ڕۆژەکانی خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ
بەبۆنەی ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە بینای کەجەجە لە لەندەن، بە ناونیشانی 'خوێندنەوەی عەبدوڵا ئۆجالان' چالاکییەک ئەنجامدرا. چالاکی 'خوێندنەوە' کە لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی کوردی لەندەنەوە ڕێکخرا، بە بەشداری ژمارەیەک بەرچاو لە گەنجان و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا ستاندێک لە کتێبەکان دەربارەی فەلسەفەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دانرا و ناونیشانی 'نەتەوەی دیموکراتیک' و 'ڕێگەی سێیەم' و 'مۆدێرنیتەی دیموکراتیک' تاوتوێ کران.
نووسەر ئیلهام باکیر بەشداری چالاکییەکەی کرد، ڕایگەیاند لەنێو هەلومەرجی جەنگی جیهانی سێیەمدا، خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ گرنگە، گوتی: "کاتێک مرۆڤ لە شەڕ و کۆمەڵکوژی و کوشتنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانێت، بۆ ڕزگاربوون لە دۆزەخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبینێت کە پارادایم و پێشنیار و نزیکایەتییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بنیاتنانی ژیانی فرەڕەنگی دیموکراتیک، چەندە گرنگە".
باکیر ڕایگەیاند کورد نوێنەرایەتی ڕێنێسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. دووپاتی کردەوە، پێشەنگ و هێزی ئەم ڕێنێسانسە ڕێبەر ئاپۆیە، جەختی کردەوە دەبێت بەباشی ڕێبەر ئاپۆ بخوێنینەوە و لێی تێبگەین و پێشنیارەکانی جێبەجێ بکەین، گوتی: "بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ، زۆر گرنگە. بۆیە دەبێت ئەم کاری خوێندنەوەیە، فراوانتر بکرێت، فیکری ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ بکرێت و بڵاوبکرێتەوە، ئەو فەیلەسووفانەی سودیان لێ وەرگرتووە بخوێنرێنەوە و تاوتوێ بکرێن، پێویستە ئەم پارادایمە بەباشی تێبگەین و جێبەجێی بکەین".