ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان سەردانی زیندانی ژنانی کرد

ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان سەردانی زیندانانی ژنی لە گرتووخانەی سینجان کرد. کە هاوسەرۆکی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گۆڤەنی تێدا زیندانی کراوە، لەیلا گۆڤەن ئاماژەی بەوەکردوە پشتگیری لە پرۆسە چارەسەرییەکانی رێبەر ئاپۆ دەکەن.

سەردانی زیندانی

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتی گوتراوە: "ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان لە زیندانی سینجاندا سەردانی زیندانی کراو هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گۆڤەن و سیاسەتمەدارانی دیکەی کردووە. لە چاوپێکەوتنەکەدا بوڵدان لەسەر دواین سەردانی ئیمراڵی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان زانیاریدا. لە چاوپێکەوتنەکەدا پرۆسەکە هەڵسەنگێندرا و پێشنیارانی ژنان لە زیندان وەرگیرا.

لەیلا گۆڤەن ئاماژەی بەوەکرد، کە هەموو ژنە سیاسەتمەدارەکانی زیندانی لە سینجان، پشتیووانی پرۆسەی چارەسەری بەڕێز ئۆجالانن و خاوەندارێتی لە ئیرادەی چارەسەری دەکەن. هەروەها گوڤەن سڵاوی سیاسەتەمەدارانی ژنی لە پرۆسەکە گەیاند بە پەروین بوڵدان".