ژنانی فەلەستین تێکۆشانی پارتی چەپی سەوزیان پیرۆز کرد

یەکێتی کۆمیتەکانی ژنانی فەلەستین لە رێگەی پەیامێکەوە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز دەربڕی و تێکۆشانی ژنان لە دژی هێزە فاشیستی و کۆلۆنیالیستییەکانیان پیرۆز کرد.

یەکێتی کۆمیتەکانی ژنانی فەلەستین لەبارەی بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لەسەر ناوی کۆمیتەکانی ژنانی فەلەستین عەبیرە ئەبو هودەر پەیامێکی ڤیدیۆیی نارد و رایگەیاند: "لە فەلستەینی داگیرکراو و لە قودسی پایتەختی هەمیشەییەوە، ئێمە هیوا و پاڵپشتی خۆمان بۆ هاوڕێیانی ژن و پیاو لە پارتی چەپی سەوز ئاراستە دەکەین کە رووبەڕویی هەموو جۆرە گوشارێکی رژێمە دواکەوتووەکان بوونەوە.

لە هەمان کاتدا ئێمە تێکۆشانی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە دژی هێزە فاشیتی و چەوسێنەرەکانیش پیرۆز دەکەین و جارێکیتر پشتیوانی خۆمان بۆ ئەوان دەردەبڕین. هاوڕێ و هەڤاڵانی هێژا، ئێوە رژدبوون و پێداگری خۆیان لەسەر تێکۆشانی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی نیشاندا. ئێمە هەم بۆ کۆنفڕانسی ئێوە و هەمیش بۆ هەڵبژاردنەکەتان هیوای سەرکەوتن دەخوازین".

هـ . ب