فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی یه‌ژاستار به بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی سه‌كینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"له 15ی شوباتی 1999دا به گرتنی رێبه‌رایه‌تیمان پیلانگێری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێكردبوو و به تیرۆركردنی هه‌ڤاڵ سارا، رۆژبین و رۆناهیش ویستیان پیلانگێڕیه‌كه قوڵتر بكه‌نه‌وه.
له چه‌قی ئه‌وروپا و له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆمه‌ڵكوژی 9ی كانونی دووه‌می 2013 جارێكی تر دووڕوویی ئه‌وروپای نیشاندا. دانبهخۆدانهگرتن به‌رامبه‌ر به راستی ژنانی ئازاد، كه له كه‌سایه‌تی ژان دارك و رۆزاكان روویدا، له كه‌سایه‌تی سه‌كینه جانسزدا خۆی دووباره كرده‌وه. شارستانیه‌تی ئه‌وروپا كه گوایه مافه‌كانی ژنان ده‌پارێزێت، جارێكی تر ده‌ریخست كه ئه‌وان هاوبه‌شی ئه‌و كۆمهڵكوژیهن. به كۆمه‌ڵكوژی سه‌ر ساراكان، رووی راسته‌قینه‌یان ئاشكرابوو و ده‌مامكی دیموكراسی و مافی مرۆڤی ساخته كه‌وته‌خواره‌وه. فه‌ره‌نسا كه نوێنه‌ری شارستانیه‌تی ئه‌وروپایه، بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه ئاشكرا نه‌كرێن، سه‌ودا و بازرگانی چه‌په‌ڵی كردووه و ناپاكی له به‌هاكانی ئه‌وروپا كردووه. ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا له رێگه‌ی سزادانی بكوژانی ئه‌و كۆمهڵكوژیهوه ده‌توانێت كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسا له‌و شه‌رمه رزگار بكات. تا ئه‌و كاته‌ی تۆڵه‌ی ساراكان ده‌كرێته‌وه توڕه‌یی و رقی ئێمه به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و له كه‌سایه‌تی ئه‌وێشدا توڕه‌ییمان به‌رامبه‌ر شارستانیه‌تی ئه‌وروپا كه‌م نابێت. كۆمه‌ڵكوژی سه‌ر ساراكان له‌بیر ناكرێت و بكوژه‌كانی ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن. هێزه‌كانی پلانگێڕی ده‌بێت هیچ كات له‌بیری نه‌كه‌ن، كه سارا هۆكاری ئێمه‌یه بۆ شه‌ڕ. تا ئه‌و كاته‌ی گیانبازانی ئازادی رێبه‌ری هه‌بن، خوێنی سارا، رۆژبین و رۆناهی له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێته‌وه.
تێكۆشانی ساراكان گه‌وره ده‌بێت
ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به هه‌زاران گه‌نج له سه‌ر شوێنپێی ساراكان هه‌نگاو ده‌نێن و له به‌ره‌كانی ئازادی‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی له هه‌فتانین، خواكورك، زاپ، مه‌تینا و زاگرۆس شه‌ڕ ده‌كه‌ن شوێنكه‌وتووی هێڵی ساران. له بۆتان، ئامه‌د و ئامانۆس شه‌ڕڤانان له سه‌نگه‌ره‌كاندا گیانبازی هێڵی ساران. به هه‌زاران ژنی گه‌نج بۆ وه‌رگرتنی ئاڵای ئازادی سارا هاتنه سه‌ر چیا. به ده‌یان هه‌زار ژنی گه‌نج بوێریان له‌و وه‌رگرت و گه‌یشتنه بڕوابه‌خۆبوون و كه‌وتنه ناو گۆڕه‌پانه‌كانه‌وه. تێكۆشانی ساراكان رۆژ له دوای رۆژ له گه‌وره‌شاره‌كان، شه‌قام و چیاكان ده‌گه‌شێته‌وه. له كه‌سایه‌تی سارا‌دا هێزه پیلانگێڕه هه‌ژمۆنخوازه‌كان ویستیان گورز له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداگه‌ڕانی ئازادی ژنانی ئازاد بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و هێزه ههژمۆنخوازانه نه‌گه‌یشتنه ئامانجه‌كانیان. سارا به هه‌ڵوێستی خۆی له ژیانی واتاداری خۆی جارێكی گورزی له راستی ئه‌و سیستمه‌ی قێزه‌ونی و تاریكی تێدایه وه‌شاند. سارا به هه‌موو جیهانی پیشاندا كه ئه‌و خۆڕاگرێكی گه‌وره‌ی ژیانی واتاداره. ئێمه گه‌ریلاكانی ژنی یه‌ژاستار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا كۆتایی خاوه‌نداری له‌و ژیانه واتاداره بكه‌ین، ئێمه تا دوایین دڵۆپه‌ی خوێنی خۆمان تێده‌كۆشین و بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌و واتایه شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
سارا له زیندانه‌كانی ئامه‌د هاوڕێیه‌تی مه‌زڵوم، كه‌مال و خه‌یری كرد. له به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و به كه‌سایه‌تی ژنی ئازاد و مرۆڤی ئازاد، بووه هێمای به‌رخۆدانی ژنان. ئه‌و كاته‌ی راستی په‌كه‌كه پێناسه ده‌كرد، ده‌یگوت، "له كوردستان بۆشایی شكۆ هه‌یه. په‌كه‌كه ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕكرده‌وه". سارا به كه‌سایه‌تی خۆڕاگری خۆی بووه هێمایه‌كی به‌نرخ كه بۆشایی شكۆی له كوردستان پڕكردوه‌ته‌وه. سارا هه‌ر به ته‌نیا هێمای خۆڕاگریی و شۆڕشگێڕی دێرسیم نییه. ئه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تهرتهلهی (كۆمه‌ڵكوژی) دێرسیمیشه. سارا هه‌ر به ته‌نیا له زیندانی ئامه‌د خۆڕاگر نه‌بوو. ئه‌و كه‌سایه‌تی ژنانی ئازاد له ناوخۆیدا به‌رجسته كرد و بووه هێمای راستی مرۆڤی ئازادی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان. ئه‌و سارایه‌ی له زیندانی ئامه‌د دڕنده‌یی دوژمنی بینیبوو، گه‌وره‌ترین وه‌ڵامی به ههنگاونانهكانی له چیا ئازاده‌كانی كوردستان دایه. به‌و بیر و باوه‌ڕه‌ی ئازادی كه ساراكان له دڵی ئێمه‌دا چاندوویانه، ئێمه خاوه‌نداری له به‌هاكانی ژیان ده‌كه‌ین و تۆڵه له دوژمن ده‌كه‌ینه‌وه. خوێنی هه‌ڤاڵ سارا له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێت، هه‌ر دڵۆپه خوێنێكی ده‌بێته فیشه‌كێك له دڵ و مێشكی دوژمن ده‌درێت.
ئێمه جارێكی تر به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له سه‌ر رێبازی هه‌ڤاڵ سارا هه‌نگاو بنێین. به هه‌زاران گه‌ریلای ژن بۆ ئه‌وه‌ی یوتوپیای ئازادی ساراكان بهێننه‌دی ئاماده‌ن. ئێمه هه‌م به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه ده‌كه‌ین، هه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای بونیاتنانی ژیانی ئازاد، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌هێزده‌كه‌ین و دوژمن ناچار ده‌كه‌ین قورسترین باج بدات. وه‌ڵامی ئێمه بۆ دوژمن به سارابوون، به زیلانبوون و به به‌ریتان بووه. پارادایمی ژیانی ئازاد و رێبه‌رایه‌تی سه‌رده‌كه‌وێت. له‌م بواره‌دا ئێمه داوا له ژنان ده‌كه‌ین كه ببنه سارا و له چیاكانی كوردستان شوێنكه‌وتوو و رێبواری هێڵی ئه‌و بن".
هـ . ب