ژنە سیاسەتمەدارانی کورد دیل دەکرێن

ئاکەپە، کە ژنانی لە سیاسەت و میکانیزمەکانی بڕیاردان دوورخستووەتەوە، دەیەوێت بە دیلکردنی ژنانی سیاسەتمەدار کۆمەڵگە بە تەواوی گۆشەگیر و تەریک بکات.

ئەو مافانەی ژنان بە خەباتێکی دورودرێژ بەدەستیان هێناوە لەژێر دەسەڵاتی ئاکەپەدا یەک بە یەک زەوت دەکرێن. بە عەقڵییەت و مێشکی 'ژن نییە، خێزان هەیە'، داواکارییەکان و کێشەکانی ژنان پشتگوێ دەخرێن و چارەسەر ناکرێن.

ئاکەپە، کە ژنانی لە سیاسەت و میکانیزمەکانی بڕیاردان دوورخستووەتەوە، دەیەوێت بە دیلکردنی ژنانی سیاسەتمەدار کۆمەڵگە بە تەواوی گۆشەگیر و تەریک بکات. ژمارەی ژنان لە پەرلەماندا بەهۆی سیاسەتی نوێنەرایەتیکردنی یەکسانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ەوە لە مێژووی تورکیادا گەیشتوووەتە بەرزترین ڕێژە و ئاست. لەگەڵ ئەوەشدا سەدا ٨٣ی پەرلەمان پیاون و تەنها سەدا ١٧ی ژنە. لە بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێیەکانیشدا نوێنەرایەتییەکی زۆر کەم هەیە. لە سایەی سیستەمی هاوسەرۆکی، کە لەلایەن هەدەپەوە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا جێبەجێکراوە، نوێنەرایەتیی ژنان، کە سەدا یەک- یش نەبوو، ئێستا گەیشتووەتە ڕێژەی سەدا ٣.٥ (سەدا سێ و نیو).  

ژمارەیەکی زۆریش دیل کراون

بەهۆی هەڕەشەی داخستنی هەدەپەوە، بڕیار درا بە پارتی چەپە سەوزەکانەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکرێت. ئەم دۆخە (ڕێژە و ئاستی ژنان) لە ناو پارتی چەپە سەوزەکاندا نەگۆڕاوە. لەلایەن پارتی چەپە سەوزەکانەوە زۆرترین ژمارەی ژنان پاڵێوراون بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار. زۆربەی ئەو ژنانی هەدەپە، کە بۆ ئەم نوێنەرایەتییە تێکۆشان ئێستا دیلکراون. لە بەرامبەر هاوسەرۆک، پەرلەمانتاران و ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژا) ، کە بۆ ئازادیی ژنان تێکۆشاون، گوشارێکی زۆر داسەپێنراوە. هەندێک لەو ژنە سیاسەتمەدارانە، کە هێشتا لە دیلێتیدا ڕاگیراون ئەرکەکانیان بەمشێوەیەیە:

*  عایشە گۆک خان (وتەبێژی تەژا)

*  لەیلا گیوڤەن (هاوسەرۆکی کەجەدە)

* پەرۆ دوندار (پەرلەمانتار)

* گوڵتان کشاناک (هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد)

* فیگەن یوکسەکداغ (هاوسەرۆکی هەدەپە)

* سەباحەت تونجەل (هاوسەرۆکی دەبەپە).

ژ.ت