چاوەڕێ دەکرێت شاندی یەنەکە و پەدەکە کۆببنەوە
وتەبێژی یەنەکە سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند بڕیار وایە ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی پەدەکە کۆببنەوە و لەسەر چۆنێتی پێکەوەکارکردن گفتوگۆ بکەن.
وتەبێژی یەنەکە سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند بڕیار وایە ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی پەدەکە کۆببنەوە و لەسەر چۆنێتی پێکەوەکارکردن گفتوگۆ بکەن.
ڕاگەیاندرا بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی یەنەکە و پەدەکە کۆببنەوە و لەسەر چۆنێتی پێکەوەکارکردن و خاڵە هاوبەش و ناکۆکەکان گفتوگۆ بکەن.
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند لە كۆبوونەوەی ڕابردوو لەگەڵ پەدەکە، كە لە ١٧ـی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدرێت.
جێگەی باسە، لە ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دواین چەند جار دواخستن، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. بەڵام تا ئێستە حکومەتی نوێ پێک نەهاتووە.