ژه‌خه‌كه‌ له‌ زانكۆی هومبۆڵت چالاكییه‌كی ئه‌نجامدا

ژنانی خوێندكاری كورد (ژه‌خه‌كه‌) له‌ زانكۆی هومبۆڵتی شاری به‌رلینی ئاڵمانیا، له‌باره‌ی گۆشه‌گیری و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ١٠٠ه‌مین ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.

ژنانی خوێندكاری كورد (ژه‌خه‌كه‌)، له‌باره‌ی گۆشه‌گیری و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ١٠٠ه‌مین ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان، له‌ زانكۆی هومبۆڵت له‌ شاری به‌رلینی ئاڵمانیا، له‌ چوارچێوه‌یی هه‌ڵمه‌تی " ژن، ژیان ئازادی"، "ئازادی بگه‌یه‌نه‌ سه‌ركه‌وتن" چالاكییه‌كیان ساز كرد.

له‌ چالاكییه‌كه‌دا ژه‌خه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، سه‌رنجی بۆسه‌ر گوشه‌گیری و هه‌ڕه‌شه‌كان ڕاكێشا و جه‌ختیكرده‌وه‌، پارادایمی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ هه‌موو ژنان و گه‌ل بووه‌ته‌ هیوا.

ژه‌خه‌كه‌ هه‌روه‌ها دوای به‌شداریكرد له‌و ڕێپێوانه‌ی كرد، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئۆرانینتپلاتز، به‌ بۆنه‌ی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووز به‌ڕێوه‌بچێت.

 ژ.ن