ژنێکی چالاکوانی بەلوچ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ژنێکی چالاکوانی بەلوچ بەهۆی ئەوەی پۆستێکی بۆ پشتگیری لە کچێکی تەمەن ١٥ساڵ داناوە کە لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی چابەهارەوە دەستدرێژی کرایە سەر، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ئەمنیەتی دەوڵەت" بە یەک ساڵ زیندانی سزا درا.

چالاکوانێکی بەڵوچ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ژنێکی بەلوچ لە لایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە دادگای نوری زاهێدان سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەم ژنە بەلوچە پێشتر بە هۆی ناڕەزایەتی نیشاندانی دژ بە دەستدرێژی سێکسی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر کچێکی ١٥ساڵان لە شاری چابەهار دەستگیرکرا و دواتر بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ژنە ناوی "ئیلهام ئوستادی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی ئێرانشەهرە.

هەروەها ڕاگەیاندراوە ئەو هاوڵاتییه بەلوچە به بێ فەرمانی دادوەری له شاری چابەهار له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمەوه دەستگیر و توندوتیژی لە گەڵ کراوە، دوو ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی زاهێدان و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ له زیندانی تاکه کەسیدا ڕاگیراوە.