ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له ٣ شار چالاكیان ئه‌نجامدا
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ڕایگه‌یاند، به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا له سێ شار چالاكییان ئه‌نجامداوه.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ڕایگه‌یاند، به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا له سێ شار چالاكییان ئه‌نجامداوه.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی چالاكییه‌كان ئه‌م زانیارییانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
"ڕۆژی ١٧ی تهمووز له ناوچه‌ی ئیسته‌نبوڵ-بویوكچهكمهجه، ئاگریان لە کۆشکێکی سەر بە فاشیستەکان و کۆگایەک کە کەلوپەلی بیناسازی تێدابوو بەردا و ٤ ئۆتۆمبێلی کۆگاکەیان سوتاند.
١٨ی تهمووز یهكینهكهنمان له ئه‌ده‌نه-جه‌یهان، له ناوچه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن فاشیستن، به ته‌قه‌مه‌نی هێرشیان كرده سه‌ر هێڵی بۆری گازی سروشتی و بۆرییه‌كه سووتا و ته‌قییه‌وه.
١٩ی تهمووز یه‌كینه‌كانمان له شاره‌كانی ئانتالیا، باڵكهسیر، ئایدن، ساكاریا و كۆجاعهلی له ڕێگه‌ی ته‌قاندنی فیشه‌ك به ئاسماندا، ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوایان پیرۆز كرد.
"شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز بێت"
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، وه‌ك ڕێبه‌ر ئاپۆ وتی: "شۆڕشی رۆژئاوا، شۆڕشی ژنانه" و له‌و پێناوه‌دا قوربانی و تێچووی زۆریان دا و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. شۆڕشی ڕۆژئاوا نه‌ته‌نیا شۆڕشی كورد، به‌ڵكو شۆڕشی هاوبه‌شی گه‌لانی عه‌ره‌ب، ئاشوری، ئه‌رمه‌نی و توركمانيشه. شۆڕشی ڕۆژئاوا له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت. به‌م بۆنه‌وه به‌ڕێزه‌وه یادی هه‌موو هه‌ڤاڵانمان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌و تێكۆشانی سه‌ركه‌وتنه‌دا شه‌هید بوون.
ژ.ن