ژنان لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا: دیکتاتۆر تێک دەشکێنین

بە سەدان ژن بە دروشمی ' دوژمنی ژنان دەچێت، راپەرینی ژنان گۆڕانکاری دروست دەکات' لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.

بە سەدان ژن بە دروشمی ' دوژمنی ژنان دەچێت، راپەرینی ژنان گۆڕانکاری دروست دەکات' لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا. ژنان پانکارتی ' دیکتاتۆر دەرووخێنین'یان بەرزکردەوە. لە چالاکیەکەدا جۆش و خڕۆشی ژنان لە ئاستێکی بەرز دابوو و دروشمیان وتەوە و هەڵپەڕین. لە چالاکیەکەدا بە سەدان ژن کۆبونەوە و رایانگەیاند لە ١٤ی ئازاردا ئاکەپە و مەهەپە کۆتایی پێدەهێنن.

لەسەر ناوی  ناوەندی ژنان پێکەوە بەهێزن زەینەب دەمیرکۆل نامەیەکی خوێندەوە و وتی، " رووداوەکانی ئەمساڵ کاریگەری لەسەر هەموومان دان. کوشتنی ژنان، قسەی نەفرەت، پێشێلکاری هەبوو و ئێمەش راپەرین. بەم راپەرینە بۆ دروستکردنی ژیانێکی نوێ بانگەوازی دەکەین. هەموو ژنان لەدژی رەتکردنەوەی پەیمانی ئەستەنبوڵ راپەرین. هەموو ژنان لەدژی یاسای ٦٢٨٤ کە دەرێتە ئامێری هەڵبژاردن تووڕەن. ژنان دژی توندوتیژی پیاو رادەپەڕن. ژنان تاوانی دەسەڵات دەزانن. سەبریان ئیدی نەماوە."

دەمیرکۆل لە قسەکانیدا وتی، هێزی گۆڕانکاریان هەیە و تاوەکو ئێستا بەردەوامن لەسەر خەبات. لەم دۆخە هەستیارەدا باسی زۆر بابەتیان کردووە کە ئەمانەن:

*دوای بومەلەرزە باری ژنان قورس بووە. حساب لەو کەسانە دەپرسین کە رێگریان لە توندوتیژی دژی ژنان نەکردووە.

*رێگە نادەین دەست بەسەر مافی ژنان بگیرێت، رێگە نادەین تێگەیشتنی ژنی ماقوڵ و منداڵ دروست بکات جێی خۆی بگرێت.

*سەپاندنی ئەخلاقی لەسەر ژنان قبوڵ ناکەین.

*لەدژی توندوتیژی و جیهانگیری تێدەکۆشین. بێدەنگ نابین. ترسیش قبوڵ ناکەین.

*هەموو کاتێک لەدژی سیاسەتی شەڕ دەبین.

*رێگە نادەین رەنجی ژنان پێشێل بکرێت. رێگە بە سیاسەتی فشار نادەین و لەدژی ئەوەش تێدەکۆشین.

ژیانی ئازاد پێکەوە بنیات دەنێین."

ف.ق