ژنان سەردانی چالاکی مانگرتن لە خواردنیان کرد

کۆمۆنەی ژنانی مەریەم چوونە سەردانی ئەو چالاکوانانەی لە ئەسلینگەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و نزیکەی ٢٠٠ پۆستکارتیان ناردە ئیمراڵی.

دەسپێشخەریی ژنانی مەریەم لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا خەباتی خۆیان ئەنجام دەدەن، چوونە سەردانی ئەو چالاکوانانەی لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئەسلینگەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

هاوکات دەسپێشخەرییەکە بەردەوامە لە کەمپەینی "ناردنی ١٠٠ هەزار پۆستکارت بۆ ئیمراڵی". ژنان ئەو ١٩٢ پۆستکارتەی بڕیاربوو بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بنێرن، چاپیان کرد و خستیانە سندووقی پۆستەوە.