"ئەگەر بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵات و ئێران بەردەوام بێت، پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات"

رۆناهی سەرحەد ئەندامی مەجلیسی پاژک وتی: ئەگەر بەرخۆدان بەردەوام بێت و ڕێگە خۆش بکات بۆ بەرنامەی گۆڕانی سیاسی، پرۆسەیەکی نوێ لە ئێران دەست پێدەکات.

رۆناهی سەرحەد ئەندامی مەجلیسی پاژک سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوودەدەن، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

لە هەموو جیهاندا دوژمنایەتی سیستمی هەژموونگەرایی پیاو لە دژی ژنان لە زیادبووندایە. لە هەموو لایەکی جیهاندا، ئەشکەنجە و دەستدرێژی و دڕندەیی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت. هێرشەکانی سەر ژینا ئەمینی و شلێر رەسوڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان نموونەن. ئەم هێرشانە دژ بە ژنان چۆن هەڵدەسەنگێنی، پەیوەندیان بە واقیعی سیستەمی ئێستاوە چییە؟

ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەداوە کە سەدەی بیست و یەک بە کارەکتەری تاریک و توندوتیژەکەیەوە دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان و بەم شێوەیە هەنگاوێکی نوێی مێژوویی ناوە بۆ ناساندنی پارادایمی ئازادی ژنان لە بەرامبەر پارادایمی هەژموونی پیاودا. سەرەتا سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، بەدیهێنانی ئازادیی ژن و مرۆڤایەتیە. بەشداریکردن لە هەڵمەتەکانی 'کاتی ئازادییە' و 'قڕکردنی ژنان ، قڕکردنی کۆمەڵگایە، کاتی پاراستنی ژنانە'، واتە کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و هەژاری و ستەمکاری و دزی و جینۆساید. بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراسی و ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ کە بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنەوە سەردەمی ئازادیی دەستپێکرد، بە مانیفێستی کۆمەڵگای دیموکرات بوو بە سەرچاوەی ئازادی بۆ ژنانی خۆڕاگر و گەلان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. بە پارادایمی ئازادیخوازی ژنانی دیموکراسی-ئیکۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ، بە چەمکی نەتەوەیەکی دیموکراسی، بنیاتنانی کۆنفیدڕاڵیزمێکی دیموکراسی پڕۆژەی ڕاستەقینەی چارەسەرکردنی کێشەکانی سەدەیە. بۆیە ناکرێ واقیعی سیستمی ئێستای جیهانی و واقیعی پێکهاتە و مێشکی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی نەتەوەیی بە جیا لە جینۆسایدی ژناندا هەڵسەنگێندرێت. کوشتنی ژن کوشتنی کۆمەڵگایە. قڕکردن هەرچەندە بە شێوەیەکی فیزیکی ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوە بە ئامرازی ئابووری، سیاسی، کەلتووری، بە دەسەڵاتی میدیا و بە تاکتیکی میلیتاریستیش ئەنجام دەدرێت. واقیعی سیستمی جیهانی سەرمایەداری واتە پەردەپۆشکردنی سیاسەت و ئایدیۆلۆژیای ئایینی و میلیتاریستی و رەگەزی. یەکەم چینی چەوساوە وەک واقیعێکی کۆمەڵایەتی بنەمای پرسی ئازادی کۆمەڵایەتییە.

واقیعی سیستەمی جیهانی ئێستا، وەک شارستانیەتی دەوڵەتی چین و تەبەقە، پیاوسالاری؛ ڕژێمە نەتەوەییەکان، دەوڵەت دژی ژنانە، دژی ئازادی و دیموکراسییە. سیستەمی جیهانی پیاوسالار کە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ژنان دامەزراوە، لە قەیراندایە و ترسی سەرەکی ئەویش راپەرین و ئازادی ژنانە. چونکە ئازادی ژنان بنەمای ئازادی و مافی مرۆڤە. بنەمای کێشەی ئازادی و دیموکراسییە. بەو پێیەی ئەم ڕاستییە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەت-نەتەوە دەزانرێت، فشاری سیستماتیک و هێز و توندوتیژی دژی ژنان وەک هەوڵێک بۆ پێشگرتن لە گۆڕانی سیستەمەکە بەکاردەهێنرێت. بۆیە قسەی 'کوشتنی ژن سیاسییە'، کە لە چالاکییە سیاسییەکانی بزووتنەوەکانی ژناندا دێتە پێشەوە، ئایدیۆلۆژییە. ئایدۆلۆژیای باڵادەستی پیاو پێناسەی سیاسەت و مێشکی هەموو فەرمانڕەواکان دەکات. بە خۆی و بە دەوڵەت و وڵات سنووردار نییە. لە چالاکی هەموو ژناندا زوڵم و ستەمی دەوڵەت-نەتەوە بە هەژموونی پیاو لە چوارچێوەی یەکڕیزی دەسەڵاتدا دەخرێتە ژێر پرسیارەوە. ڕاپەڕینی هەموو کەرتە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە دوو هەزار ساڵە ، بە پلەی یەکەم ژنان، ساڵانە لە گەشەکردندایە. واتە ژن هێزی سەرەکی ڕیشەییترین گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە دژی سیستەم و سیستەمی پیاوسالاری. ژنان وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی لەسەر هێڵە سیاسی و فیکریەکان لە خەباتێکی ریشەیی دژ بە سیستەمدان. هه‌روه‌ها چونكه‌ بنه‌مای چارەسەری كێشه‌كانی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی ژنانه‌، هۆکارە بۆ دروستكردنی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراسی. دەسەڵاتدارانی باڵادەستی پیاو ترسیان لەم دەسەڵاتە هەیە. لە هەموو شوێنێکی جیهاندا بێ بەزەییانە هێرش دەکرێتە سەر ژنان، لە بازرگانی لەشفرۆشیدا بەکاردەهێنرێن، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و سووکایەتییان پێدەکرێت. هەروەها وەک هێزێکی کاری هەرزان بەکاردەهێنرێت. وەک کاڵایەک لە کەلتوری مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا بەکاردێت. له‌ كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك ئامرازێك بۆ درێژه‌دان به‌ سیسته‌می پیاوسالاری ده‌سه‌ڵات بۆ درێژه‌دان به‌ نه‌وه‌ی مرۆڤ و چه‌مكی شه‌ره‌ف به‌كارده‌هێنرێت. کاتێک ژنەکە کوردیش بێت، ئەوکات دەبێتە ئامانجی سەرەکی قڕکردنەکە.

ژنان کە دەنگی شارستانیەتی دیموکراسین، تا ئێستاش لەم سەدەیەدا ئازایانە پرسیار دەکەن و دژی سیستەمی ئایینی و میلیتاریستی و رەگەزی دەوەستنەوە. نەک هەر لە لایەنی کردارەوە، بەڵکو سیستمێکی نوێی ژیانی کۆمەڵایەتیش بنیات دەنێت و هەموو باجێک دەدات. ژنان تەنیا داواکار نین، بەڵکو وەک بنیاتنانی سیستەمی نوێی دیموکراسی-ئازادی، هۆشیاری و ڕێکخستن و کرداریان هەیە. لەم کاتەدا کە قەیرانی سیستەمی سەرمایەداری خۆی وەک واقیعی جەنگی جیهانی سێیەم نیشان دەدات، ئازادی ژنان خەریکە دەبێتە لایەنێکی گەورەتر. ژنان ئەکتەری سەرەکی گۆڕانکارین. ژنێک کە بەرجەستەی کۆمەڵگایە، هەنگاوەکانی شۆڕشگێڕانە دەنێت، مژدەی گۆڕانکاری دەدات و هیوایە.

ژینا ئەمینی ژنێکی گەنجی کورد تەمەن ٢٢ ساڵ بوو. لە ١٤ی ئەیلولدا بە بیانووی ئەوەی کە قژی نەدەرەوە بووە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراوە و دواتر لە ١٩ی ئەیلولدا گیانی لەدەست دا. له‌م نموونه‌یه‌وه‌ کاتێک مرۆڤ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌کات، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گوشاره‌ی رژێمی ئێران له‌ دژی ژنان و کۆمه‌ڵگا چییه‌؟

هێرش بۆ سەر ژینا ئەمینی و توڕەیی گشتی نابێ تەنیا لە ئێران هەڵسەنگێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ سووریا و توركیا و عێراق بكرێت. پێویستە لە زۆر لایەنەوە هەڵسەنگێندرێت. هێرشێکە بۆ سەر هەموو ژنان، دژی کەرامەت و بوونی کۆمەڵگایە لە کەسایەتی ژنێکدا. پێش هەموو شتێک لە کوردستاندا گرنگە رێوشوێن لە دژی ئەو دەسەڵاتانە بگیرێتەبەر کە دوژمنایەتی ژنان و دوژمنایەتی خەڵک دەکەن.

پرسەکە تەنیا سەپاندنی باڵاپۆشی یان پەردەپۆشکردنی ژنان لە لایەن دەسەڵاتێکەوە نییە. رژێمی ئێران بە هەموو یاسا و کردەوەکانیەوە دژی ئازادی و دیموکراسیە. وەک زایەندەپەرستترین دەسەڵاتە، ڕژێمێکی ستەمکارە بۆ ژنان. دڕندەیی و دەستدرێژی و هەراسانکردنی پیاوان بەرامبەر بە ژنان بۆ ڕژیم دروستە. وەک دەسەڵاتێکی سەربازی و دژە دیموکراسی لە هەموو ڕوویەکەوە ڕوونە کە چییە. رژێمی ئێران نە بە ڕەخنە و نە بە هەراسانکردن ناتوانرێت لە بنەڕەتدا بگۆڕدرێت. دەسەڵاتێکە دژی مرۆڤایەتی. پێویستییەکی بەپەلە بە دیموکراسیکردن هەیە. هەم بۆ مافەکانی ئازادی کۆمەڵگای ئێران و هەم بۆ مافەکانی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دەستیان بەسەردا گیراوە، دەبێ بچێتە ناو پرۆسەیەکی بنەڕەتیی دێموکراتیزەکردنەوە. ژنان، لاوان، فارس، کورد، ئازەری، بەلووچ، هەموو کۆمەڵگا داوای گۆڕانکاری دەسەڵات دەکەن. ئەو تێگەیشتنەی کە 'گۆڕینی ڕژێم ڕووخاندنی دەوڵەتە' وەهمێکی دەسەڵاتە. ترسی ڕووخانی دەسەڵاتە. کۆمەڵگا دەبێت بڕیار لەسەر ڕێگا و شێوازی ژیانی خۆی بدات. کاتی ئیدارەدانی دەسەڵاتی ستەمکار لەسەر پێکهاتەکان تێپەڕی. ڕژێمەکان دەروخێن، بەڵام کۆمەڵگاکان هەمیشەیین. له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆر حكومه‌ت و ڕژێم رووخاون کە كۆمه‌ڵگا داوای گۆڕانی ده‌كرد و له‌ مێژوودا ناویان نەما. کۆمەڵگاکان شێوازی سیاسی خۆیان گۆڕی و چوونە ناو قۆناغێکی ئارامترەوە. کۆمەڵگای ئێران کە خاوەنی کۆنترین ڕابردووی فەرهەنگی و مێژووییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەتوانێت رژێمی دواکەوتوو بگۆڕێت، بگوازرێتەوە بۆ سیستمێکی دێموکراتیک، خۆبەڕێوەبەریی گەلی کورد، مافی بەکۆمەڵ لەڕێگەی دەستوورەوە مسۆگەر بکات، ژیانێکی هاوبەش بنیات بنێت. دەسەڵاتداران ناتوانن چیتر کۆمەڵگای ئێران هەڵخەڵەتێنن. لە ترسەکەیاندا دەخنکێن. پێش هەموو شتێک ژن و لاوان، کۆمەڵگای ئێران دیموکراسی و ئازادی دەوێت. هەربۆیە ناڕەزایەتی بەرانبەر هێرشی سەر ژینا ئەمینی بەخێرایی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەشەنەی کرد. دەوڵەتی ئێران بە توندوتیژی و لە سێدارەدان و فشاری سیاسی ناتوانێت پێش بە حەسرەتی کۆمەڵگا بگرێت. ژنان، گەلان چیتر بەرگەی ئەم دەسەڵاتە ناگرن.

دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچوو. لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان، مەرگی ژینا بیسترا، پاڵپشتی جیهانی لێکەوتەوە. ژنان، گەنجان، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە لە شەقامەکاندا ڕێپێوانیان دەکرد، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر هاواریان دەکرد. دەتەوێت چی بەو جەماوەرە بڵێیت کە هاتنە گۆڕەپانەکان و خواستی خۆیان دەربڕی؟

پرسی سەرەکی کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت ئەوەیە کە دژی هێرش بۆ سەر ژنان لە تاران، مەشهەد، ڕەشت، پاوە، بانە، بۆکان، کامیاران، دێهگۆلان، سنە، سەقز، گیلان، شنۆ و کرماشان، ورمێ، مەهاباد، بیجار، دیواندەر، ئیسفەهان، پیرانشار، نەکسی لە زۆر شوێن، کۆمەڵگا هەستا و هەڵوێستێکی ئەخلاقی-سیاسی نیشان دا. بەڕاستی ئەمە دۆخێکی زۆر فێرکاری و پەروەردەییە بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان. مرۆڤبوون، کۆمەڵایەتیبوون بە پاراستنی تایبەتمەندییە سیاسی و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا بەدەست دێت. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەکەیدا زۆر باسی کۆمەڵگای ئەخلاقی سیاسی دەکات. ژنان هەم بنەما و هەم بابەتی کۆمەڵگەی سیاسی-ئەخلاقین. بەدرێژایی چەندین ساڵ هەمان بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بینراوە. کۆمەڵگایەک تا زیاتر بتوانێت لایەنی ئەخلاقی-سیاسی خۆی بپارێزێت، زیاتر دەتوانێت بەردەوام بێت لە کۆمەڵایەتیبوونەکەی. تا ئەو ڕادەیەی کە بەها ئەخلاقیەکانی خۆی هەبێت، دەتوانێت بوونی خۆی بپارێزێت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت. هێندەی سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی نەتەوەیی کۆمەڵگا دابەش دەکەن و یەکتری نامۆیان دەکەن و دەیانکەنە تاکی بەرژەوەندیخواز، لە هەمان کاتدا وەک مەڕێک کۆمەڵگا بەڕێوەدەبات. لە بەرامبەر ئەمەدا پێداگری لەسەر کۆمەڵایەتی بوون پێداگرییە لەسەر مرۆڤ بوون. ژنێک کە خودی ژیانە، نوێنەرایەتی کۆمەڵگا و بەها سروشتییەکانی مرۆڤەکان دەکات. هەموو هێرشێک بۆ سەر ژنان دوورکەوتنەوەیە لە کۆمەڵگا، پێچەوانەی ژیانە. دوورکەوتنەوەیە لە مرۆڤایەتی. بۆیه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی ئێران كه‌ ناڕه‌زایه‌تی تێدا به‌ڕێوه‌ چوو، دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، هۆشیارییه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی روویدا‌. ئەمە بە تەنیا شۆڕشێکی هزری نییە بەڵکو، شۆڕشی کەلتووری کۆمەڵایەتییە. نیشان دەدات کە کۆمەڵگا و ژن و ژیان و ئازادی پەیوەندییەکی بەهێزیان پێکەوەهەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، راستترین پێناسەی مانای خەباتی بۆ ئازادیی ژنان خستەڕوو. ئەم دروشمە کە لە کوردستانەوە بۆ جیهان بڵاوبووەوە، وەک راستترین نیشانەی حەقیقەت لەدژی سیستەمی هەژموونی پیاو، بووەتە ماڵی هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ و چالاک و ئازادیخواز.

ژینا ئەمینی و ئەوانه ی له ناڕەزایه تیەكاندا گیانیان له دەستدا، شەهیدی دیموكراسین. گەل وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و بە شێوەیەکی شکۆمەندانە دەجوڵێتەوە. پێگەی کۆمەڵایەتی کە ژن سەرکردایەتی دەکات، کە لەم ئاستەدا فراوان بووە و بڵاودەبێتەوە، زیاترە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە توندوتیژیەکانە. بزووتنەوەیەکی راستەقینەی گەلە و داوای ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی رژێمی ئێران ده کات. وەک شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی وایە، تەقینەوەی زانیارییە. دیاریکردنی ئیرادەی ئازادییە.

ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکانیان کرد. ژنان بە تووڕەیییەکی زۆرەوە لە دژی دەسەڵات رژناە نێو گۆڕەپانەکان. بە تایبەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بانگەوازێکتان هەیە بۆ ژنانی ئێران؟

ئەم ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییە لە ئێراندا بزووتنەوەیەکی بەهێزی گەلە لە دژی ئەو سیستمە. هێشتا زووە بزانین چۆن دەبێت. بە درێژەدان بە بەرخۆدان، ئەگەری هەیە رێگە خۆش بکات بۆ بەرنامەی گۆڕانی سیاسی، سەرەتای سەردەمێکی نوێ بۆ ئێران دەبەخشێت. ڕاستییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو به‌رخۆدانێك یاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات و كەلتوور دروست ده‌كات و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان زیاد ده‌كات و ئیراده‌ به‌هێز ده‌كات و بڕوا به‌خۆبوون قوڵ ده‌كاته‌وه‌ و هه‌نگاوێكی تر له‌ ئازادی نزیك ده‌كاته‌وه‌. لە ئێران ئێستا ژنان و خەڵک دەیانەوێت بەهاری ئازادی، فێستیڤاڵی ئازادی بگێڕن. کاتەکە هاتووە. ئەم دەسەڵاتە یان دەگۆڕدرێت یان لەناودەچێت. تاکە ڕاستییەک کە پێویستە حکومەت لێی تێبگات ئەوەیە کە لە ڕێگەی هێڵی دیموکراسی سیاسییەوە بەرنامەی گۆڕانکاری دەچێتە پێشەوە. ئەمە هەم بۆ دیموکراتیزەکردنی ناوخۆ و هەم بۆ چارەسەری کێشەی کورد پێویستە. لە حاڵەتی پێچەوانەدا شەپۆلەکانی بزووتنەوەی گەل گەورەتر دەبن. لەوانەیە هەندێک جار راوەستێت بەڵام ناشکێت، ئەم بەرخۆدانەش تا گۆڕانکاری بەردەوام دەبێت. هیچ گەڕانەوەیەک نییە. ئەو ئیرادەیەی سەریهەڵداوە، واتە بزووتنەوەی بەرخۆدانی ژنان و گەلانە. گەلان و ژنان جگە لە کۆیلایەتی هیچی تر لەدەست نادەن. بەرخۆدانی ئەوان وەڵامێکە بۆ رژێمە دواکەوتووەکە و دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەبێتە مۆڕاڵ و هێزێکی گەورە بۆ هەموو گەلان و ژنان. ڕاپەڕینی گەل لە ئێران دەبێتە هۆی نەهێشتنی ڕژێمەکانی ئێستا و بەهێزکردنی دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری کێشەی کورد و بەرەو پرۆسەی هەنگاوی نوێ دەگوازێتەوە. ڕژیم بە گوشار خستنە سەر کۆمەڵگا ناتوانێت لەم واقیعە دەرباز ببێت. ئەرکەکە بەرزکردنەوەی دەنگی ئازادییە لە هەموو شوێنێک دژی نێرسالاری، زایەندەپەرستی، فاشیزم و نەتەوەپەرستی و خەباتە بۆ ئازادی.

جگە لەم دۆخەی ئێران، لە رۆژئاوا و سووریا، سەرەڕای هەڕەشە و هێرشەکانی داعش، هێرشە دڕندانە و داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. لەدژی ئەم هێرشانە بەرخۆدان هەیە. مانای ئەم بەرخۆدان و خەباتە بۆ ئازادی ژنان چییە؟

پێویستە بەرخۆدانی ڕۆژاڤا لەدژی دەوڵەتی تورک و داعش و گرینگیی ئەمە بۆ مرۆڤایەتی، بۆ گەل و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینرێت. داعش سەری خەڵکی دەبڕی، لە بازاڕەکاندا ژنانی وەک کاڵایەک دەفرۆشت، ناچاری دەکرد چاروکەیەکی ڕەش لەبەر بکەن و ژیانیان وەک دۆزەخ لێکرد، بە تایبەتی هێرشی دەکردە سەر کوردان و بە تایبەتی ئێزدیەکان. ئەوانەی ڕێگریان لەم کارە کرد، ئازادیخوازانی کوردستان بوون. شەڕڤانانی بزووتنەوەی ئازادیی كوردستانمان لە چیاكانی كوردستانەوە بەرەو رۆژئاوا چوون و لەو بەرخۆدانەدا رۆڵێكی چارەنووسسازیان گێڕا. هەزاران هەڤاڵمان شەهید بوون. هەڤاڵانی ژن و پیاو، هەروەها لاوانی نیشتمانپەروەری کوردستان، لە هەموو جیهانەوە روویان لە رۆژئاوا کرد. گەلان لە زۆر شوێنی جیهانەوە دەچوونە ڕۆژاڤا و شەڕیان دەکرد. تا ئێستاش داعش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. گەورەترین لایەنگری داعش ئەردۆغانە. ئەمەش بە زانیاری و بەڵگەنامە و داتا دیاری دەکرێت. لە سووریا سەرکەوتنی شەڕڤانانی ئازادیخوازی یەپەژە و یەپەگە لە دژی داعش رێگەی بۆ شۆڕشی ژنان و شۆڕشی کۆمەڵایەتی خۆش کرد. حکومەتی ئەردۆغان دەیەوێت شۆڕشی ژنان سەرکوت بکات. دەیەوێت ئەو خۆسەریە دیموکراسییە نەهێڵێت کە سیستمی کۆمەڵگەیەکی ئازادە. بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە داعش دەکات، خۆی ڕێکیدەخات، هەروەها هەوڵ دەدات جارێکی دیکە لەگەڵ ڕژێمی دیمەشق سەبارەت بە دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد کۆببێتەوە. روسیا و ئه‌مریکا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان، پێشگیری له‌ هێرشه‌کان دەکەن و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیمتیاز به‌ ئاکه‌په‌ ده‌ده‌ن. بەتایبەتی ئەڵمانیا، وڵاتانی ئەوروپا لە کۆتاییدا بەرژەوەندییە سیاسی-ئابوورییەکان بە بناغە دەگرن، هێرشەکانی ئاکەپە بۆ لەناوبردنی کورد پشتگوێ دەخەن. هێرش بۆ سەر دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا تەنیا پرسی دوژمنایەتی ئاکەپە نییە بەرامبەر بە کورد. ئاکەپە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرۆکایەتی هەژموونی فاشیزم دەکات. کەواتە پاراستنی ڕۆژئاوا بە واتای پاراستنی ئومێدی مرۆڤایەتی بۆ ئازادی و پاراستنی ئازادیی ژنان و پاراستنی ژیانی هاوبەشی ئاشتیخوازانەی دیموکراسی گەلان دێت. خەباتێکە لە دژی هەژموونی سەرمایەداری. پاراستنی مافی ژنان پاراستنی ژیانی هاوبەشی دیموکراسی گەلە، وەستانەوەیە لە دژی فاشیزم. نابێت دەسەڵاتی ئەردۆغان تەنیا وەک پارتێکی سیاسی سەرکوتکەر سەیر بکرێت. ئاکەپە هێڵی دووەمی نازییەکانە. ئەردۆغان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیتلەرە. خاوەنی عەقڵی فاشیست و ڕەگەزپەرست و زایەندەپەرست و نەتەوەپەرستە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو خەڵکی جیهان. ڕژێمی تورک کە لەسەر ئەم بناغەیە بنیات نراوە، دوژمنی گەلانە. لە بەرامبەر هێرشە لەشکرکێشییە سەربازییەکان بۆ سەر ڕۆژئاڤا، دەبێت خۆپاراستنی هاوبەشی گەلانی کورد-عەرەب-ئەرمەنی-سوریانیمان دروست بکرێت و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوە بچێت.

ئەردۆغان لەناو تورکیادا هێزی دەسەڵاتداری بەکاردەهێنێت و هەموو کەسێکی دەرەوەی ئەو دەسەڵاتە تۆمەتبار دەکات بەوەی دوژمنن، خیانەتکارن، هەڵگەڕاوەن و دژی ئیسلامن، بەمەش هەوڵدەدات زاڵ بێت بەسەر تەواوی کۆمەڵگادا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هێرش دەکاتە سەر ژنان و رێکخستنەکانیان. هه‌روه‌ها رۆڵی نه‌رینی به‌سه‌ر ژناندا ده‌سه‌پێنێت له‌ رێگه‌ی په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌ ئاینییه‌كانه‌وه‌. مۆدێلی خێزانی پیاوسالاری بەرەوپێش دەبات و هانی توندوتیژی و فشارخستنە سەر ژنان دەدات. سیاسەتەکانی لە دژی ژنان دەبێت وەک ڕەگەزپەرستی سەیر بکرێت. زایەندەپەرستی دەباتە ئاستی فاشیزم. خودی خۆی ئەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییە بەڕێوە دەبات. ڕژێمی ئەردۆغان بۆ قڕکردنی ژنان و کۆمەڵگا لە ئایین و ناسیۆنالیزم کەڵک وەردەگرێت. لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەدا یاسا، ئابووری، سیاسەت، هونەر، وەرزش بو رۆحی سەفەربەرزی سەربازی لەگەڵ سیاسەتی ناسیۆنالیزم بەکاردەهێنێت. ئەم شەڕانگێزی و ناسیۆنالیزمە شۆڤێنییە بۆ بلۆکێک گۆڕاوە. ماوەی ٢٢ ساڵە ئاکەپە وردە وردە بناغەی ڕژێمێکی سەربازی دروست دەکات. ئەمەش هۆکاری زیادبوونی کوشتنی ژنانە لە تورکیا، فشار و توندوتیژی دژی ژنان و بزووتنەوەکانی ژنانە، بەتایبەتی توندوتیژی دژ بە ژنانی کورد. ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئەوقافی به‌ به‌هێزترین شێوه‌ له‌ دژی كۆمه‌ڵگا به‌كار هێنا، دەسەڵاتی ئاكه‌په‌یه‌.

بلۆکی دەسەڵاتداری ئاکەپە – مەهەپە کە هێرشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی بەسەر ژنان و گەلی کورددا دەسەپێنێت، لە لایەن ناتۆ و بەتایبەتی ئەمریکاوە پشتیوانی وەردەگرێت. پێویستە بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و زلهێزەکانی دیکە واز لە پشتیوانیکردنی ئەردۆغانی دیکتاتۆر بهێنن. لە چوارچێوەی چارەسەری دیموکراسیدا لە کێشەی کورد نزیک ببنەوە و دان بە مافە کۆمەڵایەتییەکاندا بنێن.

ف.ق