ژنان له سلێمانی داگیركاری و كۆمه‌ڵكوژییان شه‌رمه‌زار كرد
كه‌مپینی یه‌كێتی ژنان له دژی توندوتیژی و داگیركه‌ری، داگیركه‌ری و كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.
كه‌مپینی یه‌كێتی ژنان له دژی توندوتیژی و داگیركه‌ری، داگیركه‌ری و كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.
له سلێمانی به ئاماده‌بوونی گروپێك له ئه‌ندامانی كه‌مپینی یه‌كێتی ژنان له دژی توندوتیژی و داگیركه‌ری له باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاوای كوردستان، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه‌ژاڵ عه‌بدولقادر راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێندهه، ئه‌م بابه‌تانه‌ی تێدابوون: "ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت هه‌موو كوردستان داگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا باشور و رۆژئاوای كوردستان داگیر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه تائاستێك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردانی تێدایه. به تایبه‌تی رۆژئاوای كوردستان كه ئێستا خاوه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه و هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه له ناو بهڕێوهبهرییهكهدا به‌شدارییان پێكراوه.
توركیا له هه‌رێمی كوردستان به ناوی بازرگانی و خوێندنگه‌كانه‌وه، خاوه‌نی باره‌گای سه‌ربازی و سیخوڕییه و ده‌یه‌وێت به‌م رێگه‌یه بگاته ئامانجه‌كانی خۆی. توركیا كۆمه‌ڵكوژی به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا ده‌هێنێت، دوایین كۆمه‌ڵكوژی له زاخۆ بوو كه تێیدا گه‌شتیاران كرانه ئامانجی و بوونه قوربانی.
توركیا له تێكۆشانی ژنان له رۆژئاوای كوردستان ده‌ترسێت، بۆ ئه‌وه‌ش ژنانی تێكۆشه‌ر ده‌كاته ئامانج، كردنه ئاماجی سێ ژن له‌م دووایه‌دا له رۆژئئاوای كوردستان ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت. ئێمه داوا له حكومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جدی بن. له هه‌مان كاتدا پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كانی باشوری كوردستانیش خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و له دژی كۆمه‌ڵكوژی و داگیركه‌ریی بێده‌نگ نه‌بن.
ده‌بێت ژنان كه یه‌كمین قوربانیانی هێرشه‌كانن، بێده‌نگ نه‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌رشوێنێك ژن بكرێنه ئامانج، له هه‌مان كاتدا هه‌موو ژنان ده‌كرێنه ئامانج. پێویسته ژنانی كورد، عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تری عێراق و هه‌رێم، پێكه‌وه له دژی داگیركه‌ری خۆڕاگری بكه‌ن".
هـ . ب