ژنانی کورد لە بەرلینەوە داوا دەکەن پەرە بە تێکۆشان بدرێت
ژنانی کورد لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بەرلین کۆبوونەوە و رایانگەیاند، "پێکەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و رێگە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەینەوە".
ژنانی کورد لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بەرلین کۆبوونەوە و رایانگەیاند، "پێکەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و رێگە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەینەوە".
کورد و دۆستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە هەموو شوێنێک دەنگ هەڵدەبرن. کەمپینی "١٠٠ هەزار کارت پۆستاڵ بۆ ئیمراڵی"یش بەردەوامە.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان دەست-دان کە لە بەرلین چالاکن، لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوە کارتپۆستاڵیان نوسی و بڕیارە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بنێرن.
ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان دلبەر ئا. سەبارەت بە کەمپینەکە وتی، "وەک ژنێکی کورد بەشێوەیەکی کارا بەشداریمان لە کەمپینەکەدا کرد. داوا لە سەرجەم ژنان دەکەین کە بەشداری کەمپینەکە بکەن. تا گۆشەگیری ئیمراڵی دەشکێندرێت و رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، تێکۆشانی ئێمەش بەردەوام دەبێت. داوا لە هەموو گەلی کورد و دۆستانمان دەکەین؛ ئێمە پێکەوە دەتوانین گۆشەگیری هەڵوێشێنینەوە و رێگە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ خۆش بکەین. هەربۆیە دەبێت لە هەموو شوێنێک، پێکەوە تێبکۆشین و بگەینە چارەسەر".
هـ . ب