یەپەسە ژن لە ئیستەنبوڵ ٤ چالاکی جیاجیای ئەنجامدا

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چاوەڕێ گەلهاتی سەر بە یەپەسە ژن لە ئیستەنبوڵ، ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە بەردا.

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چاوەڕێ گەلهاتی یەپەسە ژن لەبارەی چالاکیەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تیمی تۆڵهەڵدانی شەهید چاوڕێ گەلهاتی یەپەسە ژن لە ١٥.١٢.٢٠٢٣دا لە ئاناڤۆتکۆی و مەجیدیەکۆی ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە بەردا. هەروەها لە ٢٠.١٢.٢٠٢٣دا لە ئاجلارای ئیستەنبوڵ و لە ٢٣.١٢.٢٠٢٣دا لە ئارناڤۆتکۆیای ئیستەنبوڵ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی مەهەپەیان سوتاند.

ئەو تێکۆشانەی کە زیندانیانی سیاسی لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان و چارەسەری پرسی کورد دەستیان پێکردووە، تێکۆشانی هەموومانە. لەم تێکۆشانەی شکۆمەندیدا هەر چالاکیەک کە ئێمە لە دژی رژێمی قڕکەر و فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی بدەین، ئەرک و قەرزێکە لە سەر شانمان".

هـ . ب