ڕۆژنامەنووسانی ژن لە مەخموور داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیانیان شەرمەزار کرد
ڕۆژنامەنووسانی ژن لە مەخموور داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیانیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "تا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
ڕۆژنامەنووسانی ژن لە مەخموور داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیانیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "تا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
بە پێشەنگایەتی ڕۆژنامەنووسانی ژن، ئەندامانی ڕێکخراوە سەربەخۆکان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، دژی داخستنی دەزگا سەربەخۆکان لە شاری سلێمانی لە بەردەم دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
ڕۆژنامەنووس مزگین کارا ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، تێیدا گوتراوە:
" تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی کورد لە هەموو جیهاندا بووەتە نموونەی ژن ژیان ئازادیی، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا کە هیوای هەموو خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ژنانی کورد، ئازادی و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بوو، لە شاری سلێمانی دەزگاکانی ژنان ڕووبەڕووی هەڵکوتانە سەری نایاسایی بوونە.
لە ڕۆژی ٣١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کە دوا ڕۆژی ساڵ بوو، حکومەتی ناوەندی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی سلێمانی بەبێ پیشاندانی هیچ نووسراوێکی فەرمی بڕیاری داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیانیان دا، کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان بەرنامەی بۆ ژن تیڤی ئامادەکرد، دەنگ و ڕەنگی ژنانی باشووری کوردستانی دەگەیاند بە ڕای گشتی.
هەر لە هەمان ڕۆژەدا ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک)، ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری و ڕێکخراویی مەرزیە بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی دژ بە ژنانیش داخران، هەموو ئەو هەڵکوتانەسەرانە کە ڕوویانداوە نایاسایی و بەزۆربوون و لە دژی ماف، بوون و ڕێکخستنی ژنانە.
حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچیان بۆ مافەکانی ژنان نەکردووە، بە یاساکانیان ئاستی هێرشکردن و توندوتیژییان بەرامبەر بە ژنان زیاد کردووە، ڕێگایان بۆ توندوتیژی و کوشتن و بێ مافی کردۆتەوە، بەڵام خەباتی ژنان لە دژی ئەو سیاسەتە پیسە بە عەقڵی پیاوی دەسەڵاتدار سەپێنراون زیاتر بووە، ئەوانەی شاراوەترین ڕاستی و ڕووی تاریکی ئاشکرا دەکەن ڕۆژنامەنووسانن، بۆیە هێرشکردنە سەر کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان هێرشێکە دژی ڕاستییەکان، هێرشکردنە سەر ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بەڕێکخستنبوونی ژنانە.
ئێمە وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) و ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچەکە، بە توندی ئیدانەی بڕیاری داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان دەکەین، کە زیاتر لە ٧ ساڵە بە ڕەنجی ژنان و بە هۆشیاری ژنی ئازاد لە باشووری کوردستان وەکو یەکەمین کەناڵی ژن، بۆ ژن تیڤی بەرنامە بەرهەم دەهێنێت، بە دۆسیە و هەواڵەکانی بەرگری لە مافی ژنان دەکات، ڕاو و دەنگی ئەو ژنانەیە کە نابینرێن و نابیسترێن، ئەو لە پێناو بەدواداچوون بۆ حەقیقەت کار دەکات، شوێن هەموو ڕاستییە شاراوەکان دەکەوێت.یدەپەڕێت،
پێنج ڕۆژ بەسەر داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان و ڕیکخراوەکانی ژناندا تێدەپەڕێت، کاردانەوەکان لە دژی تا دێت زیاتر دەبێت بەڵام تا ئێستا ئەو هێزانە بێدەنگن، بۆیە داوا لەو هێزانە دەکەین دەستبەجێ لەو بڕیارە هەڵەیان بکشێنەوە، چونکە ناتوانن بە هێرشەکانیان ئیرادەی ژن بشکێنن و حەقیقەت بێدەنگ بکەن، هەمیشە ڕووەڕەشەکان لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی ژنەوە ئاشکرا دەکرێن.
لە کۆتاییدا جارێکی تر هێرشەکانی سەر ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی ژنان شەرمەزار دەکەین و دەڵێین: بێدەنگ نابین و بێدەنگ ناکرێین، شوێنکەوتوانی هەقیەت بەردەوام دەبن".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.