ژنانی تۆڵەسێن لە ئیستەنبوڵ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن رایگەیاند، کە لە ناوچە جیاجیاکانی ئیستەنبوڵ چوار ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن رایگەیاند، کە لە ناوچەی شیرینئەڤلەری ئیستەنبوڵ ئۆتۆمبێلێک، لە بەیلیکدوزو ئۆتۆمبێلێک و لە باغجلاریش دوو ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلەکان سەر بە فاشیستەکان بوون. دەستپێشخەرییەکە رایگەیاندووە، "ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئەوانە گوشاری سیخوڕی، مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی بەسەر گەنجانی کورد دەسەپێنن، لەلایەن ئێمەوە دەکرێنە ئامانج".

هـ . ب