یەژاستار: بە گیانی بەرخودانی ئاپۆیی پیلانگێریی تێکدەشکێنین

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار: وەک فیداییانی رێبەر ئاپۆ بە گیانی بەرخودانی ئاپۆیی، کە لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و لەم دواییەشدا کە لە شاخی ئامێدی نیشاندرا، بە رێبازی گورزلێدان پیلانگێریی لە ٢٦ەمین ساڵەیدا تێکدەشکێنین.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار سەبارەت بە پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"سەرەتا پیلانگێریی نێونەتەوەیی کە ٢٥ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و بە قووڵکردنەوەی سیاسەتی گۆشەگیری، دابڕاندن و بە تەنیا هێشتنەوە لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ بەردەوامە، کە هیوا و ئەندێشەی ئازادی مرۆڤایەتیە. لەماوەی ٢٥ ساڵدا رێبەرایەتیمان سەری لەبەرامبەر گوشار، هەڕەشە و ئەشکەنجەی هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان دانەنەواند و یەک لە گەورەترین خۆڕاگرییەکانی مێژووی ئەنجامدا. لەو ساتەوەی پیلانگێڕیی دەستیپێکردووە ملیۆنان مرۆڤ بەرامبەر وەستاونەتەوە و لە هەموو تەمەن و لە هەموو نەتەوەیەک مرۆڤەکان لە دژی ئەو پیلانگێڕییە بەرخودانی مێژووییان کردووە و بە چالاکیەکانیان خاوەندارییان لە رێبەرایەتی کردووە. ئێمە ئەو شەهیدانەی کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' جەستەی خۆیان کردە مەشخەڵ و تاریکیی سەپێندراو بە سەر ژنان و مرۆڤایەتیان راماڵی، بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە و بۆ یادکردنەوەیان بەڵێن دەدەین کە ئێمە ئەم پیلانگێڕییە تاریکە لەناو دەبەین. بە تایبەتی زیندانیانی ئازادی کە لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری قورس لەسەر رێبەرایەتیمان وەک کەمال و خەیریەکان جەستەی خۆیان کردووەتە مۆنۆمێنتی بەرخودان، دایکانی لەخوبوردەمان کە خاوەنداری لە چالاکی رۆڵەکانیان دەکەن، گەلە وڵاتپارێزەکەمان کە لە هەلومەرجی دژواری زیندان بەرەو ئازادی رێپێوان دەکەن، سڵاو و رێزیان ئاراستە دەکەن. لەو بڕوایەداین کە هەر چالاکیەک بە رۆحی هێرشبەرانەی 'تا زیاتر گورزبوەشێنین قازانج دەکەین'ی گەریلا یەکبگرن، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین و لە ساڵی ٢٦ەمیندا پیلانگێڕی تێکدەشکێنین.

لە ساڵی ٢٦ەمیندا ئێمە پیلانگێریی تێکدەشکێنین

پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات کە گەورەترین پیلانگێریی مێژووە، لە کەسایەتی رێبەرماندا لە دژی گەلەکەمان و بەهاکانی مرۆڤایەتیدا ئەنجامدراوە. رێبەرمان لە سەر بنەمای ئەو راستیە، رووی هێزە پیلانگێڕەکانی نیشاندا. هەربۆیە یەک لە هۆکارەکانی گۆشەگیری توندکراو ئەو هەڵوێستەی رێبەرایەتیمانە، کە بۆ گەلان و مرۆڤایەتی دەستنیشان کردووە. رێبەرمان لە ناو هیچ هەلومەرجێکدا نابێت وەک کەسێک هەڵبسەنگێندرێت، دۆزی ئەو دۆزی ئازادی گەلان و مرۆڤایەتیە. لەسەر ئەو بنەمایە هێزە پیلانگێڕەکان ویستیان رێبەرمان لە کۆمەڵگا داببڕێنن، بە تێپەڕبوونی کات لەبیر خەڵکی ببەنەوە، بەم جۆرە بگەنە ئامانجی خۆیان و خۆیان دەخەڵەتاند کە بەم جۆرە دەتوانن گەورەترین تۆڵە لە رێبەرمان بکەنەوە. بەڵام لە ماوەی ٢٥ ساڵدا ئەوە بینرا کە رێبەرمان نەک هەر رێبەری گەلی کوردە، لە هەمان کاتدا رێبەری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، رێبەری ژنان و مرۆڤایەتیە. هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا، ئەو ئەرکەی رێبەرایەتیمانە. سەرباری گۆشەگیری دژوار کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، ناتوانرێت رێگری لە کاریگەری رێبەرایەتیمان بکرێت، لە هەموو شوێنێک تێکۆشانی گەورە هەیە، بۆ تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ئەندێشەکانی رێبەرمان، وتەی 'پارێزنامەکانم لە کوێ بن، من لەوێم'ی رێبەرمان پشتڕاست دەکاتەوە، درک بەوە کرا کە بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری ناتوانرێت رێگری لە رێبەرمان بکرێت. لەبەرامبەر ئەوەدا هێزە پیلانگێڕەکان بۆ بەردەوامیدان بە  پیلانگێڕیی هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی ئازادی رێبەرایەتیمان، بەم جۆرە هەوڵ دەدەن کاریگەری رێبەرایەتی تێکبشکێنن و هەژموونی خۆیان درێژە پێبدەن. راستیەکی سەرەکی کە لە ژێر هێرشە دڕندانەکانی داگیرکەری بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا لە ٩ ساڵی رابردوودا هەیە، بریتیە لەوەی کە ئیرادەی رێبەرمان ناتوانرێت بشکێندرێت. ئەو ئیرادەیە رۆژ لە دوای رۆژ کاریگەرییەکی زیاتر دادەنێت، شەپۆل بە شەپۆل بە ناو کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە، لە بەرامبەر پیلانگێڕی بووە هەڵوێستێکی رێکخستنی جیانی. هەروەها رێبەرمان بەو هەڵوێستەی خۆی نەخشەڕێگەی 'دەبێت چۆن شەڕبکرێت'ی بە هێزەکانی یەژاستار نیشاندا. بە رێبەرایەتی ئەو نەخشەیە ئاگاداری ئەرکی خۆمانین لە تێکشکاندنی پیلانگێڕ و وەک گەرنگترین سەنگەری بەرخودان، ئێمە سەر بنەمای ئەوە دەجوڵێنەوە، کە هەموو رۆژێک گەریلا بەهێز بکەین. رێبەرمان لە کەسایەتی خۆیدا پێی نیشانداین ئەوەی دەستەبەر و گەرنتیکاری سەرەکی بەهاکانی ئازادییە، ژیانێکی خۆڕاگرانەیە، داگیرکەری و پیلانگێڕی چەندەش قووڵ بن، کاتێک بە بەهێزی بەرامبەری بوەستنەوە، دەتوانرێت تێکبشکێندرێت. هەربۆیە وەک فیداییانی رێبەر ئاپۆ بە گیانی بەرخودانی ئاپۆیی کە لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و لەم دواییەشدا لە شاخی ئامێدی نیشاندرا و بە رێبازی لێدان ئێمە پیلانگێری لە ٢٦ەمین ساڵیدا تێکدەشکێنین و لەناوی دەبەین.

رێبازی تێکۆشانی گیانبازانەی شەهیدانمان رێنیشاندەری راستی تێکشکاندنی پیلانگێڕییە

لەم قۆناغەدا کە گەریلایەتی سەرکەوتن کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، فاشیزمی تورک هەوڵ دەدات بە چەکی کیمیایی ئەنجام بەدەستبهێنێت، بەڵام سوپاکە داگیرکەرەکەی لەبەرامبەر بەرخودانی گیانبازانەی گەریلا دەمێکەیە بەزیوە و شکستی هێناوە. لە شاخی هەکاری لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکی تاوانکار بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغە، هاوڕێمان ئازێ کە لە گەڵ هاوڕێیانی شەهیدبوون، دەستیان لە سەنگەری بەرخودان بەرنەدا و بە تەنیا خۆیان بۆ چەندین مانگ شەڕیان کرد، لە شاخی ئۆرتێ ژیان، بەرچەم، لە شاخی ئاێدی ئاندۆک، وەڵات، هەڵمەت دێرەلوک، رزگار و سەرخۆبوون کە داگیرکەرییان هەڵوەشاندەوە و گورزیان لە پیلانگێری وەشاند، رێگەی سەرکەوتنی ئێمەشیان مسۆگەر کرد. نابێت ئەوە لەبیربکرێت، هاوڕێیانی شەهیدمان کە هێڵی بەرخودانی رێبەرمانیان بە بنەما گرت، بوونە رێبازی تێکۆشانی گیانبازانە و ئەو رێبازە رێنیشاندەر راستی شکاندنی گۆشەگیری و تێکشکاندنی پیلانگێرییە. چیاکانمان کە داگیرکەری دڕندانەترین روخساری خۆیان لەوێ نیشان دەدەن؛ لە سایەی تێکۆشانی بێهاوتای هاورێ شەهیدەکانمان، گۆڕدراوە بۆ گۆڕەپانی چەقبەستن و بە بەبنبەست گەیشتن بۆ هێزە پیلانگێڕەکان. دەوڵەتی تورکی فاشیست و سوپا داگیرکەرەکەی لە پشتگیری ناتۆیان هەیە، لە چیاکانی کوردستان چەقیوە و گیریخواردووە. گیانبازانی ئاپۆیی کە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان شەڕ دەکەن، وتەی 'دەکرێت گەشت بۆ کوردستان بکەن، بەڵام ناتوانن لە کوردستان سەربکەون'یان جارێکی دیکە بەبیرهێنایەوە و خاوەندارییان لە بەڵێنی شکاندنی گۆشەگیری و تێکسکاندنی پیلانگێری کرد. فاشیزمی تورک بۆ ئەوەی بتوانێت لە قەیران قوتار بێت، بە شێوەیەکی بێباکانە بەردەوامە لە هێرشەکانی، هێرشی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی بێچەک دەکات. تاکە رێگە لە بەرامبەر ئەو فاسیزمە، بەرخودانە لە سەر هێڵی شەهیدانمان. تێکشکاندنی هەموو هەنگاوەکانی داگیرکەری و پیلانگێری بە تێکۆشانی بێپسانەوە و خاوەنداری لەم تێکۆشانە دەستەبەر دەبێت. بەرخودانی رێبەرمان لە ئیمراڵی ئەوەی لە ئێمە دەوێت. لەسەر ئەو بنەمایە وەک هێزەکانی گەریلای ژن کە بەشداری لە قۆناغەکە دەکەین، جارێکی دیکە رایدەگەیەنین، ئێمە رژدین لەسەر ئەوە گۆشەگیری تێکبشکێنین و پیلانگێڕی لەناوببەین.

بەڵێن دەدەین کە دژوارترین ئەرکەکانمان بە شێوەیەکی گیانبازانە جێبەجێبکەین

ئەو هێزانەی لە ٢٠ ساڵی رابردوودا لە بەڕێوەبەری شەڕی تایبەتدان، بۆ ئەوەی بتوانن لەو قەیرانە رزگاریان بێت، بەڕێوەبردنی پیلانگێڕییان بە رێبازی چەپەڵ بۆخۆیان کردووەتە سیاسەتێکی دەوڵەت. سەردەستەکانی شەڕی رژێمی شەڕی تایبەتی تورک بە هاوپەیمانی چەپەڵی نێونەتەوەیی و دواکەوتوویی هەرێمی، لە هەموو دەرفەتێکدا هەوڵ دەدەن شکستی خۆیان پەردەپۆش بکەن. بەرخودانی بێهاوتای رێبەرمان، ئەو بەرەوپێشچوونانەی کە بە گیانی هێرشبەری گیانابازی ئاپۆیی و پێداگری گەلەکەمان لەسەر ئازادی هاتووەتە ئاراوە، دەریدەخات لە رژێمی شەڕی تایبەتی تورک و سەردەستەکانی شەڕ ناتوانن بەرامبەر بە هەوڵێکی بچوکیش بوەستنەوە. لەبەر ئەوە هەوڵ دەدەن کە لە پەیجوورییەکی بچوک بۆ ماف و دادپەروەری، داواکاریەکی بچوک بۆ ئازادی، بەرهەڵستیەکی بچوک سەرکوت بکەن، ئەمە بەو واتایەیە کە کۆتایی بەم رژێمە فاشیستە دێت کە بە سوپای پۆلیسەکانی هەوڵ دەدات کۆمەڵگا سەرکوت بکات. هەربۆیە ئەرکی بنجینەیی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە کە فاشیزمی تورک لە ناو ئەو قوڕاوەدا بخنکێنین. هەڵوێستی هێرشکارانەی فاشیزمی تورک دەرخەری باری دەرونی شکستخواردویەتی، هەربۆیەش خاوەنداری بەهێز لە رێبەرایەتی دەبێتە سەرەکی ترین هەنگاوی تێکشکاندنی پیلانگێڕی. وەک ژنانی یەژاستار بەڵێن دەدەین کە بەو تێگەیشتنەوە گۆشەگیری سەر رێبەرمان بشکێنین، لە ساڵی ٢٦ەمیندا بۆ تێکشکاندنی پیلانگێریی دژوارترین ئەرکەکان بە گیانبازییەوە جێبەجێ بکەین.

لە بەرامبەر ئەو هێزانەی کە پیلانگێری لەسەر ژیانی بێ رێبەرایەتی دەسەپێنن، وەک یەژاستار سوپای فیدایی رێبەرایەتی لە ساڵی ٢٦ەمیندا بە شێوە زیلان، بێریتان، دۆگا، سارا، روکەن و ئازاێ وەڵامی دەدەینەوە. دەبێت بزانرێت کە نە ئێمە و نە گەلەکەمان لەگەڵ ژیانی بە بێ رێبەرایەتی رانەهاتووین و رانایەین. وەک یەژاستار ئێمە هێزی خۆمان لە هەڵوێستی فیدایی شەهیدانی قارەمانمان، لە خاوەنداری گەلەکەمان لە تێکۆشان، لە بەرخودانی رێبەرایەتیمان وەردەگرین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە جارێکی دیکە بە رێز و پێزانینەوە شەهیدانمان بەبیردەهێنینەوە کە لە بەرامبەر تاریکی پیلانگێڕی بوونە رووناکی، بەڵێن دەدەین کە بەرخودانی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن. بە تایبەتی گەلەکەمان ئێمە داوا لە ژنان، شۆڕشگێڕان، دیموکراسیخوازان، هێزە رەنجدەرەکان و رۆشنبیران دەکەین کە لە دژی پیلانگێڕی بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە و بە دەوری پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە بەرامبەر پیلانگێڕی یەکبگرن و خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن. جارێکی دیکە بەڵێن و بریارداری خۆمان دوپات دەکەینەوە کە تا ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان و ئافراندنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ گەلەکەمان، تێکۆشانمان گەورەتر بکەین".

هـ . ب