ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەواڵیان لەبارەی ژینا بڵاوکردبووەوە، لەزیندان سزای نوێ دەدرێن

ڕاگەیەندرا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەواڵیان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی باوکردبووەوە و بەهۆیەوە زیندانی کرابوون، پەیوەندی تەلەفونی و سەردانی بنەماڵەکانیان لێقەدەغەکراوە.

ئێران جەلیلی دایکی ڕۆژنامەنووس نەسیم سوڵتان ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، کە ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدی ڕێگەیان پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵەکانیان دیدار ئەنجام بدەن. جەلیلی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران قسەی کرد و وتی:"نەسیم سوڵتان، ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حەمیدی پەیوەندیکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لێ قەدەغە کراوە".

ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم، دادگای باڵای ئێران سەبارەت بە ٢ ڕۆژنامەنووس ئیلاهە موحەمەدی و نیلوفەر حامدی بڕیاری خۆی دەرکرد کە بۆ یەکەمجار هەواڵی کوژرانی ژینا ئەمینییان بڵاوکردبووە، کە لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە کوژرابوو.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئیلاهە و نیلوفەر بە سێ دۆسیەی جیاواز سزادراون. ئیلاهە بە تاوانی "هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا کە بە دەوڵەتی دوژمن پێناسە دەکرێت"، و هەروەها تاوان لە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە.

هەروەها نیلوفەر حەمیدی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا بە هەمان شێوەی ئیلاهە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، بە ٥ ساڵ زیندانی سزا داوە.

هه ڕوه ها به پێی مادده ی ٢٣له یاسای سزادانی ئیسلامی ماوەی ٢ساڵ قەدەغەیە ڕۆژنامه نووسانی ناوبراو لە گەڵ پارت، گروپ و ڕێکخراوە سیاسیەکان هەرجۆرە پەیوەندییەکیان هەبێت. ئێران جەلیلی بڕیاری قەدەغە کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنەماڵەکان شەرمەزار کرد و ناڕەزایەتی نیشاندا.