ئەنجامنامەی چوارەمین کۆنفڕانسی هەپەژە راگەیەندرا

هەپەژە ئەنجامنامەی چوارەم کۆنفڕانسی خۆی راگەیاند، کە تیایدا سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین پرسی رێکخستنی، سیاسی و سەربازی تاوتوێ کران و کۆمەڵێک بڕیاردران.

بەپێی راگەیەندراوەکەی هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) لە ٢ی ئاداری ئەمساڵدا بۆ ماوەی چوار رۆژ، چوارەمین کۆنفرانسی خۆیان بەستووە و ئەو کۆنفڕانسەیان پێشکەش بە شەهیدانی سەرهەڵدانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.

لەبەشێک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە بەرامبەر " سەرهەڵدانی ئازادی و دموکراسی بە پێشەنگی ژنان کە بوەتە شۆڕشێکی جیهانی خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین و بۆپاراستن و سەرخستنی ڕێگای ئازادی ژن تێکۆشان دەکەین." هەروەک جەختی لەوەشکردووەتەوە: "ئێمە وەک هێزی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم باوڕە دین  کە لەهەر کوێیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دروشمی ژن ژیان ئازادی هەبێت بە دڵنیایەوە ئێمە لەوێین وتا بەدی هانینی ئێرانێکی دمۆکراتیک و کوردستانێکی ئازاد لە تێکۆشانی بێ وچان ڕاناوەستین و ناسرەوین تا سەرکەوتن".

هەپەژە لە راگەیەندراوی ئەنجامنامەی چوارەمین کۆنفڕانسیدا باسی لەوەکردووە: " لەم کۆنفڕانسە یەک لەو خاڵە گرینگانە کە بە بەر بڵاوی لەسەری باس کرا بابەتی ئایدۆلۆژی-سیاسی کادر و ڕیگەکانی پێشەنگایەتی کردن بوو. ئێمە وەک ‌هێزی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەریلاکانی مۆدڕنیتەی دمۆکراتیک لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆخۆمان بە ڕێخستن دەکین ولەسەر ئەرکی شۆڕشی ئازادی ڕادەوەستین، بەتایبەت لە چوارچێوەی خۆپاراستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ پاراستنی هەموو ژنان کورد ، فارس، بلوچ، عەرب، ئازەری و ئەفغان شەڕو تێکۆشان دەکەین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: " ئەو شەڕەی کە ئێستا لە چیاکانی کوردستان هەیە بناغەی ئەو سەرهەڵدانانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران بەردەوامە. هەربەم بۆنەوە باوڕ دەکەین کە سەرتا ژنان و تەواوی کۆمەڵگا بە هزری خۆپاراستنی خۆیان بە ڕێخستن بکەن و داکۆکی لە مافی ژیانی خۆیان بکەن".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆنفرانسەکەدا ئەم بڕیارانە دران:

١-ئاڵای (HPJ ) گۆڕدرا

٢-جارێکی تر ئەساس نامەی (HPJ) چاولێکرا

٣- کۆنسەی لەشکەری (HPJ) هەڵبژێردرا

٤- لە بواری شەهیدانی گەریلا و شەهیدانی شۆڕشی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڕیار گیرا

٥-لەسەر یەکیەتی و چۆنیەتی پاراستنی زاتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران بڕیار درا

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

بە دروشمی ژن ژیان ئازادی بەربە ئیرادێکی دموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد

ئێمە وەک هێزی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (HPJ) لەکاتی خۆی‌دا چوارەمین کۆنفرانسی خۆمان بەرێوە برد. لەدیرۆکی ١١ی رەشەمەی ٢٧٢٢ کوردی بە ئامادە بوونی ژمارەیک زۆر لەئەندامان کۆنفرانس دەستی پێکرد و تا چوار رۆژ بەردەوام بوو. سەرتا پێکهێنانی ئەم کۆنفراسە لەڕێبەر ئاپۆ، هەموو شەهیدی رێگای ئازادی و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پیرۆزبای دەکەین. لەکۆنفرانسی سێهەم‌دا هەڤاڵانمان رۆژدا، جیهان، رۆژبین ئامادە بوون بەڵام لەدوای تێکۆشانێکی بێ‌وچان بە قارەمانانە شەهید بوون سەری رێز و نەوازش‌مان لەهەمبەر یادی ئازیزیان‌ دائەنەوێنین و لەهەمان کات‌دا شەهیدان ژینا ئەمینی و شلێر رەسوڵی و هەموو شەهیدی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) بەرێزداری بەبیردێنینەوە و کۆنفرانسی چوارەم‌مان پێشکەشی شەهیدانی سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین.

کۆنفرانس بە وت و وێژێکی ئایدۆڵۆژی، رێخستنی، سیاسی، لەشکەری کە خاڵی سەرەکی ئەم وت و وێژە ئاماژە بە مژاری رۆژ یانێ بەرخۆدان بوو بەردەوامی کرد. لەکاتێک دا کە کۆنفرانس بەرێوە دەچوو، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پێشەنگی ژنان و کۆمەڵگا سەرهەڵدانەکان بەردەوام بوو. هەربەم بۆنەوە لەکۆنفرانسەکەدا بارودۆخی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت شۆڕشی ژن کە بە درووشمی (ژن ژیان ئازادی) دەستی پێکرد بە شێوەیکی بەربڵاو لێکۆڵین، لێکدراوە. کاتێ کە چاو لەدینامیزمی ژن و کۆمەڵگا دەکەین بە شێوەیکی گەش و روون دەبینین کە ئەم شۆڕشەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاکامی کاریگەری پارادیگما و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە کە نەتەنیا کوردستان بەڵکوو لەهەموو جیهان کاریگەریکی بەرچاوی هەبوویە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: 'سەد ساڵی 21سەد ساڵی ئازادی ژنە'. لەم بارودۆخەی ئێستا کە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ئازادی ژن تێدەکۆشین پڕبەرچاوە کە ژن گەیشتوەتە ئاستێکی هەری بەرز لە تێڕوانین و تێگەیشتن و گرینگ تر لەوانە ئێرادیک کە دژایەتی لەگەڵ سیستەمی پیاوسالاری گەیاندوەتە ئاستی لووتکە و لەهەر کاتێک زۆرتر بەرچاوە. هەربەم بۆنەوە ناوەرۆکی کۆنفرانس بەم شێوە لێکدانەوە کرا،لە ئاکامی بیرۆکەی پیاوسالار،شەڕ،قەیرانی جۆراوجۆر و دووبەرەکی هاتنە ئاراوە. بەتایبەت  ئەو قەیرانانەی کە بە شێوەی جۆرا و جۆر بۆ ژن دروس بوون بارودۆخێکی نالەبار و ناحەزی بۆ کۆمەڵگا و ژن بەدی هێنا. هەر بەم بۆنەوە ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسفەی خۆی ژنانی تێگەیاند کە پێویستە بەرلە هەر شتێک لە هەم بەر بیرۆکەی پیاوسالار شەڕبکەن. پڕبەرچاو و ئاشکرایە کە دەوڵت- میلەت لەقەیرانێکی ژیانیە و ئەمە ژنان کە خاوەنی هێزی ئاڵترناتیڤ و خاوەنی هێزی سەرڕاست کردن و گۆڕان کارین. ژنان بەو ئەرکەی ئستراتژیکی خۆیان بوونەتە ناوەرۆکی ئەو سیستمەی گۆڕانکاری.

سیستەمی داگیرکەری ئێران  لە دیرۆکی 44ساڵ دەسەڵات داری خۆی دا دۆخێکی داناوەتە پێش کۆمەڵگا و ژنان کە بێجگە لە قەیرانی زۆرقووڵ شتێکی تر نەبوو. ئەم قەیرانانە کە لە هەر لاێکی ژیان هاتوونەتە ئارا سەرتا بۆ ژنان و لە پاڵ ئەوەش دا بۆ کۆمەڵگا کێشە و گرفتی زۆر بەرچاوی  سازکردوە. بە قەتڵ کردنی ژنان، دەس درێژی و تجاوز، سێدارە و زیندان، هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی بە تەواوی دەنگ و رەنگی ژنیان لە کۆمەڵگا سڕیوەتەوە. بەڵام لەهەمبەر سیاسەتەکانی سیستەمی پیاو سالارکە ئەم قەیرانانە وەک چارەنووسی ژن دەبینن، ژنان بە تێڕوانین لە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی هەمەلاینە خۆیان رێخستن کرد و دەسیان بە سەرهەڵدان کرد و تابە ئێستاش بەردەوامە. سەرە ڕای ئەوەکە داخوازیەکان لە پێناو کۆمەڵگاێکی دمۆکراتیک وئازادە بە پێشەنگی ژنان، ئەمە بوەتە خاڵی هاوبەش لە نێوان گەلان. بەڵام رژیمی داگیرکەری ئێران لەسەر داگیرکەری و زۆڵمی خۆی سوورە و هیچ هەنگاوێک بۆگۆڕان کاری هەڵ نانێت. ڕژیمی داگیر کەری ئێران بەردەوامە لە بەڕێوە بردنی سیاسەت ناپاکەکانی بۆ نموونە ژەحرئاوی کردنی ژنان و جوانان، زیندان و سێدارە کردنی ژنان و پێشەنگانی ئەم شۆڕشە بەڵام لە ڕاستیدا گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران لەو باوڕە دان کە کۆمەڵگای ئێران تووشی قەیرانێکی قووڵ بوە وپێویستی بە گۆڕان کاریێکی بنگەی هەیە، هەربەم بۆنەوە ژنان لە سەر داخوازیەکانیان سوورن وپاشگەڕناکەن.

بەوپێیەش ئێمە وەک هێزی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (HPJ ( لەهەم بەر سەرهەڵدانی ئازادی و دموکراسی بە پێشەنگی ژنان کە بوەتە شۆڕشێکی جیهانی خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین و بۆپاراستن و سەرخستنی ڕێگای ئازادی ژن تێکۆشان دەکەین. لامان روونە کە ئەگەر ئێران لەسەر کۆکی کولتووری کۆن و مێژووی خۆی مافی ژنان ڕچاو بکا جارێکی تر بە کوچکچنی گەلان لە ڕێگای پارادیگمای مۆدڕنیتەی دمۆکراتیک لەسەر کۆکی چاندی ئاریایی خۆی بە ڕێخستن بکا دەبێت بە مۆدلێک لە ژیانی نوێ لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەم کۆنفڕانسە یەک لەو خاڵە گرینگانە کە بە بەر بڵاوی لەسەری باس کرا بابەتی ئایدۆلۆژی-سیاسی کادر و ڕیگە کانی پێشەنگایەتی کردن بوو.ئێمە وەک ‌هێزی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،گەریلاکانی مۆدڕنیتەی دمۆکراتیک لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆخۆمان بە ڕێخستن دەکین ولەسەر ئەرکی شۆڕشی ئازادی ڕادەوەستین،بەتایبەت لە چوارچێوەی خۆپاراستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ پاراستنی هەموو ژنان کورد ،فارس ،بلوچ،عەرب،ئازەری و ئەفغان شەڕو تێکۆشان دەکەین. ئەو شەڕەی کە ئێستا لە چیاکانی کوردستان هەیە بناغەی ئەو سەرهەڵدانانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران بەردەوامە.هەربەم بۆنەوە باوڕ دەکەین کە سەرتا ژنان و تەواوی کۆمەڵگا بە هزری خۆ پاراستن خۆیان بە ڕێخستن بکەن و لە مافی ژیانی خۆیان لایانگیری بکەن.

وت و وێژی دوایی کۆنفرانس لەسەر بڕیار و پیلان بوو.لە ئاکامی لێکدانەوەیکی  بەر بڵاو بڕیاری گرینگ هاتە گردن کە لە ژێر ئاماژە بە چەن خاڵ لەوانە دەکرێت؛

1-ئاڵای (HPJ ) گۆڕدرا

2-جارێکی تر ئەساس نامەی (HPJ) چاولێکرا

3- کۆنسەی لەشکەری (HPJ) هەڵبژێردرا

4- لە بواری شەهیدانی گەریلا و شەهیدانی شۆڕشی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڕیار گیرا

5-لەسەر یەکیەتی و چۆنیەتی پاراستنی زاتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران بڕیار درا

لە ئاکام دا ئەو رۆح و هێزی گەشاوە بووکە کۆنفڕاسی چوارەمی (HPJ) ی پێکانی. ئێمە وەک هێزی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم باوڕە دین  کە لەهەر کوێیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دروشمی ژن ژیان ئازادی هەبێت بە دڵنیایەوە ئێمە لەوێین وتا بەدی هانینی ئێرانێکی دمۆکراتیک و کوردستانێکی ئازاد لە تێکۆشانی بێ وچان ڕاناوەستین و ناسرەوین تا سەرکەوتن.  

هـ . ب