یەژەکە_سە بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٢٢ ی تەمموز
یەکێتیی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە_سە) بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٢٢ ی تەمموز و دەڵێت: "با هەموومان بڵێین، ئەم پەیماننامەیە قبووڵ ناکەین".
یەکێتیی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە_سە) بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٢٢ ی تەمموز و دەڵێت: "با هەموومان بڵێین، ئەم پەیماننامەیە قبووڵ ناکەین".
بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، ڕێپێوان و چالاکی لە لۆزان بەڕێوەدەچێت، یەژەکە_سە بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکە.
"بەرخۆدان و هێرشەکان بەردەوامن"
ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە:
"چالاکی جیاواز لە هۆڵی کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی ئەنجامەکانی پەیماننامەکە لەسەر کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسایەی ئەم پەیماننامەیە لە هەموو ماف و شێوازێکی ژیان بێبەشکران، فشار و ئاستەنگ و شەڕەکان بەرهەمی ئەم پەیماننامەیەن، ژنان و گەنجان و مناڵانیش بەم پەیماننامەیە کاریگەربوون.
گەل لە هەموو بەشێکی کوردستان دەرفەتی ژیانی لێ زەوتکرا.
تورکیا ستەم لە ژنان و گەنجان دەکات و لەبەرچاوی جیهان ئەشکەنجەیان دەدات، بەرخۆدان و ئیرادەیەک دژی ئەم پەیماننامەیە هەیە.
گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەتایبەت گەلی کورد خەبات دەکەن لەپێناو ئازادی و سیستەمی دیموکراتیک، بانگەواز دەکەن بۆ هەڵوەشانەوەی ئەم پەیماننامەیە تا هەموو هاوڵاتیان بتوانن لە وڵاتی خۆیان چارەنووسیان دیاری بکەن و بەدڵی خۆیان بژین".
"بانگەواز بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و چالاکی"
یەژەکە_سە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی دەڵێت:
"دەمانەوێت دەنگ هەڵبڕین دژی ئەم پەیماننامەیە، دژی کوشتنی مرۆڤ و سرووشت و ژینگە. ئامانجی هاوبەشمان ئازادییە. بۆیە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بەشداربن لە ڕێپێوانی ٢٢ ی تەمموز، کە لە گۆڕەپانی la Navîgatîon لە لۆزان دەستپێدەکات بەرەو کۆشکی ڕۆمانی کە پەیماننامەکەی تێدا واژۆکرا، با ڕایبگەیەنین، ئێمە ئەم پەیماننامەیە قبووڵ ناکەین".