ژن نیوز: لە ساڵی ٢٠٢٣ لاینکەم ٣٢٠ ژن کوژراون

بە پێی ئامارێکی ژن نیوز، لە ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٢٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١٨٩ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە.

ژن نیوز ئامارەکانی پەیوەست بە توندوتیژی دژی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، کە بە پێی ئامارەکە ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٣٢٠ ژن کوژراون و ١٨٩ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە. زۆربەی ئەو ژنانە لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە کەسی نزیکی خۆیان بوون.

هەر بە گوێرەی ئەو ئامارەی ژن نیوز، لە ماوەی ساڵی رابردوودا زۆرترین ژن لە مانگی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر کوژراون، کە ژمارەیان ٣٦  ژن بووە. هەروەها لە مانگی کانونی دووەمیشدا٣١ ژن کوژراون. لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووش ٢٠ ژن کوژراون.

هـ . ب