ژنانی گەنجی ڕەقە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد
ژنانی ڕەقە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
ژنانی ڕەقە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.
بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی ڕەقە، سەدان ژنی ڕەقە و ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و نوسینگەی ژنان و پارتە سیاسییەکان، هاتنە گۆڕەپانەکان و بانگەوازیان کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم نەخۆشخانەی مناڵان دەستی پێ کرد. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازی بۆ ئازادی جەستەیی وی، بەرزکرایەوە.
ڕێپێوان لە گۆڕەپانی ژن وەستا. لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی گەنج، لەتیفە حەسەن، قسەی کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کرا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارانی لەڕێگەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییەوە، ویستیان هزری ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەنە ئامانج. هەروەها ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک لە هەوڵی لەناوبردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.
یەکێتی ژنانی گەنج دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی نەیەت، ئەوان ناوەستن.
ڕاگەیاندراوی مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، لەلایەن بەڕێوەبەری مەجلیسەکە، کافیە کوردی، خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا. ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک لە ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەترسێت، چونکە پرۆژەکەی چارەسەرێکە بۆ پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەم چارەسەرەش خزمەت بە بەرژەوەندی و پیلانە کۆڵۆنیاڵییەکانی دەوڵەتی تورک ناکات.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتبوو: "سەرکەوتنی ژنان واتای سەرکەوتنی جڤاکە. وەک ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت، ئەگەر پیاوێک ئازاد بێت، کەسێک ئازاد بووە، بەڵام ئەگەر ژنێک ئازاد بێت، جڤاکێک ئازاد بووە. دەبێت خاوەندارێتی لە هزری ڕێبەرێتی بکەین و لەسەر هێڵی وی درێژە بە تێکۆشان بدەین".