە، بەهۆی ئەوەی بڕگەکانی یاسای ژنان کە لە ٢٧ بڕگە پێکهاتووە، بە ڕوونی نەنووسراون، لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە گەیشتوونەتە دادگای داد، گرفتی زۆر دۆزراوەتەوە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"بەهۆی یەکەم تاقیکردنەوەوە زەحمەتی زۆرمان کێشا. یەکسان بوو بۆ ئەوەی بڕگەکان بکرێنە یاسا و لەلایەن دادگاکانەوە پەسەند بکرێن، ڕوون و دیار نەبوون و بۆ بە یاسایی کردنی شێوەیەکی گونجاو نەنووسرا بوون. ئەم بڕگانە ئیرادەی ژنانیان پاراست و دەستەبەریان دەکرد و شێوازی ڕێکخستنی ژنانی دیاری کرد. ئەو یاسایە ماف و ئەرک و بەرپرسیارێتیی ژنانی ڕوون دەکردەوە و بە کۆمەڵگای ڕادەگەیاند، بەڵام کە بابەتەکە گەیشتە بەردەم دادگا، پێویست بوو لەلایەن ئەنجومەنی گەلەوە پەسەند بکرێت و ببێتە یاسا.

لەسەر ئەم بنەمایە ڕوون نییە کە چۆن ئەو بارودۆخە ڕوون دەبێتەوە و بە چ شێوازێک بەکاردەهێنرێت. کاتێک گوترا مافەکان چۆن و چین، دیار نەبوو چۆن دەپارێزرێن و ئەنجامەکەی لە دژی نادادپەروەری چۆن دەبێت. لەئەنجامی وتو وێژەکان کە لەم چەند بابەتەوە دەرکەوتووە، یاسا و سزاکانی تاوانەکان دیار کراون. لە ساڵی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ یاسا و سزای تاوانەکان دیاری کرا. هەر بەو هۆیەشەوە گەڕانەوە بۆ یاسای تاوان و سزاکان کە لە لایەن ڕێژیمەوە دەرچووە، بۆیە پێویستی بە یاسایەکی نوێی تاوان و سزا هەبوو. یاسای تاوان و سزادان لە ساڵی ٢٠١٦ تەواو کرا بوو، بە جێبەجێ کردنی، هەندێک بڕگە کە لە یاسای ژناندا نەبوون پێ زیادکران".